کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ مەلابەشیر میتى دوێنێى تورك و خەواریجەكەى ئەمڕۆى پارتى .

Monday, 07/03/2011, 12:00


هێمنى شاعیر جوانى فەرمووە كەدەڵێ ..
تۆش بەڕەنگ و بۆى ئەوان خواردت فریو ؟
چاوى تۆشى هەڵفریواند زێر و زیو
 چڵكى دەستە ماڵى دونیا وەك دەڵێن
 ماڵ پەرست پەیمان شكێنە و بێ بەڵێن !! .
نازانم كێ تۆ بەنوێنەرى خۆى دەزانێ ؟ تۆ بەژدارى لەو هەموو دزى و گەندەڵیەیى كەدەكرێ و بەئاشكرا دەستى بۆ هەڵدەبڕى ، بەژدارى لەو هەموو ناداپەروەریە و بەتاڵان بردنى سەروەت و سامانى ئەم گەلە ، ئەو پارەى تۆ لەپەرلەمان وەرى دەگرى لەبەرامبەر ئەو هەموو بێ دەنگیەت لەو هەموو دزى و گەندەڵیە هیچ جیاوازى نیە لەگەڵ پارەى لەشفرۆشێك كەلەپاى لەش فرۆشتنى وەرى دەگرێ ، تۆ كەڕامەتى خۆت فرۆشت تۆ ویژدانت فرۆشت تۆ خۆشت فرۆشت و دینەكەشت فرۆشت ، ئەوەندە سەركزى لەپەرلەمان تەنانەت خۆشت هەست دەكەى دوایى ئەوەى ئەو جەماوەرە خۆراگرەت بەخەواریج ناوبرد چاو شۆڕى ئەو میللەت و جەماوەرەى ، تۆ موسەیلەمەى كەزابى چەندین ساڵە تۆ لەمزگەوتەكان خەڵك هاندەدەیت بۆ جیهاد لەپێناو خوا و ئیسلام كەچى لەولاوە خۆشت كاندیدى قێزەونترین حزبى لەسەر ئەم زەمینە ، باش دەزانى ئەو حزبە لێوان لێوە لەخیانەت و كوشتن و قڕكردنى خەڵك كەچى زوڕناژەنێكى وەك تۆ دێت خۆڵ دەكاتە چاوى خەڵك و زۆریش سەیرە كەتۆ دكتۆرات هێناوە لەشەریعە ؟ كەچى هەمیشە دەستەكانت بۆ دەستەڵات بۆ شەرعیەت دان بەدزى و گەندەڵی بەرز دەكەیتەوە ، هەر خۆت چەند ساڵێك پێش ئێستا دەتگووت هەر كەسێك لەگەڵ پارتى بێ ، خواى گەورە حەشرى لەگەڵ شەیتان دەكا ، بڕۆ هەى ڕوو ڕەشى دونیا و دین بڕۆ دۆلارەكانت لەسەرۆك وەرگرە لەپاى ئەوەى ئەو خەڵكە ناڕازیە خێر لەخۆ نەدیوە بەخەواریج دەشوبهێنى ، بڕۆ باخواى گەورە حەشرت لەگەڵ سەرۆكى هەرێم بكات ، بڕۆ كە باوكت عەرەبە ، بڕۆ دیفاع كەرى دزى و گەندەڵى و ناعەدالەتى ، بڕۆ دیسانەوە دەستەكانت بڵندكەوە بۆ بوجەى دزراوى ئەم گەلە ، بڕۆ پاكانە بۆ جاشەكانى 31 ى ئاب بكە لەمیدیا ڕوو زەرد و ناشیرنەكانى پارتى ، بڕۆ خواى ئەو سوێندەش بت گرێ كەلە پەرلەماندا خواردت كەلەبەرژەوەندى میللەت بى ، بڕۆ زوڕنا لێدەر و چەواشەكارەكەى پارتى ، بڕۆ خوا حەقى ئەو میللەت لێ بسەنێت ، بڕۆ بیخۆ پارەى حەرامى خەڵكى كوردستان ، زوو یا درەنگ خواى گەورە حەقى ئەم قسانەت لێ وەردەگرێ !!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە