رەخنەیەکی درنگ وەخت لە نەورۆز تی،ڤی
Friday, 03/01/2014, 12:00
1809 بینراوە
ئەگەر کورد هەزاران چەکداری هەبێ،(گریلا یا پێشمەرگە)،فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی هەبێ،تانک وتۆپ و.....هەبێ . دوژمن وداگیرکار لێی ناترسێ .ئەوەئ کە دوژمنی کورد لێی نیگەرانە کە کورد هەیبێ مێدیای ئازادە، رۆژنامەگەری پێشکەوتووە، سازی ورێکخراوەی سەردەمیانەوراستگۆیە. لە رۆژهەڵاتی کوردوستان کاتێک شای ئێرانیان بۆ رووخاندین لە ماوەیەکی زۆر کەمدا هەزاران تفەنگ بە دەستو پێشمەرگە سەریان هەڵدا. لە هەمان کاتدا ماوەیەکی زۆری نەخایاند حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات چادرو چیغیان لە کۆی سەنجەق وزڕە گوێز داکوتا کە تۆفانی نوحیش جوڵەیان پێ ناکا .
ئەو رستانە ستار لەسەر کاتی دامەزراندنی / نەورۆزتی،ڤی،/ دەگرێ. بەڵام پێش دامەزراندنی ئەو کاناڵە بەڕێزە لە باشوری وڵات هەم مێدیا هەبوو هەمیش چاپەمەنی بە ئەوانی سەربەدەسەڵات .ئایا لە ماوەی ئەو چەند ساڵی رابوردوودا ئەو دامو دەزگایانە توانیویانە ئەرکی نەتەوەیی وکوردخوازانە بە جێ بگەیەنن؟ لە رێڕەوی مێدیای ئازادو سەردەمیانە سەرکەوتوو بون ؟(جگە لە بەرنامەکانی هەڵپەڕکێو......) بە باوەڕی من ،،نا،،.ئەگەریش هەبووبێ زۆر لاواز بووە .
بێ گومان دەرکەوتنی نەورۆزتی،ڤی، لە هەندەران (سۆئێد ،، ستۆکهۆڵم) هەنگاوێکی کوردخوازانەو بوێرانە بوو .ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی لێی دەترساو پێی تووڕەبوو،بەڕێوەبردنی ئەو کاناڵە خۆشەویستە لە لایان کەسانی خۆ نەویست و خاوەن باوەڕ بە کەمترین ئیمکان و کات دەستی بە وەشانی خۆی کرد.تا گەیشتە ئاستی ئەوڕۆکەمان .
ئەو رۆژەی کە خەبەرگەیشتە شاری مهاباد کە ٥٩کەس بەجورمی کورد بون لە دار دراون ، دەتگوت شاربۆتە هەواری خاڵی !خەڵک کشو مات لە هەمان کاتدا تووڕە .چمان بیست ، چمان بەسەر هات ؟(براو چەند کەسی نزیکی منیش لەگەڵ بون هەرچەند هەموو شەهیدی کوردوکوردوستان کەسی منن) چۆن سیستمێک لەسەرناوی ئیسلام لە رۆژێکدا ئاوادەکا؟
لەو ماوەیەدا کە نەورۆزتی،ڤی،رێبازی نەورۆزی بردۆتە ناو ماڵی هەموو کوردێکی وڵات پارێز، قەت نە بووە بۆ جارێک ...بۆجارێک بە پیی پێویست وئەرکی نیشتمانی لە ساڵوەگەڕی ئەو شەهیدانەدا پڕۆگرامێکی گونجاو وبە جێ بەڕێوەبەرێ ؟ هۆیەکەی بەتەواوی نازانم .بەڵام ئاماژە بۆ دوو نمونە دەکەم . نزیکەی ٣ ساڵ لەوەی پێش لەو رۆژەدا چاوم لە بەرنامەی نەورۆز دەکرد کە بۆ ساڵەهاتی ئەو شەهیدانە بەرنامەی هەبێ ! بەداخەوە هیچم نەدیت! کاتێک کە پەیوەندیم گرت گوتیان : هەر لەبیرمان نەبووە !؟
نمونەی دووهەم : ساڵی پار دوو مانگی مابوو بۆ ساڵوەگەڕی ئەو شەهیدانە پەیوەندیم گرت (ناوی ئەو کەسەناڵێم کە تەلەفونم بۆکرد) وگوتم وەک برای یەکێک لەو شەهیدانە بەرنامەیەکی باشم بەدەستەوەیە ئەگەر بەرپرسان رێگە بدەن بەڕێوەی دەبەین ،رێک لەساڵوەگەڕی ئەو قارەمانانەداچاوە ڕوان بوم بەڵام داخی گرانم ئەو ئاواتەشم نەهاتەدی ؟ کاتێک پەیوەندین گرت دووبارە هەمان رستە دووپات بۆوە وگوتیان : خەبەرمان لە هیچ شتێک نییە!؟
ئەگەر لە ناسنامەی ئەو ٥٩ کەسە بکۆڵینەوە سەراسەری کوروستان دەگرێتەوە .باشە لەو ماوەیەدا نەورۆزتی، ڤی، وەشانی هەبوە بۆ رێز لێنان لەو ٥٩ شەهیدە گوتنی رستەیەک بەسە؟ هیوادارم بۆ ساڵە کانی داهاتوو ئەو کەم تەرخەمییە قەرەبو بێتەوەو رێز لە هەموو شەهیدانی کوردوکوردوستان بە یەک چاو بگیرێ .
تێبینی: من واهەست دەکەم چەند کەسێک لەنەوەرۆزتی،ڤی، بە مەیلی دڵی خۆیان بڕیار دەدەن بە رەخنەی کەسانی دیکە بە خۆیاندا ناچنەوە.
جەحفەر کەریمی ٣/١/٢٠١٤