کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لقى چوارى پارتى كارمەندى هاتووچۆى هەولێر بەكاردەیەنێت

Saturday, 04/09/2010, 12:00



چەندین كارمەندى هاتووچۆى سەر بەبەڕێوبەرایەتى هاتووچۆى هەولێر بەشێوەیەكى نایاساى لە سلێمانى دەوام دەكەن و ئەركیان بریتیە لەڕێك خستنى سەیارەى بەر پرسەكانى لقى چوار لەگەڵ ئەو كەسایەتیە پارتیانەى كە دێن سەر دانى لقى چوار دەكەن لەسلێمانى.
كارمەندێك لەو كارمەندانە كە ئامادەنەبوو ناوى ۆى بڵاو بكاتەوە ئەوەى بە ماڵپەڕى كوردستان پۆست ڕاگەیاند" كە ئەوان كۆمەڵێك كارمەندى هاتووچۆن سەر بەبەڕێو بەرایەتى هاتووچۆى هەولێرن بەڵام لەسلێمانى دەوام دەكەن وئەركیان بریتیە لە ڕێك خستنى سەیارە كانى لقى چوار و سەیارەى ئەو میوانانەى كەدێن بۆلقى چوار لەسلێمانى"
ئەو كارمەندە ئەوەشى نەشاردەوە كە زۆر جار هەیە لەبەر بێئیشییان خەڵك دەپشككنن لەگەڵ پێمەر گەكانى لقى چوار.
هێنانى كارمەندى هاتووچۆ لەهەولێرەوە بۆ سلێمانى و خستنە خزمەتى حیزبى پارتییە بەهەموو شێوەیەك كارێكى نایاساییە.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە