لە پەرلەمانی ئەوروپا مەسعود بارزانی لە ترساندا گیانی کەوتە لەرزین
Tuesday, 21/01/2014, 12:00
1948 بینراوە
پەیامنێری کوردستانپۆست/ برۆکسیل
رەوەندی کوردی کە لە چەند وڵاتێکی ئەوروپاوە هاتوونەتە برۆکسیلی پایتەختی بەلجیکا تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەوالە لەبەردەم پەرلەماندا کۆبوونەتەوە، بۆ دەربڕینی نارەزایی بەرامبەر بە هاتنی خائینی گەورەی کورد مەسعود بارزانیی، بۆیە لە کاتی گردبوونەوەیان لەبەر دەم پەرلەمان، پیاوەکانی مەسعود ناوقەدیان پچڕابوو هانایان بۆ لای پۆلیس برد و شکاتیان لەو کۆبوونەوەی رەوەندی کوردی کرد، بەتایبەتیی پەرلەمانی ئەوروپا رێگای بە خۆپیشاندەران دا کە پێنج کەسیان بۆیان هەیە بچنە ناو پەرلەمانەوە وەک گویگر دابنیشن، تاقم و دەستەکەی مەسعودیش کە ئەمەیانزانی کێچ کەوتە کەوڵیان و هەموو ریگرییەکیان کرد تا نەهێڵن هیچ کوردێک بچێتە ژوورەوە، بەمە دەیان تۆمەت و قسەیان رێکخست کە گوایە ئەوانە بۆ ئاژاوە و تێکدان هاتوون، بەڵام پۆلیس گوێی نەگرت و رێگای بەو پینج کەسە دا بچنە ژوورەوە. پەیامنیرەکەمان دەڵێت، مەسعود بارزانی هەر کە چاوی بەو پێنج کەسە کەوت، زۆر تێکچوو، رەنگی زەرد هەڵگەڕا و لە ترساندا گیانی هاتبووە لەرزین، بەڵام ئەو پێنج کوردە بە شیوەیەکی مەدەنییانە دانیشتن، بەڵام وەک پڕۆتێست و ناڕەزاییەتییەک پاش پێنج دەقیقە وەک پلانیان دانابوو هەڵسان و لە هۆڵی پەرلەمان هاتنە دەرێ بەبەرچاوی هەموو پەڕلەمەنتارەکانەوە وێنەی شەهید سەردەشت و سۆران و کاوەیان بەرزکردەوە و هۆڵەکەیان جێهێشت، ئەمەش بووە جێگای سەرنجڕاکێشانی هەموویان.