800 ملیۆن دۆلاری یه‌كێتی دیارنییه
Thursday, 19/02/2009, 12:00
1626 بینراوە
پێش كێشه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ناو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ملیارێك‌و 400 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانی گه‌ڕان‌و ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه ده‌ست حكومه‌تی هه‌رێم كه‌وتوون وه‌ك لایه‌نێكی گرێبه‌سته‌كان، به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه دزه‌یانكردووه له‌و بڕه پاره‌یه 800 ملیۆن دۆلار به‌ر یه‌كێتی كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه نازانرێت لای كێیه‌و چی به‌سه‌رهاتووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به هاوڵاتی راگه‌یاند ئه‌وه پرسیاری كۆسره‌ت ره‌سوڵه له تاڵه‌بانی، ئایا پاره‌كه لای كێیه‌و چی لێهاتووه؟ كۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ كادره‌كانی یه‌كێتی هه‌مان زانیاری دركاندووه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و پاره‌یه هی حكومه‌تی هه‌رێمه‌و به‌پێی ده‌ستوریش ده‌بێت بیگه‌ڕێنێته‌وه بۆ حكومه‌تی مه‌ركه‌زی، به‌ڵام یه‌كێتی‌و پارتی له‌نێوان خۆیاندا به‌شیانكردووه.
پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا باڵی ریفۆرم‌و كۆسره‌ت ره‌سوڵ داوای ئاشكراكردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ حكومه‌ت ده‌كه‌ن.
ئه‌مه وه‌ك خاڵێك ده‌توانێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت كه شه‌فافیه‌ت نییه.