کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هانى، بەرزان، هێرۆ، خەڵوز،وەیسى، بەرهەم، بەختیارى ناساڵح و یادى یەكێتى

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


لە یادكردنەوەى یەكێتى نیشتمانیدا ، وەك كاردنەوەیەكى دەروونى خۆیان و ئەو فشارە زۆرەى هاوڵاتیانى كورد بە گشتى و شارى سلێمانى بە تایبەت كە لە سەریان بوو، جۆرێك هیستریایى بە یادكردنەوەكەیان دیار بوو..
هەموو پارتێك ئازادە یاد بكاتەوە... بەڵام هەموو پارتێك ناتوانێ چەند رۆژێك ژیان و بار و گوزەرانى گشتیى خەڵك و میللەت تێكبدات ئەمە چییە، حیزبێك یاد دەكاتەوە..
بۆ نمونە چەند رۆَێك گرتنى شەقامە سەركییەكانى شار بەم گەرمایە، ئەوەندەى تر بێزاریى و توڕەیى و جنێو دروست دەكات..
گرتنى شوێنە گشتییەكانى وەك باخى گشتیى و پاركى ئازادى بۆ ئاهەنگگێڕان و سووڕ بادان ئەمەش جۆرێكى تر سەرپێچییە..
یان ئەو فەوزاو هۆڕن لێدان و تیژ رۆیشتنى ماشێنە گرانبەهاكانى كارمەند و لایەنگر و مەسئولەكانى ئەم حیزبە دیسانەوە ئیستیفزازكردنى سەرجەمى جەڵكى شارەكە بوو..
لە هەمووشى ناشرینتر كە تەواو چێژ و بینینى خەڵكى شێوانبوو، ئەو هەزاران ئاڵایە بوو كە هەڵواسرابوو بە سەرجەم عەمودە كارەباییەكانى ناوەڕاستى ئەو شەقامە داماوانەى سلێمانى.. وەك ئەوەى ئەمانە موڵك و تاپۆى باوكى یەكێتى و بەرپرسەكانى بێت..
ئەوەشى زانراوە كە بە هەموو شێوەیەك هەوڵدرا كە جەنجاڵى و قەڵەباڵغى دروست بكەن..
بۆ نمونە پەلكێشكردنى خەڵكانى تر بۆ ناو شارى سلێمانى، كە بە شێوەى قسەكردنیان دەزانرا كە ئەمانە لە ناوچەكانى وەك قەزاو ناحیە و گوندە دوورە دەستەكانەوە هاتبوون.
چوونكە بەڕاستى جوگرافیایى سلێمانى لە دەستى یەكێتى نەماوە بۆ دڵنیایشیان، هەڵبژاردنەكانە ئایندەش ئەم قسەیەم دەسەلمێنن..
كوژاندنەوەى كارەبا لە ماڵەكان بەو گەرمایە ، تا وا لە خێزانەكانى شارى سلێمانى بكەن، بێنە دەرەوەو بچنە ریستورانت و شوێنە گشتییەكان كە ئەمان كردبوویانە جێگا و خاڵى ئاهەنگێڕانیان.
پێدانى لافیتە و پۆستەراتى یەكێتى و وێنەى تاڵەبانى بە هەموو دائیرەكانى سنوورى سلێمانى..
وەك ئەوەى پێمان بڵێن حكومەت هەر یەكێتییەو بۆشتان نییە فزە بكەن.
بە كرێ گرتنى دەیان سەعڵوكى وەك بەرزان قالەى خەڵوز كە لەبەردەم مەڵبەند كەوەك مەیمون(لەگەڵ رێزم بۆ مەمیمون وەك ئاژەڵێك) هەڵدەقونییەوە و بە سەیارەیەكى كلاسیكى گرانبەها لەوانەى كە عودەى سەدام لە مۆزەخانەكان دەری دەهێنا و بە پارەیەكى خەیاڵى دەیكڕى..
ئاخر بەرزانێكى خوێڕى و خوێنرێژ و دەم بەد.. نەبێت كێ هەیە ببێتە مەیمونە سەماكەرەكەى یەكێتى..
هەر ئەم خوێڕییە تەكلیفكرابوو.. كە سەرپەرشتى ئاهەنگ و قونبادانەكانى یەكێتى بكا..
بە هێنانى دەیان گۆرانیبێژ و زوڕنا ژەنى بۆ پارە مردوو دۆڕاو.. وەك (هانى) كە خەڵكى كوردستانى رۆژهەڵاتەو لە مێردێكى باش جیابۆوەو رووى كردە ئەڵمان و لەویش كوڕ نەما نەبێتە گێلفرێندى و دووا دەنكیشى (هەڵكەوت زاهیر) كۆنە بەعسى و كۆنە جاش و ئاش و شتەكانى تریش..
تا لەوێ لە راگەیاندەكانى پارتى خۆى تێر كرد بە پارەو .... ئینجا نۆبەى ئەحفادەكانى یەكێتیە.. لەسەر دەستى كوڕانى قالەى خەڵوز و تیپە زوڕناژەنەكەى خاك كە تەواو سوك و سەلیم بوون..
هەروەها هێنانى سالار مەحمود و بەختیار ساڵحى تلیاكچى و گیراوى بەندەكانى یەكێتى لە ساڵانى رابردوو، هەروەها عەزیز وەیسى كامیارانى كە ئەویش كوردێكى رۆژهەڵاتى خزاو بۆ پارەیە..
ئافەرین بۆ یەكێتى..
ئافەرین بۆ بەرزان و هونەرى زوڕناى كوردى
سەد بارەكەڵا بۆ بنەماڵەى تاڵەبانى و ستراتیجییەتى قەومییان
سەد حەیف و مەخا بۆ موقەدەراتى شارێك بەدەستى ئەم چەتانەوە.




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە