عرفان عزیز بارزانی یان كاروان محمد سابیر
Saturday, 31/01/2009, 12:00
1663 بینراوە
كامیان دەبنە سكرتێری یەكێتی قوتابیانی كوردستان
ئێستا دوای شەڕە بەهێزەكەی نێوان رێناس جانۆ و ئاریان سەلاحدین شەڕێكی تر پەرپا بووە. لە ناو یەكێتی قوتابیانی كوردستان، ئاریان داردەست بوو رێناس ململانێی لەگەڵ ئاریاندا نەبوو بەڵكو رێناس تەحدی گەورەی بەرامبەر بە ئەوانە كرد كە دەیانەویست یەكێتی قوتابیان بكەنە دەردەست.
رێناس ئێستاش سەربەرزە چونكە بە زۆرینەی دەنگ توانی خۆی بسەلمنێنێت.
زەمەنی رۆیشتوو فلسێك ناهێنێ، بەڵام ئێستا شەرەكە ماوەتەوە بۆ عرفان عەزیز كە بارزانی یە و كاروان محمد سابیر كە سۆرانیە.
ئەم دووانە ئێستا شەڕی بوون بە سكرتێری دەكەن و هەریەكەیان نفوزێكی باشیان هەیە وەك رێكلامی بۆ دەكەن.
بەڵام كامیان دەبێتە سكرتێر و كامیان قابلیاتی ئەوەیان هەیە ئەو رێكخراوە زیندوو بكەنەوە؟
بۆ هەریەك لەمانە من بەوەی كە كادیرێكی ئەو رێكخراوەم و نزیك نزیك ئاگام لە هەڵسوكەوت و ئەتۆرەكانیان هەیە تەنیا ئەو مافە بە خۆم دەدەم سیفەتەكانیان باس بكەم:
عرفان عزیز- بارزانی یە و ئێستا كارگێڕی سكرتاریەتی(ی.ق.ك) و بەرپرسی بەشی چالاكییەكانە و پێشتر لە لقی هەولێر یەكێك بوو لە كادیرە چالاكەكان و دەیان جار بەهۆی زیرەكیەوە دوورخراوەتەوە، لە هەمان كاتیشدا یەكێك بوو لەو كادیرانەی كە لەرووی ئەخلاقیەوە خاڵی لاوازی زۆر بوو چونكی بە بەردەوام لەگەڵ(ئ) پەیوەندی ناشەرعیان هەبووە و چەند جارێكیش گیراون.
ئێستاش ململانێ لەگەڵ كاروان دەكات بۆ ئەوەی ببێتە سكرتێری ئایندەی یەكێتی قوتابیان.
هەرچی كاروان محمد سابیریشە كەسێكی لە خۆبایی و كادیرێكی تا بڵێ بە پۆزە وەك لە نێو رێكخراوەكەدا دەبینرێت.
كاروان خەڵكی دەربەندیخانەو و گەرمیانیە و كارگێڕی سكرتاریەتە و بەرپرسی سەنتەری خامەیە بۆ راگەیاندن و لێكۆلێنەوەی قوتابیان كە سەنتەرێكی راگەیاندنە و سەربە یەكێتی قوتایبانی كوردستانە و لە هەمان كاتیشدا بەرپرسی ناوەندی راگەیاندنی یەكێتیەكەیە.
هەروەها سەرنووسەری بڵاوكراوەكانی ئەو رێكخراویە(روانین- خەباتی قوتابیان- خامە- ئۆزۆن- پرمەوپلار- سایتی قوتایبان).
ئەو پیشەی رۆژنامەنووسە و ئەتۆرا و هەڵسوكەوتەكانیشی لە نێو قوتابیان بەوە ناسراوە كە توندە و هەمان سیاسەتەی رێناس جانۆی سكرتێر بەكاردەهێنێت چونكێ لە كوتلەكەیە.
ئەم كاروانە زیاتر لە پێش چاوە و دەیان جاریش بەهۆی سەرەڕۆیی لەكاری رێكخراوەیی لە لایەن بەرەڤان حەمدییەوە تەجمید كراوە.
كاروانیش لەگەڵ عرفان ئێستا سەرقاڵی ململانێەكی تۆندن بەڵام كامیان دەبن بە سكرتێر ئەوە گرنگە.
چونكێ كاروان سۆرانیە و هێزێكی باشی لەلایەن پارتیەوە لە پشتە لە چاو عرفان بەڵام عرفان بەهۆی ئەوەی كە بارزانی یە زۆر لەوە دەترسێت سەرەكەی بفەوتێ و سەرەی سۆرانی بێتە ئاراوە كە كاروانە.