کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەوڵەت و بەرخۆدانی گەل ؟ - بەشی دووەم

Sunday, 20/07/2014, 12:00


 



خەڵكی باشوری كوردستان هێشتا تەواوی مافەكانی خۆی بەدەست نەخسیتووە و قۆناغی شۆڕشگێڕێتی بەسەركەوتویی دەرباز نەكردووە، بەڵام ئەوانەی پێشەنگایەتی دەكەن ئاراستەكەیان بەرەو ڕێگایەك بردووە هەڵدێرێكی دروستكراوی سیستەمی سەرماداری و دوژمنانی كوردی لە پێشەوەیە كە لە مەرگەساتە شومەكانی ڕابردوو مەترسیدارترە،
ڕوداواكانی ئەمڕۆی ناوچەكەوجیهان و هاوكات ڕەوشی خەبات و تێكۆشانی كوردانی چوار بەشی كوردستان لە بواری نەتەوەیی و هەمانگی و پێكەوەییدا ، زەمینەیەكی لە باری فەراهەمكردووە بۆ ئەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە باشور دەوڵەتی سەربەخۆ ڕابگەیەنێت؟ بۆ وڵامی ئەو پرسیارە دەكرێت هەڵسەنگاندنێكی واقعی دور لە هەڵچونی سوزو خۆش باوەڕی بە بانگەشەو بەڵێنی بێ بنەمای بۆ بكرێت، ئەگەر سێ بنەمای سەرەكی بنیات نانی دەوڵەت، كە بریتین لە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی لە بەرچاوبگرین بۆ واقعی ئەمڕۆی باشوری كوردستان ئەوەمان بۆ ڕون دەبێتەوە كە تائێستا هیچ ئامادەكاریەكی ڕاستی بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان نەكراوە وهەنگاوی یەكەم و سەرەتایش بەدی ناكرێت،
لە ڕوی سیاسیەوە هەرێمی كوردستان یاخود باشوری كوردستان بەشێكی خاكی ئێراقە بە پێی دەستورێك كە خودی بەرپرسانی كوردی ئەم هەرێمە بەشدار بوونە لە داڕشتنیداو خەڵكیشیان هانداوە بۆ ئەوەی دەنگی پێبدەن، واتا گەل و خاكی باشوری كوردستان داگیر كراونین لە لایەن دەوڵەتی ئێراقەوە تا هانا بۆ نەتەوەیەگرتۆكان ببەین هاوكارمان بن لە ڕاپرسیەكدا بۆ ئەوەی چارەنوسی خۆمان یەكلایی بكەینەوە، ئەوەی هەمیشە بۆ كورد گرنگ و خاڵی یەكلایی كەرەوەبووە شاری كەركوك و ئەو ناوچانەیە كە لە دەستوری نوی ئێراقدا بەستراوەتەوە بە بڕگەی 140 ی ئەو دەستورەوە، ئەوەش مافێكی دەستوری داوە بە كورد ئەو ناوچانە بە ڕاپرسی ڕیفراندۆم چارەنوسی خۆیان دیاری بكەن بەوەی بگەڕێنەوە سەر ئیدارەی هەرێمی كوردستان یاخود لە چواچێوەی ئێراقدا بمێننەوە،
لێرەدا ئەوەمان بۆ دەردەكەوێت كە ڕاپرسیەكی دەستوری و ڕاپرسیەكی نادەستوری لە پێشماندا هەیە بۆ دەبێت جەخت لە سەر ڕاپرسیە دەستوریەكەنەكەین و دەست بۆ كارێك ببەین كە هێشتا نەكراوە دەیان نەیارو هەڕەشە و چاوسوركردنەوە سەری هەڵداوە،
ئەگەر گوێ بە هەڕەشەكان نەدرێت و دەوڵەتی سەربەخۆ ڕابگەیەنرێت ئایا ئەو دەوڵتە لە نێوان تەلبەندی وڵاتە دراوسێكان كە داگیركەری خاكی كوردن و دیان دەوڵەتی هاوپەیمانی ئەواندا تەنها لە ڕوی ئابوریەوە چارەنوسی چی دەبێت؟ ئایا ئەوە جێی باوەڕە پشت بە دوژمنێكی سەرسەختی وەك توركیا ببەسترێت بۆ پشتیوانی دەوڵەتی كوردستان؟ ئاشكرایە توركیا باوەڕی بە میساق میللی هەیەو چاوی بڕیوەتە سامانی ئەم هەرێمە هەروەك چۆن تائیستاش ویلایەتی موسڵ لە نەخشەی ئابوری ئەو وڵاتەدا جێی گرتووە و چاوەڕوانی ئەوڕۆژەیە بەكردار سامانەكەی بخاتەسەر ئابوری خۆی،





نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە