کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بروسكەى پشتگیرى هەڤاڵانى مەڵبەندى یەكى سلێمانى بۆ هەڤاڵ كۆسرەت و هەڤاڵەكانى ترى

Saturday, 14/02/2009, 12:00

1191 بینراوە


سڵاو بۆ ئەو ئازایەتیەتان , سڵاو بۆ قارەمانیتان
ئەو وازهێنانە ى ئێوە ئێمەى خۆش حاڵ كرد ئێستا ئێوە گەورەتر , پێشمەرگە تر , ئازایانە تر هاتونەتە مەیدانەوە , ئێستا ئێوە بۆتان دەركەوتوە كە گەندەڵى باڵاى یەكێتى داڕزاندوە , دیكتاتۆریەت یەكێتى ناشیرین كردوە , تاڵەبانى و بنەماڵەكەى هى ئەوە نین ئێوە و ئێمە خۆمانیان بۆ هیلاك بكەین , هەمووتان لەوە گەیشتون , كە ئیتر بەسە ئەبێت كۆتایى بەم حاڵە ناتەندروستەى یەكێتى بهێنین , ئەمڕۆ هەموومان ئەزانین كە دیكتاتۆریەت و تاك دەسەڵاتى تاڵەبانى و كوڕو ژن و پیاوەكانى نمونەى مەلا بەختیارو ئازادو بەرزان و ئەرسەلان و پیاوە گرگنەكانى ترى چیان بەم یەكێتیە كردوە , هەموو ئەزانین ئەم پیاوە گرگنانە ئەیانەوێت هیلاكى و ماندەوو بونى هەموومان بە هەدەر بدەن , ئەزانین ئەمانە خوێنى شەهیدەكان بە فیڕۆ ئەدەن , بۆیە ئەو هاتنە دەرەوەیەتان لە كات و ساتى خۆیدا بوو , دڵنیا بن عەرشى جەلالتان جوڵاند هەر وا بزانە جەڵدە لێى داو لە كۆڵى ئەم میللەتە داماوە بوەوە , ئەمشەو كە ئەو هەواڵە بیسترا شار خرۆشا , خەڵك كەوتە خۆى , گەندەڵەكان كون نەبوو تیاى بحەوێنەوە , حیمایەكانیان زیاد كرد , ترس باڵاى هەموویانى داپۆشیى بوو , ئەمە كارێكى باشە و بەردەوام تا ئەو ساتەى سەر بە جەلالى دیكتاتۆر و نەفام و نەزان و باندە كەى شۆڕ ئەكەن , دەستمان دامێنتان نەكەن پەشیمان بنەوە , ئەوان پیاوە بودەڵە و ترسنۆكەكانن , ئەوەى تا دوێنێ سنگى دەئەپەڕاندو قسەى بە هەڤاڵانى خەم خۆرى یەكێًتى ئەووت ئەم شەو لە ماڵیشەوە نەیئەتوانى بخەوێ ,گرنگ ئەوەیە ئێوە پەشیمان نەبنەوە , سور بن لە سەر قسەى خۆتان ئێمەش وەكو گشت هەڤاڵانى مەڵبەندى سلێمانى بێجگە لە باندە گەندەڵەكەى تاڵەبانى بە سەرووماڵ لە گەڵتانین شانزە كۆمیتە لە گەڵتانین ,ئێستا ئێوە گەلتان لەگەڵە , ئێمەى كادرو ڕێكخستنەكانى یەكێتى هاو رشاو و پشتانین , نەكەن جارێكى تر بچنەوە سەر سفرەكەى تاڵەبانى , هەتا ئەو كاتەى گەندەڵەكان ملى خۆیان شۆڕ دەكەن بۆ ڕایى زۆرینە و ئەبێت ڕیفۆرم بكرێت , دەستان دەگوشین , چاوتان ماچ دەكەین بەردەوام بن , ئەمڕۆ ڕۆژى هەق بێژانە , دایكى شەهیدان چاویان لە دەستى ئێوە كە خوێنى ڕۆڵەكانیان بكڕنەوە , ئیتر بۆ پێشەوە ترستان نەبێت بۆ هەموو شتێك هاوكارتا نین ,


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)