کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، کە بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


دە با قسەیەكیش لە سەر شێخ سەلاحى خۆمان بكەین ......

Wednesday, 29/08/2012, 12:00



شەوى دووشەممە ڕێكەوتى 27 ى ئاب , كەناڵى گەلى كوردستان لە میانەى دیمانەیەك , لە گەڵ شێخ سەلاح شێخ شەرەف , كۆنە موحافیزى كۆیە ؟؟؟ و كۆنە قائیمەقامى كۆیەو كۆنە مەسئول كۆمیتەى كۆیە و كۆنەو حازرى مەڵبەندى بێئیش و كارى كۆیە . وەك بڵێن كۆیە پیاوى تیا نەمابێ , خۆ هەر واشە سێ گۆڕستانى پڕاو پڕ لە شەهیدى هەیە , ئاخر لەو شێخانە زیاتر كێ ى لێ مابێ ؟
ئەوەى تۆزێك شارەزاى بنەماڵەى تاڵەبانى بێت چ لە كۆیە و چ لە كەركوك , تاكە كەسێك توانى ڕۆڵى لە هەموو ڕووداوەكانى كوردستان هەبێت لەم بنەماڵەیەیە ئەوە مام جەلالە , كە بە هەموو مەرامەكانى خۆى گەیشت . قسەیەكى بە ناوبانگى مام جەلال هەیە , لە دەمى سووتانى شاخ و كێوەكانى كوردستان لە شەڕى كوردو عەرەب , دەیگوت ... كوردستان دیسان جغارەى پێ كردیە . هەر واشە خۆ بەلاى ئەو چى بووە یا نەبووە نرخى جگەرەیەكى پەڕە سیغارى نیە .
یاشێخ و یا ژیان ى هاوسەرى شتى وایان دەگوت, مردووى سەر بە قوڕیان دەهێنایە پێكەنین .
كەرامەتى شێخ دەفەرموێ , ئێمە لە سەرووى نەوەدەوە دەنگمان هێناوە لە هەڵبژاردنەكانى ڕابردوو , ئێمە دەڵێین زیاتریش ئەى ئێستا بۆ واى لێ هات هەر ئێوە حاكم و خۆتان گوتەنى ڕەئیسى شار نەبوون ؟ واتان كرد منداڵە ڕووزەردە هەڵاتووەكانى پارتى زاتى ئەوەى بكەنەوە هەواى باواجى و كۆسارى هەڵبمژنەوە .
باس لە پڕۆژەى ئاو دەكا , لەسەر دەستى ئێوە و دەستەو دایەرەكەتان ئایا سەرو چاوەى حەمامۆكیش نەگۆڕا و ووشك نەبوو , هە موو كۆیە دەزانى زۆربەى گەڕەكەكانى بایزاغە و قەلات و بەفرىقەندى و شەهیدا ن و ئیسكان لە 24 سەعات یان 72 سەعات یەك سەعات ئاویان بە موزەخەى هەیە.
باس لە تەكیەى كۆیە دەكا , ئەوە هەموو دەزانین ئەو تەكیە تا مامۆژنە هێرۆ بە پارەى خەڵك قیتى نەكردەوە ,سەرخۆشەكانى بارەكەى تەنیشت تەكیە بۆمیز كردن كێلەكانیان تەڕدەكردەوە.
خۆ هەموو دەزانین لە دواى 31 ى ئابى 1996 شارى كۆیە وەك قەزاكانى تر نەبوو
ئەو بڕە پارە زۆرەى ڕێك بۆ كۆیە دەهات هەر لەسەر دەستى نمونەى وەك ئێوە نەبوو , كۆیە لە مەڵبەندى بەرەنگاربوونەوەى كوردایەتى بەو ئاستەى گەیشت
ئەگەر سەرنج لە قسەكانى یا شێخ بدەین , زیاتر ڕۆڵیان لە دواى ڕاپەڕینەوە دبار دەخات , كە بۆ كەسەكانى بنەماڵەو خزمى مەسئولەكان ئەو كاتانە هیچ گرنگیەكیان نیە , زووتریش دەستیان گەیشتۆتە كەسانى دەست ڕۆیشتووى بەعس وەك تاوانبار موكەرەم ڕەشید تاڵەبانى و كەس نەیتوانیوە پێتان بڵێ بەرى چاوتان برۆییە ,كەچى دەیان كەسى بێ كەسى كۆیە ئەنفال و بێ سەرو شوێن كراون , خۆ بەڵگەنەویستە ئەگەر باس لە شێخ حیسامەددین بكەینەوە لە كەركوك , سەیرە یا شێخ بۆخۆى لە ڕابردوو دەدزیەوە , دەكرا باسى ساڵى 1965 و بەدواوەى بكردبا لە بەكرە جۆ لەو شەڕەى مەلاییەكان كردنیە سەریان خەریك بوو مام جەلالیش تیا بچێت , بەڵام باس كردنى ڕابردوو واتە جلى زەیتوونى و دەرمانچە بەستن بوو .
باس لە ئەدەب و سەلیقەى شیعر دەكا , توخوا كەسێك هەیە لە كۆیە بەند بێژو شاعیر نەبێ , ئەى بەچى كۆیە شارى شاعیرانە .
بەڵام مناڵكارە ڕاگەیانكارەكەى گەلى كوردستان چۆن دەرەقەتى شێخێكى پیر دێت.
بەڕاستى هەر لەبەر سومعەى بنەماڵەكەى دەبوایە لە مۆنتاج كردن موداخەلەكانى یا ژیان ببڕدرایە , كە زیاتر لە جارێك دەڵێ ..شێخ نەیزانیە ترس چیە وقەت قەت نەترسایە , ئاخر بۆ خۆ ترس یەك لە خەسڵەتەكانى مرۆڤى ساغە .
تـــا ئێرە من هیچ تەعلیقێكم نیە , مرۆڤ ئازادە باس لە خۆى بكات , بەڵام حەقى ئاوەژۆكردنى مێژووى نیە چونكە ئەو مێژووە هى ئێمەو نەوەكانى دواترە .
ئەوەى مایەى سەر سوڕمانە ... موداخەلەكانى شێردڵى سۆفى بەكر بوو ,خوایە لە بێخەبەران كەشكەك سەڵاوات . دەبوا تاتە برایمى خۆمانت بانگ كردبا كەوا لەسەرتەختى لانەى لانەوازان كەوتیە , كە هەموو كۆیە قەرزبارى ئەو مرۆڤە ساددەیەین , دەبوایە باس لە مام غەریبەى برێشكە فرۆشى ترەفیكەكانى هەولێرێ بكرایە كە قەت نازانن درۆچیە







نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە