کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


گەندەڵی لە كوردستان تاكەی

Tuesday, 19/03/2013, 12:00



دیارە گەندەڵی لەم كوردستانە زۆرە و بواری باسكردنی نیە ، لێرەدا تەنها یەك حاڵەت دەخەمە روو بۆ ئاگاداری كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ، دیارە پەیمانگای تەكنیكی سلێمانی 12 بەشی ناوخۆیی هەیە ‌و مانگانە نزیكەی یەك ملیار دینار كرێ‌ خانوو دەدات . لەكاتێكدا پەیمانگا خۆی خاوەن كۆمەڵێك شوقە‌و بینا بوو ، ئێستا هەر چۆڵن ، بەڵام لە سەردەمێكدا حاكم قادر سەرۆكی شارەوانی بوو بە پێشنیاری ئەو ‌و بە واژۆی عومەر فەتاح ئەو موڵكه ی پەیمانگای تەكنیكی هەموو كرا بە موڵكی شارەوانی سلێمانی ، ئەگەر بە كرێ‌ی یەك مانگی پەشەناوخۆییەكان ئەم بینایانە تەعمیر بكرێت ‌و وەك كۆمەڵگایەك بۆ هەموو خوێنكارانی پەیمانگا بەكار بێت باشتر نیە لەوەی بفرۆشرێت بە یەكێك لەكاكەكان و بیكاتە باڵەخانە‌و بیفرۆشێتەوە بە هەژارانی ئەم كوردستانە كە گیرۆدەی دەستی ئەم گەندەڵانەیە .




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە