کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شتی قۆسته‌وه‌

Sunday, 06/06/2010, 12:00


دوای تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت ئه‌م دێره‌ وشه‌یه‌ ، ره‌خنه‌و هه‌ره‌شه‌ی هه‌ر له‌ کادیرێکی راگه‌یاندنی پارتی(ئاشکراو نهێنیه‌کان) تا سه‌رۆکه‌که‌ی بارزانی بوو ، که‌لێکدانه‌وه‌یان به‌وه‌چرده‌کرده‌وه‌ ئه‌مه‌ ، پیلانه‌ به‌رامبه‌ر پارتی وهه‌ڵه‌ی کارکردنی ئۆپزسیۆنه‌ .
بۆیه‌ ده‌مه‌وێت وێنه‌یه‌کی ته‌ندروست له‌ململانێی ئۆپزسیۆن و ده‌سه‌ڵات باس بکه‌م ‌ ، چونکه‌ ئه‌مڕۆ واقییعێکی نوێ هاتۆته‌ ئاراوه‌ . 3 لایه‌نی سیاسی (گۆران ، یه‌کگرتوو ، کۆمه‌ل) وه‌ک ئۆپزسیۆن خۆیان ده‌ناسێنن و زۆر جار دیدو بۆچونیان له‌گه‌ل ده‌سه‌لات دژ به‌یه‌که‌ ، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی . له‌یه‌ک ساڵی رابردو ، گۆرانکاری نوێی سیاسی بێته‌ ئاراوه‌ . که‌ده‌سه‌ڵات ده‌بێت هه‌ست به‌وه‌ بکات ، سه‌رده‌می فیرعه‌ون بونی به‌ره‌و کۆتایی ده‌ڕوات .
هه‌ر له‌دوای راپه‌رین زۆر پارت وڕێکخراو هه‌ولیان دا ‌ ڕۆلی ئۆپزسیۆن ببینن ، به‌ڵام هاوکێشه‌ سیاسیه‌کانی ئه‌وکات و زه‌بروزه‌نگ ، ئیرهاب ، ئابلۆقه‌ی ئابوری ، شه‌ری ناوه‌خۆ ، زۆرینه‌ی بێده‌نگ و زۆر له‌ کادیره‌کانی ئۆپزسیۆنی به‌ره‌و هه‌نده‌ران راپێچ کرد . ئه‌وبه‌شه‌ی له‌کوردستانیش مایه‌وه‌ ، ته‌سلیم به‌ده‌سه‌لات ، یان وه‌ک هێزێکی لاواز وبچوک درێژه‌ی به‌خه‌بات دا .
قۆناخی دوه‌می ئۆپزسیۆن ، دوای سالی 2000 وه‌ک سه‌ره‌تا له‌ هه‌نده‌ران چه‌که‌ره‌ی کردو په‌لی هاوێشت بۆ ناوه‌وه‌و که‌ بوه‌ پالپشتیه‌کی مه‌عنه‌وی گه‌وره‌ بۆ ده‌نگه‌نه‌خێره‌کانی ده‌سه‌ڵات . گۆڕینی هاوکێشه‌ی سیاسی (ڕوخانی ڕژێمی به‌عس) و پێشکه‌وتنی ته‌کنه‌لۆجیا وبێزاری خه‌لک له‌ده‌سه‌ڵات بونه‌ هۆکاری گه‌شه‌پێکردنی ئۆپزسیۆن . .تا له‌‌ هه‌لبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان2009، ئۆپزسیۆن زیاتر هاته‌ مه‌یدان به‌راده‌یه‌ک به‌شێکی گرنگ له‌کادیره‌کانی ده‌سه‌لات له‌و ماوه‌یه‌دا تێکه‌ڵ به‌به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات ببون ،ته‌کانێکی جه‌وهه‌ریان دایه‌ ئه‌م ره‌وته‌ ، که‌پێم وایه‌ تازه‌ دوو به‌ره‌ له‌به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌ (ڕۆژنامه‌نوسان و حزبی ئۆزسیۆن) که‌ بۆته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای بریاری ژوره‌داخراوه‌کانی به‌رزانی وتاله‌بانی به‌ره‌وخۆرئاوابونی یه‌کجاری بڕوات .
بۆیه‌ لێره‌دا ده‌ڵێین ، ئه‌گه‌ر گۆران و یەکگرتوو کۆمەل خۆیان پێ ئۆپزسیۆنە ، ئەرک و مافیانه‌ ، هەموو کەم وکورتی وتاوانەکانی دەسەڵات ، بجولێێن و گەورەی بکەن . تانیشانی خەلک بدەن کە ئەوان لەحزبی دەسەلاتدار باشترن و دەتوانن وڵات بەڕێوە ببەن . ئەمە مافێکی رەوای دیموکراسی و شەرعی هەمو لایەنێکی ئۆپزسۆنە ،که‌ به‌شێوازی مه‌ده‌نی ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕێت ، ناکرێت سنور بۆ رەخنەگرتن و نارەزایەتی دەربرینەکانی دابنرێت و تۆمه‌تێ قیزه‌وه‌نی بۆ دروست بکه‌یت تا سیمای ئۆپزسیۆن بونی خۆی جێ به‌جێ نه‌کات .
ئەگەر هه‌رلایه‌نێکی ئۆپزسیۆن ، لەکه‌م وکورتی وتاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵات بێده‌نگ بوو یان وەک دەسەڵات بیری کردەوە ، مانای ئەوە ده‌گەیەنێت ئۆپزسۆن لەگەل بەرنامە سیاسیەکەی راستگۆ نیەو سیستەمە دیموکراسیەکەی دەسەڵاتیش درۆیەکی گەورەیه‌ ؟ بۆیە لە تیرۆری شەهید سەردەشت گۆران مافێکی شەرعی خۆی پەیرەو کرد ، "بەداخەوە یەکگرتوو کۆمەل بە هه‌مان ئاست نه‌هاتنه‌ مه‌یدان . که‌به‌پێچه‌وانه‌ی پارتی ده‌ڵێم ده‌بوایه‌ گۆران له‌بڕی پشت په‌رده‌ونه‌فی کردنیان له‌هه‌ندێ دیدار که‌ئه‌وان ڕۆلیان له‌و ناره‌زه‌یاتیانه‌ نیه‌ ، به‌راشکاوی رایان بگه‌یاندایه‌ ، ئه‌وان پالپشتی ده‌که‌ن و مافی ره‌وای ئۆپزسیۆن بونیانه‌ . مه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌گه‌رمه‌ی هه‌لبژاردنی عێراق چی پێ نه‌کردن ، ئه‌ی بۆچ هه‌مان ماف بۆ لایه‌نه‌ ئۆپزسیۆنه‌کانیش نه‌بێت؟
وەئۆپزسیۆن چەندە مافی رەخنەگرتنی لەدەسەلات هەیە ، بەهەمان ئاستیش دەسەلات هه‌مان مافی هه‌یه ، کەم وکورتیەکانی ئۆپزسیۆن ، بەزمانێکی مەدەنیانە بداته‌ به‌ر ره‌خنه‌ .
وه‌پێویستە دەست خۆشی لەهەر لایەنێکی ئۆپزسیۆن بکەین ، کە ‌شێوازی مەدەنیانە و دور له‌ده‌ست تێکه‌ل بون له‌گه‌ل داگیرکه‌رانی کورد ، رۆلی ئۆپزسیۆن بونی ده‌بینێ . چونکه‌ ‌ده‌مێکه‌ پێوستمان به‌ ئۆپزسیۆنێکه‌ ، لەگەل ئازارەکانمان بژی و خاڵ له‌سه‌ر وشه‌کان دابنێ . مه‌گه‌ر به‌رده‌وام به‌ده‌ست سیاسه‌ت وهه‌لوێسته‌کانی به‌ناو ئۆپزسیۆن (شوعی و زەحمەتکێشان و سۆسیالست... ، کە لەروداوە سیاسیەکان له‌بڕی ده‌نگی شه‌قام کوری باره‌گان وه‌ له‌بڕی هه‌لوێست نواندن کوری داوه‌ت و بودجه‌ن نه‌مان ده‌ناڵاند،!؟
بۆیه‌ گه‌شه‌کردنی ئۆپزسیۆن له‌کوردستان ، که‌م و کورتیه‌کی گه‌وره‌ی ئه‌م میلله‌ته‌ پڕده‌کاته‌وه‌ ، وه‌ ده‌بێته‌ هۆکاری ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات گۆرانکاری له‌خۆی بکات و جه‌ماوه‌ریش راستیه‌‌کان زیاتر ببینێ ، هه‌روه‌ک ئه‌و ململانێیه‌ نوسین وراگه‌یاندنه‌ی ئێستا له‌سه‌ر کڕینی ئۆتۆمۆبیل بۆ په‌رله‌مانتاران هه‌یه‌ ، باهه‌ر لایه‌نه‌ راستگۆیی وماهیه‌تی سیاسی بۆ خه‌لک به‌یان بکات و بزانین کێ راستگۆیه‌ له‌داکۆکی له‌مافی هه‌ژاران ؟
له‌کۆتایش ده‌لێم گۆران له‌ هاتنه‌ پشت ناره‌زایه‌تیه‌کانی ڕۆژنامه‌نوسان له‌تیرۆری شه‌هید سه‌رده‌شت و ره‌تکردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئۆتۆمۆبیل بۆ په‌رله‌مانتاران ، توانیان جیاوازیه‌ک بۆخۆیان دروست بکه‌ن و ئۆپزسیۆن بونیان لای خه‌ڵک پۆینگێک وه‌ربگرن . که‌ئێمه‌ ده‌مێکه‌ له‌قه‌یرانی هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و بروا نه‌مان به‌ حزب ده‌ژین.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە