کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


بارزانی رووبەرروو لەگەڵ دەسەڵاتی ئۆجەلان

Monday, 18/11/2013, 12:00

2021 بینراوە


نووسینی: نەفیسەی کوهنەوەرد
وەرگێڕانی: جەعفەر کەریمی
مەسعود بارزانی بۆ یەکەم جار وەک سەرۆکی هەرێمی خودگەردانی کوردوستانی ئێڕاق (باشور) جوووو بۆ شێری ئامەد . شارێک کە پایتەختی کوردوستانی تورکییە (باکور) .بەڵام خانەخوێ نە بەرپرسێکی ناوچەیی بووە ، شەخسی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک وەزیرانی تورک بووە. دەوڵەتی تورک لەسەر ئەو سەفەرە مێژووییە مانۆڕی پڕوپاگەندەی بەربڵاوی دەست پێکرد بۆپێشوازی لە ئاغای بارزانی .قەرارە بەشایی وهەڵپەڕکییەکی زۆر هاوڕابێ بەڵام واوێدەچێ هاوڕەگەزەکانی (کوردانی باکور) مەسعود بارزانی بەڕادەی ئەو خانەخوێیە رازی نەبن .بارزانی چەند جاران بانگ هێشتنی دامودەزگای کورد لە لە تورکیا بۆ زیارەتی دیاربەکر بێجواب هێشتۆتەوە و ئێستا بانگ هێشتنی کەسێکی قەبوڵ کردووە کە قەرارە چوار مانگی دیکە حیزبەکەی پێ لە کێ بڕکێیەکی هەڵبژاردن ببێ .هەڵبژاردنی شارەوانیەکان کە هەستیارترین کاتە بۆ هەڵبژاردنەکان کە پێگەی خۆیان لە شارە کوردیەکان قایمتر کەن .
لە هەڵبژاردنی شارەوانیەکان کە قەرارە دوای نەورۆز بەڕێوە بچێ حیزبی ، ئا، ک، پ، کێبڕکێیەکی دژواری لەگەڵ ، ب،د ،پ ، کە گەورەترین رێخستنی سیاسی ویاسایی کوردەکانی تورکیایە (باکور) لە پێشدایە ، بە باوەڕی زۆرینەی چاوەدێران ئەردۆغان دەخوازێ لە حزوری رواڵەتی و مێژوویی مەسعود بارزانی لە نێوان کوردەکانی تورکیا بۆ پڕوپاگەندەی حیزبی قازانج بکا بە نێوانجیگەری وهاوفکری بۆ بەرژەوەندی خۆی وبە زەرەری حیزبی ڕەقیب لە ناوچەکورنشینەکان وەپێش کەوێ .ئەو جۆرەی کە لە راگەیە یاندنەکانی تورکیە نیشاندراوە ، بە رواڵەت ماوەیەک لەوەی پێش کەسانێک لەلایان حیزبی دەسەڵاتداری مەسعود بارزانی بۆ هێندێک لە شارە کوردنشینەکانی تورکیە لەگەڵ چەند سەرۆک عەشیرەی کورد لە ناوچەی دیداریان کردووە کە نزیکن لە عەشیرەی بارزانی لە ئێڕاق ، حیزبی ئاشتی و دێمۆکڕاسی نیگەرانە لە مەبەستی ئە ودیدارانە کە بۆ راکێشانی عەشیرەکان بۆ لای حیزبی ئا ، ک، پ ، لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا .
جگە لەوانە عەشیرەکان بەشێک لە کۆمەڵگای کوردن لە تورکیا کە هاوسۆزی ئەوتۆیان لە گەڵ حیزبی ئاشتی و دێمۆکڕاسی و ،پ، ک، ک، دا نییە .یاخود خاوەنی هەڵوێستی ئیسلامیگەران کە بە جێی ئەوەی بۆ لای حیزبە کوردیەکان راکێشرێن کە هەوێنی چەپگەرایان هەیەو جیاوازی دەخاتە ئەو هەستەی کە بۆ لای حیزبی ئیسلامی .ئا.ک.پ ، هاندرێن .ئەردۆغان هومێدوارە کە ئەو هەنگاوانەی کە بۆ چارەسەری کورد هاویشتویە ببێتە هۆی راکێشانی دەنگی ئەو عەشیرانە لە هەڵبژاردنەکانی شارەوانیەکاندا . حیزبی ئەردۆغان لە دەوری پێشوی شارەوانیەکاندا دەنگی باشی لە ناوچە کوردنشینەکان وەگرت بەڵام ئەم جار فەزاو کەشو هەوای هەڵبژاردن لە بەرانبەر سەردەمی پێشوودا جیاوازی هەیە .
لە لایەکی دیکە هەنگاوەکانی ئە ردۆغان کە بە قازانجی کوردان هەڵیگرتووە فەزایەکی ئاواڵاتری بۆ چالاکی حیزبی ، / ئاشتی و دێمۆکڕاسی / وکەسایەتی سەربەخۆی کورد ولەلایەکی دیکە ئاڵوگۆڕە سیاسیەکانی چەند ساڵی دوایی لە ناوچەکەدا وسیاسەتی جوابە جەنگی کە دەوڵەتی ئەردۆغان لە بەرانبەر ئاڵوگۆڕە کانی ناوچە بەتایبەت لە / سوریە / هاویشتویە بۆتە روووەرگەڕانێکی مەزنی کوردەکان لە دەوڵەتی تور کیا لەو سیاسەتەی کە تورکیا لە سوریە گرتویەتە پێش خۆی .ئەو بەشەیە کە لە هەموان زیاتر کوردەکان پێی هەستیارن بە کردەوەکانی ئەردۆغان لە حاند کوردەکانی سوریە کە لە سەرتادا بۆ سازان وگیرۆدەکردنی ئەوان بەرەو پێش چووبەڵام هێدی هێدی ئەو سیاسەتە جێگای خۆش کرد بۆ گومان وڕەش بینی وهەڕەشەی دەوڵەتی تورکیە کە تۆمەتبارە بە یامەتیدان بە گرووپە تونڕەوەکانی ئیسلامخواز کە لە چەند مانگی رابووردودا لە گەڵ هێزە کوردیەکانی سوریە (یە، پ، گ،) لە رۆژئاوای وڵات ، لەشەڕدان هەر چەند سیاسەتمەدارانی تورک ئەو تۆمەتە قوبوڵ ناکەن بەڵام ئەو گروپانە لە ناچەی نزیک بە تورکیە چالاکن وخاکی تورکیە باشترین رێگایە بۆ گەیاندنی چەکو چۆڵ بە ئەوان قەبوڵ نەکردن لە لایان رای گشتی جێگای متمانە نییە .لەو فەزایەدا واوێدەچێ ئەردۆغان چاوی لە یامەتی بارزانی یە وەکی رێبەرێکی لایەنگردار ، دەست لەناو دەستی یەکتر بۆ رووبەروو بونەوە لەگەڵ / ئۆجەلان / .
لە دیاربەکر بۆ رێز گرتن لەمیوان قەرارە کۆنسێرتێکی مۆسیقا لەدوو کەسایەتی مۆسیقای کوردینشین بەرێوە بچێ . شوان پەروەر بەناوبانگترین گۆرانی بێژی سیاسی کورد لەتورکیا کەدوای ٣٧ ساڵ هارێی بارزانی دەگەڕێتەوە وڵاتی خۆی وئیبڕاهیم تاتلی سس کەوەکو دەنگێکی فەرهەنگی رۆژهاڵاتی تورکیە، سەرجەم لە کۆمەڵگای ئەو وڵاتە دەناسرێ وبەناوبانگە کە پەیوەندیەکی باشی لە گەڵ بنەماڵەی بارزانی هەیە و سەرمایەگوزاریەکانی گەورەی لە ناوچەی ژێر دەسڵاتیئەو بنەماڵەیە دا هەیە .هەردووک گۆرانی بێژ بە دژایەتیکردنی ، پ، ک، ک ناویان دەچووە! (و: ئەو نەزەری شەخسی ئەو خانمە بەڕێزەیە کەمن وای بەدروست نازانم .)
پ، ک، ک ، نزیک ٣٠ ساڵە لە نێوان کوردەکانی تورکیە وسوریە کە بواری رێژەی دانیشتوان ڕێژەی خاک لە کوردەکانی ئێڕاق وئێران زیاترن حوزوریان هەیە بۆیە قسەی یەکەمیان پییە . ئە حیزبە بە دروست کردنی لقەکانی سوری وئێرانی وئێڕاقی بە کۆ کردنەوەی / هەر چوار پارچەی کوردوستان ./لەژێر چەتری خۆی وقەبوڵ کردنی رێبەری زیندانی کراو / عەبدوڵڵا ئۆجەلان / لە پێگەی رێبەرایەتی نەتەوەیی کورد چاوی لە ئاسۆی داهاتویە .بە لاچونی جەلال تاڵەبانی لە گۆڕەپانی سیاسیدا کە چەند مانگە لەگەڵ مەرگدا دەستو پەنجە نەرم دەکا (و : هیوادارم وازوو نەمرێ) تەنیا رەقیب لەو پێشبڕکێیەخوازیە شەخسی بارزانییە . لە ١٥ مانگ لەوەی پێش ناوچە کوردنشینەکانی سوریەلە کۆنترۆڵی دەوڵەتی ناوەندیدا نەماون . کێ بڕ کێ لە نێوان بارزانی و پاڕتی کرێکارانی کوردوستان گەیشتۆتە لوتکە ولەدوایانەدا چوار رۆژ لەوەی پێش ، پ، ی، د، دەوڵەتێکی خودگەردانی راگەیاند .ئەو مۆرێکی شکست بوو بۆ حەولی بارزانی بۆ دەست بەسەرداگرتنی ئەو ناچەیە لە لایەنەکی دیکە کە لەم ئاقارەدا وەدواکەوت . (بیرەوەری وەرگێڕ : دەوڵەتی ناوەندی کۆماری کەمتیارەکان بە مەڕحومی دوکتور قاسملویان گوتبووە ، ئێمە حەسساسیەتمان هەیە بە وشەی خودموختاری تکایە لەمەودوا با وشەی خودگەردانی بەکار بێنین ، قاسملو پاش ماوەیەک گوتی : من لە منداڵێکی ١٣ ساڵەم پرسیوە خودگەردانی یانی چی؟ گوتویە ، یانی سەرگەردانی !؟ جابۆ خۆتان وەکیل بن ولێکی دەنەوە من هێچ ناڵێم).
بارزانی تێکۆشا تا بە بەستنی کۆنفڕانسی نەتەوەیی لە شوێنی ژێر دەسەڵاتی خۆی ، هەولێر ، پێگەی خۆی قایم بکا وخۆی وەکی رێبەرێکی نەتەوەیی لە رێگایەکی دیکە بەرەو پێش ببا .دەوڵەتی ئەردۆغانیش پیی باش بوو کۆنفڕانسیێکی ئاوا بە پێی خواستی بارزانی بەرەو پێش بچێ بۆیە بەناردنی بەرپرسی / میت / بۆ هەولێر وەدوای وەرگرتنی متمانە کەوت کەئەو کۆنفڕانسە نەبێتە شوێنی باڵادەست بونی ، پ. ک، ک، بەڵام دروست بونی ناکۆکی لە نێوان بارزانی و ،پ ،ک، ک، هەتا ئەوڕۆ ئەو کۆنفڕانسە نەگێراوە وناکام ماوەتەوە .
لە وڕوانگەیەدا میوانیی دیاربەکر پەیامێکی هاوبەشە لەلایان ئەردۆغان و بارزانی بۆ عەبدولڵا ئۆجەلان . کە بونی ئەو بە رێبەرایەتی کوردانی ناوچە لەلایان بارزانی یەوە دەبێتە کۆسپ کە پاڵپشتی توکیای لە لایە . ئەو رووداوە ، ٢١ ساڵ لەوەی پێشمان وەبیر دێنێتەوە کە بارزانی لە تەنیشت توکیا راوەستاوەو هێزەکانی ناردە بەرەی شەڕ لەدژی ،پ، ک، ک ، .ئەوکات تورکیە یەکەمین وگەورەترین چالاکی لە دەرەوەی سنورەکانی دژی پ، ک، ک ، بەڕیوەدەبرد . داوای لەدەوڵەتی خودگەردانی تازە کە لە باکوری ئێڕاق دروست ببو یارمەتیبدا لەو شەڕەدا .جەلال تاڵەبانی وبارزانی پێکەوە بەڕێوەبردنی کوردوستان ئێڕاقیان دەکرد، بانگ کرانە تورکیە ولەشاری / سڵۆپی / نزیک سنوری ئێڕاق لەگەڵ فەرماندە هێزی ژاندەرمەری تورکیا دیداریان ساز کرد !و هاوپەیمانیەک بۆ بەشداری پێشمەرگە لەدژی ، پ، ک، ک، دروست بوو !
بەوەها پیشینەیەک نارازی بونی پ، ک، ک، لەحوزوری بارزانی لە ژێر دەسەڵاتی خۆی سروشتییە وئەوە لە حاڵێکدایە کە دەستی دۆستایەتی بۆ کەسێک درێژ دەکا کەپ، ک، ک، لە بارودۆخی ئاگربڕ دایە .نە ئاشت بونەوە جا چدەگابە دۆستایەتی لایەکی دیکەوە ، ئەردۆغان بەباشی لە رۆڵی عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە رێرەوی ئاشتیدا گەیشتووە وباوەڕی پێ هێناوە ، بەڵام لە هەمان حاڵدا حەول دەدا بۆ لابردنی شەخسی ئۆجەلان ،لەو بارودۆخەدا کە دیاری کردووە حەول دەدا ئەو باوەڕە بە هێز بکا کە ئەوەی کە بەناوی ئاشتی دەچێتە پێشێ ، حەڕەکەتێکە بۆ مافی کوردان ورازی کردنی ناڕازیان ، نەئەوەی کە لە نێوان دەوڵەتی وڕێبەری پ، ک، ک، دایە.
ئێستەش مەبەستی سەرەکی لە بانگ کردنی بارزانی بۆ دیاربەکر یا رمەتیدان بە رێگای ئاشتییە بەو واتایەیەکی دیکە دەتوانین بڵێین کە بارزانی جارێکی دیکە هاوشان لەگەڵ تورکیە بەرانبەر بە / عەبدوڵڵا ئۆجەلان / راوەستاوە وئەویش لە شوێنێک کە خالی هەرە بەهێزی ، پ، ک، ک، یە .بەڵام ئەو دیارییە کە بارزانی دەخوازێ لە سەفەری دیابەکردا دەگەڵ خۆی بیباتەوە چییە؟
بارزانی لەسەرکەڵک وەرگرتن لە سەر چاوەی نەوت وگازی کوردوستانی ئێڕاق وهەروەها ئەو سیاسەتەی کەلە بەرانبەر بە سوریە وکوردەکان ڕەچاوی دەکا لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێڕاق و هەروەها ئێران جیاوازە .ئەو بۆچونە میوانی ئەردۆغان لە دیاربەکر کەدەتوانێ بەسیاسەتگوزاری ، بە بەغداو تاران نیشان بدا کە پشتیوانی تورکیە وچرای سەوزی ئامریکای لە پشتە ەهەم دەسەڵاتێکی زیاتری لەناو کوردەکانی ئێڕاق لە خۆی نومایش دا .بەڵام زۆرکەس لەسەرئەوباوەڕن کە ئەدۆغان وبارزانی لە میوانداریەتی دیاربەکر لە پشت مێزی / قومار / دانیشتون کەلە وانیە هەردووکیان وەک دۆڕاو لەسەر مێزەکە هەستنەسەرپێ .
سەفەری دیاربەکر پێش ئەوەی بەڕێوەبچێ تەواوی قورسایی وپێگەی سیاسی بارزانی لە نێوان زۆرینەی کوردەکان بردە ژێر پرسیار وتەنانەت ئەو کەسانەی رەخنەیان لێ دەگرت ئەویان وەک ئەوەناوبردکە / ئەردۆغان یاری پێ دەکات / ملکییە بیردانە ، نوێنەری کورد لە پار لمانی تورکیە سەفەری دیاربەکری وەک شەڕی پڕوپاگەندەی ئەردۆغان زانیوە وکوردان ئاگادار دەکاتەوە بۆ ئەوان جێگای قەبوڵکردن نییە وبارزانی وەک ئامرازی دەستی ئەردۆغان لە / کایە سیاسیەکان / دەژمێری .ئەگەر بەرهەمی سەفەری دیاربەکر ببێتە هۆی گرژی وئاڵۆزی زیاتر ی لایەنەکانی کورد لە کۆتاییدا بۆ کەسایەتی بارزانی گران تەواو دەبێ . بە تایبەت لەورۆژانەدا زۆرینەی کورد بە خۆشیەوە دەڕواننە دەستپێکی دەوڵەتی تازە خوڵقاو لە رۆژئاوای وڵات کە لە دایک بووە . بەڵام بارزانی دژی ئەو دەسکەوتە رۆڵ دەبینێ ودەڵێ ئەوە مامەڵەی نەهێنی لەگەڵ بەشار ئەسەدە ! هەروەها حازر نەبووە / سالح موسلیم / رێبەری شاخەی سوری پ، ک، ک، رێگا بدا بۆ کوردوستانی ئێڕاق !ئەوەش لە حاڵێکدایە کە کوڕی ئاغای موسلیم بوو بە قوربانی (و : شەهید) هێرشی ئەو هێزانەی کەلە تورکیەڕا پشتیوانیان لێ دەکرێ ! بۆ ئەدۆغان میوانیی دیاربەکر لە حاڵێکدا دەتوانێ قازانج لەگەڵ خۆی بێنێ کە میوانەکەی بەمانای حەقیقی لە پێگەی راستە قینەی رێبەرێکی خۆشەویستی کوردەکان لەو کۆڕو کۆمەڵانەدا بەشدار بێ .
ئەردۆغان وبارزانی قەرارە لە دیاربەکر شاهیدی مارەکردنی ٣٦٠ بوک وزاوا بن . / چەنگیز چاندار / نوسەرورۆژنامەوانی رادیکاڵیش دیداری ئەو دوو بابەتەی بەهاوسەرگیری توکیە وکوردوستان دەشوبهێنێ ،بەڵام زۆر زەماوەند دوای کەمبونەوەی هەراو هوریا وکەشو هەوای جەژنی زەماوەند، بوکو زاوا پەژیوان دەبنەوە هاوکات بەلەسەردەست بونی لیستەی خە رجو موخارج لەوەش بترازێ تانەو تەشەری دۆست ودوژمن بە پێی فیلان .
سرنجی وەرگێڕ : خوێنەری هوشیار و دڵسۆزی کورد ئەو بابەتە هی خاتونێکی فارس زبانە کە لە بی، بی، سی، دا کاردەکا .من پێم وایە خاڵی بەهێزی تێدایە باشی لێکداوەتەوە .ئێمە نەتەوەیەکی بێ بەختین وفێرین کەسی بیانی مێژووەکەمان تەفت بدا ، بینوسێتەوە ، گوتنێکی کوردی هەیەکە دەڵی : شەرت ئەوەیە بۆمن ماڵ بێ قەیدی نێیە کرچو کاڵ بێ . کاک مەسعود بارزانی دەفەرموێ: ئەو خۆبەڕێوەبەریەی کە لە خۆرئاوای وڵات بە خوێنی لاوی کوردخەریکە دەگاتە ئامانج بەرهەمی حیزبی بەعسی بەشار ئەسەدە !!منێش بە کاک مەسعود دەڵێم : رابوردووتا دوور دەکەوێتەوە روون وڕەوان تردیارە .

لە نوسینی : نەفیسەی کوهنەوەرد: بی. بی. سی
وەرگێڕانەوە بۆ هەنگوێن زمانی کوردی ، جەعفەر کەریمی

١٧/ ١١/ ٢٠١٣


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)