لە ساڵیادی تاوانی کورتهکی ئەردۆگانی ئیسلامی، رەخنەیەک لە یەکگرتوو کۆمەڵی ئیسلامی
Tuesday, 21/08/2012, 12:00
ئەگەر قورسایی ڕەخنەکانمان تەنیا لهسهر دەسەلات و سەرجەم پارت و ڕێکخراو و نوسەر وکەسایەتیەکانی تر دابنێین، لایهن ئیسلامیی و ئۆپۆزیسیۆنهکانی لیدهربکهین، که به (پێچەوانەی قسە و بانگەشەکانیان) رەفتار دەکەن، ئەوا ئێمه رەخنەکانمان دهچیته خانهیهکی دیکهوه و راستگۆیی خۆمان له دهست دهدهین، چونکە رەخنەگری راستەقینە، بەپێی رەفتار و هەڵوێست ووشەکانی ئاراستە دەکات، نەوەک سەنگەر گرتن لەم حزب و ئەو حزب. لەم روانگەوە ئەگەر سەیر بکەین، جۆڕێک لەشەرم و بێ هەڵوێستی بەرامبەر دەیان پارت و کەسایەتی دەرەوە وناوەوەی دەسەلات هەیە. کە هەیانە پاشکۆی دەسەڵاتن وڕۆلیان لە رووداوەکاندا نییە، ئهمه لەکاتێکدا دەیان دروشمی بریقەداریان لەبارەگای حزبەکانیان هەڵواسیوە، بەنمونە چەپەکان، که زۆربهیان پاشکۆی دەسەلاتی خوێنمژی کوردن، بهناو نەتەوەیییهکان کەچی دەیان بەرپرسی ناپاکی نەتەوەیی ئەم گەلەی پێ رابەر و سەرۆکە..... ئەمە جگە لەوەی زۆریان هاوشیوەی حزبی سەوری و پارتە دیموکراتە کارتۆنیەکەی بەعس (هاشم عەقراوین) یان هاوشیوەی حزبە کارتۆنیەکانی سوریایە کە بەناو حزبه، بەلام لەپراکتیک بەشیکی تری دەسەلاتن و لەکاتی تەنگانەدا بانگیان دەکات و بەیانامەیەکیان بە ئارەزوی خۆیان پێ دەردەکات، لێرهدا ئێمه باس لەوسەدان بەناو نووسەر وهەلپەرستانه ناکەین کە نمونەی کەسانی دارماوی ئەخلاقن ویژدان ومۆرالیان هەراج کردوە، لەچەواشەکردنی جەماوەر و بێدەنگ بوون لەئاست دەیان تاوانی بەرپرسان
یەکگرتوو کۆمەل و گۆران وەک سێ هێزی ئۆپزسیۆن چەند ساڵێکە خۆیان نمایش دەکەن، بۆیە ئاسایە بەردەوام رەفتار و هەلوێسەکانیان بدەینە بەر سەرنج و لێکدانەوە تا نەبوونەتە پارتی و یەکێتیەکی تربەسەر ئەم گەلەوە. لەم روانگەوە ماوەیەکە هەست دەکەم (یەکگرتوو کۆمەڵ) بەرەو پاشەکشەی سیاسی لەبەرەی گەل دەڕۆن و بەرەو سیاسەتی نەوەدەکان وسەرەتای هەزارەی سێیەمەکانی نزیک لە دەسەلات دەبنەوە. ئەم سیاسسەتەش ئەگەر لە کۆندا دەیانتوانی قەیرانی سیاسی و ئەخلاقی و رەخنەیان توش نەکات. ئەوا لە رۆژگاری ئەمڕۆدا، باجی گەورەی سیاسی نەک تەنیا لەناو خەلک، بەلکو لەناوخودی ئەندامەکانیشەوە تا دەگاتە دەنگدەرانی هەلبژاردن پێدەگات. باشترین نمونەشیان لەهەلبژاردانەکانی ٢٠٠٩ بۆ ٢٠١٠، لەبەرامبەر بزوتنەوەی گۆران کە چەند مانگێک بوو دروست ببوو کەمترین دەنگیان پێدرا، چونکە ئەوەی ئیستا دەیکەن دەبێت بە بەشیک لە مێژوویان و راستگۆیی خۆیان لەناو جەماوەر لەدەست دەدەن بەهۆی پێشکەوتنەکانی تەکنەلۆجیاش وا ئەوهاوکیشە سیاسیە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ کاڵ دەبێتەوە (هەرچی بکەن ماوەیەکە خەلک لەبیری دەچێتەوە) لە نمونە راستە ئێستا گۆران هەلمەتی بەرفراوان دەکاتە سەر بنەماڵەی بارزانی رۆژانە گەندەڵی و کارە دیکتاتۆریەکان لێ ئاشکرا دەکات، وەلێ ماچ وموچ و چەمینەوەکانی دوێنێ بەرپرسانی گۆرانیشمان لەیاده و خهڵکی کوردستان ئهمانهشی له بیرنهچۆتهوه، بهتایبهتیی لە هەستیارترین کاتدا، که مەسعود و نێچیر سهردانی بارەگای گۆرانی کرد لە سلێمانی.
لەم روانگەوە ئەم چەند رەخنەیە لەیەکگرتوو کۆمەل ئاماژە پێ دەکەم:
1/ ماوەیەک لەمەوبەر لەمالپەری کوردستانپۆست بە بەلگەی پڕ لە لینکەوە، ئابروچونێکی گەورەی سیاسی ونەتەوەیی، بەرپرسی یەکەمی یەکگرتوی ئیسلامی (سلاح الدین بەهادین) ئاشکرا بوو، کەپەیوەندی لەگەل فاشست و دوژمنە پلەیەکەکانی گەلەکەی هەیە، هەر لەوکاتیش، سەرۆکی پێشوی یەکگرتوو لەروداوێکی هاتو چۆدا دەستێکی شکا... ئەوەی بۆمن جیگای سەرنج بوو، هیچ کاردانەوە و رەخنەیەکمان لەکادیرەکانی یەکگرتوو نەبیست لەسەر ئەو دەست تێکەلی کردنەی سەرۆکی پێشویان، لەگەل فاشتسەکانی تورک، بەپێچەوانەوە کەچومە ناو پەیجی سەرۆکی پێشوی یەکگرتوو بەشی زۆری کادیرەکانی یەکگرتوو بەقوربانت بم مامۆستا یان بۆنوسیبوو.
دەبوایە بەپەلە سلاح الدین بەهادین داوای لیبوردنی بکردایە یان روونکردنەوەی خۆی لەسەر ئەم لینکانەبدایە، کەنەیدا و هیچ کادیرێکی یەکگرتوو رەخنە و ئیدانەی نەکرد، هەستم کرد، کادیرەکانی یەکگرتوش هاوشێوەی پارتیەکان ڕیژەی نەگۆرن هیچ زیندویەکی سیاسیان تیانیە، حزب و سەرکردەکەیان هەرچی بکەن، ئەوان هەربەقوربانی سەرۆک دەبن.ا
2/ کۆمەلی ئیسلامیش کەباڵێکە توندرەوترە لە یەکگرتوی ئیسلامی، چەندین جار لەسەر سوکایەتی کردن بە ئیسلام و قورئان لەو هەولێرە پڕ لەترسو تۆقانە، خەلکی هیناوەتە سەر شەقام، بەڵام لەگەرمەی خۆپیشاندانەکانی ١٧ شوبات بەخۆیان و یەکگرتوی هاوباوەڕی سیاسیانەوە کاری جدیان بۆ نەکرد؟
لەماوەی چەند ساڵی رابردوو بەتایبەتی لەسەرەتای نەوەدەکان ئەوبالە کەبەشیکی گرنگی بزوتنەوەی ئیسلامیان پێک دەهێنا، زۆر کاری قێزەوەن ومەترسیداریان ئەنجامدا وەک پەنجەی تۆمەتیان بۆ رادەکیشرێ لە سوتاندنی ئارایشگە و تیزاب پێداکردنی ئافرەتان، تێکدانی سالرۆژەکانی ٨یمارس.... یان لەگەل یەکگرتوو دژ بە بلاوکردنەوەی تابلۆیەک دەوەستان لەگۆڤارێک گوایە وێنەی کچی روتی تیایە، لەسەر نوسینی چەند قەلەمێک کەگوایە سوکایەتی بەئاینە دەیان کەمپین ونارەزایەتیان دەربڕی.....
بەڵام هەرچەند دەکەم لەو هاوکێشەیە و راستگۆیان بەرامبەر قورئان تێ ناگەم، گەنجێک لەنەرویژ لاپەرەیەکی قورئان دەسوتێنی، (هەلەیە و ناکرێ هەستی موسلمانان بەوشیوەیە بریندار بکەی)... کوردستان پر دەکەن لە اللە اکبر وخۆپیشاندان، بەلام پارتی بەڕۆژی روناک چەندین بارەگای یەکگرتوو دەسوتێنێ، کەبێگومان، دەیان قورئانی تیایە نەوەک پەرتوکی زێدەبایی مارکس، ئەو کۆمەلی ئیسلامیە، نەک هەلوێست وەرناگرێ بەلکوو خەریکی ئاشتەوایی نیوان یەگرتوو پارتی دەبێ! لەوەش کارەساتتر، عەلی باپیر لەدواین دیداری لەگۆڤاری لڤین دەلێ لەسەر داوەتی سلاح الدین بەهادین ئەوەم کردوە، کەچی سلاح الدین بەهادین لەگەرمەی سوتانی بارەگاکان دەیوتت دەزانین پارتی کوێی دیشێ واشی نیشان دەدا، کەهەرگیز لەوتاوانە خۆش نابێ؟
3/ بەئاشکرا هەست بەوەدەکرێ تورکیا هەرچی دەکات، یەکگرتوو ئیدانەی ناکات، بەپێجەوانەوە، ئەردوگان بەسیمبول و حزبەکەشی بەفریادەرەسی موسلمانان دەزانن. لەچەند ڕۆژی رابردودا، ژنەکەی ئەردۆگان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، سەردان وهەندێ هاریکاری موسلمانانی بۆرمایان کردبوو لەسەر ئەو تاوانانەی بەرامبەریان دەکرێ، چەندین کادیر و هەواداری ئیسلامی وەک مرۆڤەکی فریادەرەس دەیانویست پێمان بناسینن وهەستی ئێمەیان بریندار کرد. بێ ئەوەی لەخۆیان بپرسن چۆن دەتوانن جەلادانی گەلەکەیان، کەبراکانیان لەباکور، لەگوند دەرکردن، کیمیاباران کردنی گەریلاکان وبەکۆمەل کوشتنی گەنجانی رۆبسکی و زیندانی کردنی 8000 کادیری بەدەپە دەخەنە ٠لەگەل زیندانی کردنی 550 مناڵ، لەتەک ئەوەش لەلایەن ڕێکخراوەکانی داکۆکی لەڕۆژنامەنوسانیش ئەردوگان وحکومەتەکەی پلەی یەکەمی لەزیندانی کردنی رۆژنامەنوسان زۆرینەیان کوردن وەرگرت... ئاخر بەو کارە دیکۆریە سیاسیانە بێ، ئەوا سەدام نەک بەقسە بەلکو بەکردار چەندین ساروخی لەئیسرائیلیش گرت!
بۆیە تاکەی دەتانەوێ تاکی کورد بەناوی ئاینەوە چەواشە بکەن و جەلادانی نەتەوەکەیان پێ بکەنە فریشتە ومرۆڤ دۆست؟ چ جیاوازیەک لەنێوان ئەو وێنانە ئەردۆگانی ئیسلامی بەلام رەفتار فاشی و ئیرانی کۆماری ئیسلامی (مەرگ و سێدارە) هەیە لەگەل رژێمەکانی بۆرما و سوریا هەیە!!ئایا ئەگەر نارەزایەتیەکانی خەلک بۆ روخانی ئیران و تورکیاش بگاتە ئاستی سوریا هەمان تاوان ناکەن؟ ئایا کەم تاوانی هاوشیوەی سوریا، ئەردۆگان بەرامبەر برا کوردەکانتی کردوە کەچی ئێوە پێتان سیمبولە
4/ چەند ڕۆژێکیشە، هەوالی وەرگرتنی بودجەیەکی ٤ ملیار دیناری لە بەرامبەر سوتانی بارەگاکانی لەزاری بەرپرسەکانی یەکگرتوو بلاو بۆتەوە، بەمەش یەکگرتوو، بەدەستی خۆی لەبەرامبەر ئەو پارەیەدا، شکستێکی گەورەی سیاسی بۆ خۆی تۆمار کرد.... چونکە قسەو رەفتارەکانی دوای سوتانەکان، زۆر بەپێی ئەو سولحە جیا دەرکەوت. بەمەش ئەمجارە ئەگەر یەکگرتوو هەربارەگایەکی بسوتێ ئەوا ئاستی نارەزایەتی و پالپشتی مەعنەویان شێوازی تربەخۆوە دەبینێ..... ئاخر کەخەلک بزانێ دوای هەر سوتاندنی بارەگایەک، ئەواکۆتایەکەی بەچەند ملیارێک ڕێکەوتنە لەسەر قوتی خەلک نەوەک حزب بۆ پالپشتیان بکات، کە بەهەر پیوەرێکی ئیسلامی لیکی بدەیتەوە ئەمە پاری حەرام و منالانی ئەنفالە بەرۆژی روناک دەیخۆن.یەکگرتوەکان مافی خۆیانە و راستیش دەکەن گۆرانیش هەمان تاوانی بەرامبەر قوتی خەلک کردوە (حکومەت لەبری حزب قەرەبوی کردونەتەوە) بەلام یەکگرتوو دەبێ ئەوەبزانی ئەوەی ئەمان ئەمە دووەمین جارە و لەبارودۆخی زۆر سروستی بووە نەوەک هاوشیوەی ١٧ شوبات. وەناکرێ بەهەلەو تاوانی گۆران، ئێوەش خۆتان داپۆشن
لەم هاوکێشەیەدا کەلەپەیجی زانیاری گرنگ وەرگیراوە راستی تاوانەکە دیارە
5/ گەرانەوەی بۆ پاشکۆبونی سیاسی (یەکگرتوو کۆمەڵ) ئەوەی هەست پێ دەکری لەوچرکەساتەی کەدەسەلات بەتایبەتی پارتی روبەروی شکستی گەورەبۆتەوە فشاری گەوەرەی سیاسی لەسەرە، هەوڵبدەن سنورێک بۆتاکرەوی و فەرهودکردنی وولات، لەلایەن پارتی ویەکێتی دابنرێ، ئەوا یەکگرتوو کۆمەل سیاسەتی نهوهدهکانی سەدەی رابردوو (گونجان) لەگەل دەسەلات پەیرەو دەکەن، راستی ئەمانەش لەمیدیا وهەلوێست لێدوانەکانیان بەرونی دیارە، بۆیە با ئەوانیش نەبنە دەسەلات گالتە بەخۆیان بکەن بلین ئەمەقسەی ناحەزانە! تۆسەیر بکە دوای ئەو تاوانەی پارتی بەرامبەر یەکگرتوو دەیکات دجێگری سەرۆکی یەکگرتوودەلێ کادیرەکانی ئێمەش ئیستفزازی پارتی دەکەن لەبادینان!! بەرپرسیکی کۆمەلیش لەبارەی پاشەکشەیان لەبەرەی ئۆپزسیۆن دەلێ نا ئێمە نەکشاوینەتەوە بەلام ئێمە چەق بەستونین دەمانەوێ داخوازیەکانی شەقام لەگەل دەسەڵات جێبەجێ بکەین! ئەوەیە عەقلی سیاسی دوای ئەو هەموو گالتەجاریەی دەسەلات پێێان هیشتا باوەڕیان بەوەیە کەدەسەلات چاکسازی دەکات!
سیاسەتی نوێی ئەوستافەی نوێیەی یەکگرتوو بەراشکاوی بەپێی هەلویستەکانیان دیارە، کەبەرەو باوەشی دەسەلات دەچن نەوەک گەل، وەک لەدوایین کۆبۆنەوەی ئەمینداری نوێێ گوتویەتی ئێمە بەپێی سیاسەتی خۆمان رەفتار دەکەین نەوەک ئۆپزسیۆن. هەرئەمەشە وایکردوە بارزانی لەدیداری ڕێکخراوەکانی خوێندکاران بڵێ لە سیاسەتی ئیسلامیەکان رازیم. پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمە پاشەکشە و گالتەکردن نیە بە خۆتان و هەوادارەکانتان لەبەرامبەر ئاخافتن وسیاسەتەکانی دوێنێتان؟
لە کۆتایش ئەوە دەلێم هەر نزیکبونەوەی بەرپرس و حزبێک لە دەسەلات، وەک دەستکەوتی کاتی و کەسایەتی گەرمیان دەکاتەوە بەلام لەناو گەل و بەشێک لەجەماوەر و بەرپرسە بەمۆرالەکانیان کارتی سیاسیان دەسوتێنێ.ئاخر ئێوەی ئیسلامی لەبواری دیموکراسی و ئازادی رادەربرین لەگەل پەروەردەکردنی هەستی نەتەوەیی، لەدەسەلات خراپتر بوبن باشتر نینە، تاکە جوانیەکتان هەبوو دژی ئەودەسەلاتە، هەندێ جار هەلوێستتان هەبوو، ئەوەشتان لەخۆتان بڕی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست