راپۆرتی به‌شی رامیاریی ئاسایش له‌سه‌ر ئازادکردنی فڕۆکه‌وانه‌که
Monday, 06/04/2009, 12:00
فڕۆكه‌وان تاریق ره‌مه‌زان كه به‌شداریكردبوو له بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا‌و ماوه‌ی زیاتر له‌چوار مانگه رۆژنامه‌كانی كوردستان روپێوی هه‌واڵه‌كانی ده‌كه‌ن، به‌پێی دۆسیه‌كه‌ی ئاسایش كه ده‌ست رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتووه به‌بڕیاری خودی تاڵه‌بانی ئازادكراوه.
--------------------------
به‌پێی راپۆرتی ئاسایش به‌شی رامیاری تاریق ره‌مه‌زان كێیه؟
به‌پێی راپۆرتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی به‌شی رامیاری كه به‌رواری 5/2/2005 له‌سه‌ره، تاریق ره‌مه‌زان به‌كر ناسراوه به (ئه‌بو زیاد)، له‌ساڵی 1958دا له‌كه‌ركوك له گه‌ڕه‌كی رێگای به‌غدا له‌دایكبووه، باری نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌ب‌و موسڵمانه‌و سوننی مه‌زهه‌به‌و عه‌شره‌ته‌كه‌ی عه‌زاوییه. خێزانداره‌و ناوی هاوسه‌ره‌كه‌ی (ایهان عدنان سابیر)ه.
به‌پێی راپۆرته‌كه پله‌ی خوێنده‌واری بكالوریوسی له‌زانیاری فڕۆكه‌وانیدا هه‌یه‌و له‌و بواره‌دا گه‌یشتۆته پله‌ی موقه‌ده‌می فڕۆكه‌وانی‌و له‌ساڵی 1996دا خانه‌نشینكراوه.
ئیعترافه‌كانی تاریق ره‌مه‌زان به‌پێی دۆسیه‌ی رامیاری
به‌پێی ئه‌و ئیعترافانه‌ی تاریق ره‌مه‌زان كردویه‌تی بۆ ئاسایش، له‌ساڵی 1981 دا كۆلیژی فڕۆكه‌وانی ته‌واوكردووه به‌پله‌ی مولازمی فڕۆكه‌وانی. هه‌روه‌ها مه‌شقی فڕۆكه‌وانی میك21ی له‌تكریت ته‌واوكردووه‌و به‌پله‌ی یه‌كه‌م ده‌رچووه. له‌ساڵی 1982-1983دا له‌گه‌ڵ پێنج ئه‌فسه‌ری تردا بۆ ماوه‌ی چوار مانگ نێردراوه بۆ وڵاتی فه‌ره‌نسا به‌مه‌به‌ستی فێربوون‌و به‌كارهێنانی فڕۆكه‌ی میراجی F1 .
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی به‌شی رامیاری ناوبرا‌و له16/3/1988 دا یه‌كێك بووه له‌و شه‌ش فڕۆكه‌وانه‌ی كه فڕۆكه‌ی جۆری میراجی F1 پێبووه‌و به‌شداریكردووه له بۆردومانكردنی شاری هه‌ڵه‌بجه‌دا به‌چه‌كی كیمیاوی‌و فڕۆكه‌كه‌ی ئیعترازی بووه‌و پارێزگاری له‌فڕۆكه‌كانی تر كردووه. ئه‌م له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانێكی تردا به‌ناوی (وه‌لید خالید)ه‌وه كه‌هه‌مان رۆڵیان هه‌بووه له فڕۆكه‌خانه‌ی (گیاره‌وه) هه‌ستاون، چوار فڕۆكه‌كه‌ی تر كه بۆردومانی هه‌ڵه‌بجه‌یان كردووه جۆره‌كه‌یان سیخۆبووه‌و له‌كه‌ركوكه‌وه هه‌ستاون‌و پاش ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ شوێنی خۆیان.
به‌پێی ئیعترافاتی تاریق ره‌مه‌زان، هه‌ر له‌هه‌مان ساڵدا ئامری ئه‌و چوار فڕۆكه سیخۆیه كه رائید محه‌مه‌د مه‌زلوم خه‌ڵكی رومادییه له‌لایه‌ن رژێمه‌وه له‌سێداره دراوه.
ناوبرا‌و دانی به‌وه‌شدا ناوه كه له‌بۆردومانكردنی شاره‌كانی(مه‌ریوان، مهاباد، شاره‌كانی تری ئێران‌دا) له‌میانه‌ی شه‌ری عێراق ئێران‌دا به‌شداریكردووه‌و فڕۆكه‌ی ئیعترازی پێبووه.
به‌پێی راپۆرته‌كه‌ی به‌شی رامیاری ناوبرا‌و له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانێكی تردا كه ناوی موقه‌ده‌م عه‌بدوڵا فه‌ره‌ج بووه‌و فڕۆكه‌ی جۆری میك 25ی پێبووه له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران- عێراقدا له‌پارێزگای ته‌برێزی ئێران فڕۆكه‌یه‌كی جه‌زائیریان خستۆته خواره‌وه كه‌وه‌فدێكی جه‌زائیری تێدابووه‌و به‌مه‌به‌ستی وه‌ستانی شه‌ڕ سه‌ردانی ئه‌و وڵاته‌یان كردووه. تاریق ره‌مه‌زان ده‌ڵێت له‌م دواییه‌دا موقه‌ده‌م عه‌بدوڵا فه‌ره‌جیش له‌ئه‌نجامی روداوی فڕۆكه‌وانیدا كوژراوه.
به‌پێی ئیعترافه‌كانی، تاریق ره‌مه‌زان كه له راپۆرته‌كه‌ی به‌شی رامیاریدا ئاماژه‌ی پێكراوه به‌شداری (250) چالاكی فڕۆكه‌وانی كردووه كه‌تێیدا زۆر ناوچه‌ی كوردستان‌و ئێرانی بۆردومان كردووه. له‌سه‌ر ئه‌م چالاكیانه له‌لایه‌ن سه‌دام حسێنه‌وه نوگ الشجاعه‌ی وه‌رگرتووه‌و له‌ساڵی 1996دا خانه‌نشینكراوه.
تاریق ره‌مه‌زان به‌سه‌یاره‌یه‌كی ئۆپڵه‌وه گیراوه
به‌پێی ئه‌و راپۆرته هاوپێچه‌ی له دۆسییه‌كه‌ی تاریق ره‌مه‌زاندایه، ناوبرا‌و كه له3/1/2005 دا له‌كه‌ركوك گیراوه ئۆتۆمبیلێكی جۆری ئۆپڵی پێبووه، هه‌روه‌ها شه‌ش سه‌د دۆلار‌و شه‌ست هه‌زار دیناری چاپی عێراقی پێبووه. دوو پێناسی عێراقی پێبووه، له‌گه‌ڵ پێناسی موقه‌ده‌می فڕۆكه‌وانییه‌كه‌یدا.
تاڵه‌بانی چی له‌سه‌ر دۆسیه‌كه‌ی نوسیوه
به‌پێی ئه‌و دۆسییه‌ی ده‌ست رۆژنامه‌ی ئاوێنه كه‌وتووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی گشتی هه‌رێم، رامیاری، له‌ڕێكه‌وتی 6/2/2005دا نوسراوێكی ره‌سمی كه واژووی دانای ئه‌حمه‌د مه‌جیدی پێوه‌یه(له‌و به‌رواره‌دا ئه‌و به‌رێوه‌به‌ری ئاسایشی گشتی بووه) ده‌ینێرن بۆ سكرتاریه‌تی سكرتێری گشتی (یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان) نوسینگه‌ی تایبه‌تی تاڵه‌بانی.
له نوسراوه‌كه‌دا كه تایپكراوه هاتووه كێشه‌ی زیندانی موقه‌ده‌م فڕۆكه‌وانی خانه‌شین (تاریق ره‌مه‌زان به‌كر) تان بۆ ده‌نێرین، تكایه سه‌رنجی كێشه‌كه‌ی بدرێت‌و فه‌رمانتان له‌و باره‌یه‌وه.
له‌دوای ته‌وابوونی ئه‌م نوسینه، تاڵه‌بانی به‌ده‌ستوخه‌تی خۆی له‌سه‌ر كتابه‌كه‌ی نوسیووه‌كاكه دانا سڵاو، ئه‌مه تاوانباری جه‌نگه‌و شایه‌دێكی دیكه‌ی باشیشه له‌سه‌ر رژێم. دوای ته‌وابوونی ئه‌م نوسراوه تاڵه‌بانی واژووی خۆشی له‌سه‌ر نوسراوه‌كه كردووه.
ئازادكردنی تاریق ره‌مه‌زان
له‌ڕێكه‌وتی 28/10/2007دا نوسراوێك كه‌به‌ده‌ستوخه‌ت نوسراوه به‌شی رامیاری تیایدا هاتووه له‌سه‌ر فه‌رمانی ته‌له‌فۆنی به‌رێز مام جه‌لال كه كاك نزاری سكرتاریه‌ت رۆژی پێنج شه‌ممه 25/10/2007 ته‌له‌فونی بۆكردم، تاریق ره‌مه‌زان ئازاد بكه‌ن به‌كه‌فاله‌ت.
له‌به‌شی خواره‌وه‌ی نوسراوه‌كه به‌روار‌و واژویه‌ك به‌كتابه‌كه‌وه‌یه كه پێده‌چێت واژوی سه‌یفه‌دین عه‌لی ئه‌حمه‌د بێت، كه‌ئه‌و ده‌مه ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ئاسایش بوو.
به‌ڵگه‌نامه‌که
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست