پاراستن و مه‌کته‌بی سیاسی جوێن به‌یه‌کتر ده‌ده‌ن...پاراستن هه‌وڵده‌دات پێش به‌ستنی کۆنگره، مه‌کته‌ب سیاسی سووک و ریسوا بکات.
Thursday, 29/07/2010, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌ک له نێو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : که ماوه‌ی چه‌ند رۆژێک ده‌بێت لێژنه‌یه‌کی محاسه‌به و لێکۆڵینه‌وه سه‌ردانی لقی دووی پارتیان له شاری هه‌ولێر کرد ، لێژنه‌که له زۆربه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی(فازیل میرانی ، مهحمودهسوور ، مه‌لا محه‌مه‌د و مه‌سعود ساڵه‌یی) پێکهاتبوون. له کۆبوونه‌وه‌یه‌کیاندا له گه‌ڵ به‌رپرسی لق(پشتیوان سادق) لێکۆڵینه‌وه‌ی جدییان کرد له‌سه‌ر ئه‌و سووکایه‌تییه‌ی که به‌رپرسی لق له هه‌موو کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کان له دژی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ده‌کات و به قه‌شمه‌ر و چه‌قاڵ و به‌قاڵیان ناوده‌بات.له وه‌لامدا به‌رپرسی لق زۆر بێمنه‌تانه و پشت ئه‌ستور به پشتیوانی مه‌سروری مه‌سعود له نێو کۆبوونه‌وه‌که‌دا سووکایه‌تی پێکردوون و به‌توندی له ته‌کیاندا ئاخافتووه.
سه‌رچاوه‌که باسی له‌وه‌ش کرد که لێژنه‌که پێیانووتووه تۆ ئێستا بازرگانی ده‌که‌یت و ئاگات له حزب نه‌ماوه و پێیان ووتوه تۆ له گه‌ڵ زه‌که‌ریا گۆرانیبێژ شه‌ریکی و ، پرۆژه‌یه‌کی خان‌و و ڤێلا دورستکردنی له سه‌ر رێگای مه‌سیف ئه‌نجامده‌ده‌ن ،ئاگات له حزب نه‌ماوه هه‌ربۆیه له هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر ته‌زویر نه‌بوایه پارتی ده‌بوو به زه‌حمه‌تکێشان.
پاش گفتوگۆیه‌کی توند و تۆمه‌تبارکردنی یه‌کتر کۆبوونه‌وه‌که به‌بێ ئه‌نجام کۆتایی پێهات.
سه‌رچاوه‌که بۆ کوردستانپۆستی دووپاتی کرده‌وه که پاراستن له پشت ئه‌و بێمنه‌تییه‌ی به‌رپرسی لقه بۆ سووکوریسواکردنی مه‌کته‌بی سیاسی.
جێگای باسه له نێو پارتیدا حزب بوونی نییه وئه‌ندامه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسیش باوه‌ڕییان کردووه که ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسای حزبیکن! ، نازانن ئه‌وان جگه له کۆیله‌ی بنه‌ماڵه‌ی تیرۆریستی مه‌سعود هیچی دیکه نین ، منالێکی ئه‌و بنه‌ماڵه زۆر زیاتری له‌ده‌ست دێت...به‌رپرسی لقیش ئه‌و راستیه‌ی ده‌زانێت بۆئه ئه‌ندام مه‌کته‌ب سیاسی به چه‌قاڵ و به‌قاڵ و قه‌شمه‌ر ناو ده‌بات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست