کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نەفرەت لەگوللە , سڵاو لە ووشە

Saturday, 08/05/2010, 12:00


لەسایەى دەسەڵاتى لۆكاڵى حكومەتەكەى یەكێتى و پارتى دا تادێت ئازادیەكانى تاكى كوردى زیاتر پێشێل دەكرێت و ئیهانەكردن و ڕفاندن و كوشتن لەپەرەسەندنى زیاتر دایە بەبێ بە بەدواداچون و لێپرسینەوەى پاڵەوانەكانى لیژنەى كوشتنى پیاوە گرگنەكانى خۆیان ؟! كوشتنى هاوپیشە و هاوڕێمان (سەردەشت عوسمان) ى گەنجى جوانەمەرگ , سەرەتاى دەركەوتنى لاوازى دەزگا ئەمنیەكانى حكومەتى هەرێم دەردەخات و ڕفاندو كوشتنى ناوەوەى ڕۆژنامەنوسان و هەڕەشەكردن لە ڕۆشنبیران و لغاو دان و دەم كوت كردنى ئەدیبان و نوسەران , ئاسایشى هەرێم دەخاتە ژێرپرسیارەوەو حكومەتیش بیباكانە لیپرسینەوە و بەدوادا چون بۆ ئەو پرسە هەستیارانە ناكات و تادێت ئەو ئەزمونەى كە دەسەڵاتى كوردى شانازى پێوەدەكات و بەنمونەیەكى جوان ویناى دەكات لە ڕۆژهەڵاـى ناوەڕاستدا دەرواتە خانەى خەونێكى خۆشى منداڵدانى ئەو دەسەڵاتەوەو لەدیدى ئەو كەسانەوە جیاوتر لە خەڵكانى بارگاوى بیردەكەنەوە , وەك ماڵە باجینە شوناسى پێدەبەخشن .
ڕفاندن و دواتر تیرۆركردنى (سەردەشت عوسمان) بەهەر بیانویەك بێت حكومەتى هەرێم و دەزگائەمنیەكانى لێى بەرپرسیارن و دەبێت وەڵامى ئەو پرسیارانە بداتەوە , ئایا ئەنجام دانى كارێكى تیرۆریستى لەناوجەرگەى پایتەختى كوردستاندا ماناى لاوازى دەزگا ئەمنیەكانە یان لایەنە ئەمنیەكان خۆیان بەشێك بون لە سەرخستنى پلانى ڕفاندن و كوشتنى (سەردەشت عوسمان ) ؟ ئایا بكوژانى سۆرانى مامە حەمە هەمان ئەو لیژنەیەن كە سەردەشت عوسمانیان تیرۆركرد , یان لیژنەیكى جیاوازترن و لەكوردستان خەڵك دەرفێنن و لە دەرەوەى هەرێم دەیان كوژن و حكومەتى هەرێم بێ دەسەڵاتانە لێان دەڕوانیت .
بەهەربیانویەك كوشتنى مرۆڤ لادانە لە بەها ئەخلاقیەكانى مرۆڤایەتى و دروستكردنى جەهەنمێكە بۆ نێو ژیانى تاك بەتاكى كۆمەڵگاو یەكەمین ئەركى ئەخلاقیى و ویژدانى حكومەتى هەرێم ئەوەیە كە بەدواداچونى خێرا ئەنجام بدات و بەبێ سازشكردن تاوانباران بەخڵك بناسێنێت و ڕاپێچى دادگایان بكات .
ئێمە وەك ڕۆژنامەنوسانى شارى دەربەندیخان سەرەڕاى ئیدانەكردنى ئەو تاوانە گەورەیە دەرهەق بە ئەو گەنجە خۆین گەرمەى هاوڕێ و هاوپیشەمان , داوا لەحكومەتى هەرێم و دەزگائەمنیەكان دەكەین كەهەوڵى شلگێڕانەى خۆیان بدەن بۆ دۆزینەوەى بكوژانى سەردەشت عوسمان , چونكە ئێستا ئەوان لەبەردەم گەورەترین تاقى كردنەوەى ئەخلاقى پیشەى خۆیاندانن كە دۆزینەوەى تاوانبارن و دابین كردنى هێمن و ئاسایشە بۆ كۆمەڵگاى كوردى .

دەقى بەیان نامەى ڕۆژنامەنوسانى دەربەندیخان
زیندو بوونەوەى لیژنەكانى كوشتن
ئاسایشى كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە

هێشتاكە بكوژانى ڕۆژنامەنووس(سۆرانى مامە حەمە)و (عبدالستار شریف(ئاشكرا نەكراون و ڕادەستى بەردەم یاسا نەكراون و حكومەتى هەرێم لەو پێناوەدا هەوڵى شلگێرانەى نەداوە بۆ ڕاگرتنى ئەو هەوڵانەى كە بە پیلانێكى ڕێكخراو كار بۆ كوشتنى بەردەوامى ئەو دەنگانە دەكات ، كە جیاواز تر لە خەڵكانى بارگاوى بوو لەسەر پرسە گشتى یەكانى كۆمەڵگا دێتە قسە كردن .
ڕفاندن و دواتر تیرۆركردنى ڕۆژنامە نووسى گەنج (سەردەشت عوسمان) جگە لەوەى ڕەوشى هێمنى كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە ، سەرتاى زیندو كردنەوەى لیژنەكانى كوشتنەو حكومەتى هەرێم بەلاواز لە بەردەم ئەوپیلانە ڕێكخراوەدا ناچارى خۆبەدەستەوەدان دەكات و سەرلەنوێ ئیرادەى بیرى تاریك پەرستانەى ئەو كەسانە فراوان تر دەكات لەبەرامبەر ئەو دەنگانەى دونیا جیاواز تر وێنا دەكەن بۆ خۆشنودى كۆمەڵگا.
ئیهانە كردن و كوشتن و ڕفاندنى ڕۆژنامە نوسان لە سایەى دەسەڵاتى لۆكاڵى هەرێم دا، تەواوى دام و دەزگا ئەمنیەكانى ئەو حكومەتە دەخاتە بەردەم گومانى بێ دەسەڵاتى و بێ باكیانەوە لە بەرامبەر پاراستنى ئەمن و ئاسایشى هاوڵاتیانى كوردستان .
ئێمە وەك ڕۆژنامە نوسانى شارى دەربەندیخان بەتوندى ئیدانەى ئەو هەوڵە نەزۆكانە دەكەین كە كار بۆ كوشتنى ووشەى ئازاد دەكات ،هاوكات هیچ هەوڵێك لەو جۆرە كردارە دژ بە ،بەها ئەخلاقیەكانى مرۆڤ ئێمە لە كاركردن خاو ناكاتەوەو هەموو ئیهانەوڕفاندنێك و كوشتنێكى لەو چەشنە زیاتر هاندەرمان دەبێت بۆ بەردەوام بوون .
نەفرت لە گوللە
سڵاو بۆ ووشەى ئازاد

بەواژووى
1-حسین لەتیف
2-سابیر عزیز
3-عەتا حسێن
4-على حمە ێالح
5-پێشڕەو حمید
6-ئەنور محمد
7-تاهیر تۆفیق
8-هێمن محمود
9-سیوان مجید 7/5/2010
دەربەندیخان




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە