کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ریپۆرتاژی ئاهەنگی نەورۆزو سەری سالی كوردی لەشاری سدنی كە كۆمەلەی یەكگرتوی كوردی نیوساوس ویلز سازی كرد.

Wednesday, 01/04/2009, 12:00

1350 بینراوە


بەبۆنەی نەورۆزو سەری سالی نوێی كوردی یەوە كۆمەلەی یەكگرتوی كوردی نیوساوس ویلز لەشاری سدنی لەروژی هەینی 27/3/2009 ئاهەنگێكی قەشەنگی سازكرد لەهۆلی (Marconi Club) بەبەشداری هونەرمەند نوری گەرمیانی كەلەكوردستانەوە بانگهێشت كرابو . هۆلەكە بەئالای پیرۆزی كوردستان و ئالای ئوسترالیا رازابۆوە .

ئەم كۆمەلەیە لەرۆژی 1/9/2008 دا دامەزراوەو كۆمیتەی بەرێوەبردنی لە رەوەندی كوردی هەرچوارپارچەی كوردستان پێكهاتووە. سەرەرای هونەرمەند نوری گەرمیانی هونەرمەندانی رۆژهەلات و باكوری كوردوستان بەچەندین موزیك و ئاوازی بەجۆش ئاهەنگەكەیان رازاندەوە، لەوانە هونەرمەندان هیوا مەحموودی، بابەك كەریمی، حەیدەر بایەر، سەفین ئیبراهیم، ئاری كەركوكی، كانیوار بارزانی. شایەنی باسە ژمارەیەكی یەكجار زۆر لەرەوەندی كوردیمان ئامادەی بوون. بەرای زۆری هەمەزۆری ئامادەبوان یەكێك بوو لە ئاهەنگە سەركەوتووەكان بۆیە بووە جێ ی سەرنج راكێشانی میدیای كوردی كەلەوێ ئامادە بوون، هەروەها بەرێز نوێنەری حكوومەتی هەریمی كوردوستان لە ئوسترالیا و بالیۆزو كونسلی عیراقیش ئامادەی ئاهەنگەكە بوون.

سەرەتا ئاهەنگەكە بەرێزگرتن لەگیانی پاكی شەهیدانی كوردستان و پاشان مارشی نەتەوەی ئەی رەقیب دەستی پێكرد، ئینجا ووتەی سەرۆكی كۆمەلە لەلایەن دكتور موفق سۆرانی خوێندرایەوە سەرەرای پێشكەش كردنی گۆرانی و موزیكی بەجۆش و خرۆش، تیروپشك (قرعە) ی بەخشینی خەلات سازكرا، خەلاتەكان لەلایەن نوێنەری حكوومەتی هەریمی كوردوستان لە ئوسترالیا و خەلكی خاوەن بزنس و كەسایەتییەكانەوە پێشكەش كرابوو، كەژمارەیان 14 خەلات بوو كەلەرێگای فرۆشتنی بلیتەوە دابەش كرا.

هەروەك ئاشكرایە لای هەمووان ئەندامانی كومیتەی بەرێوەبردنی كۆمەلە هەموو بەخۆبەخش كارئەكەن و چاوەروانی هیچ پاداشت و دەستكەوتێكی مادی نین و نابن، بەلكو خزمەت كردنی رەوەندی كوردیمان لەهەرچوارپارچەی كوردستان و كۆكردنەوەیان لەچوارچێوەی ئەم كۆمەلەیەدا بەجیاوازی بیروراو بۆچوونەكانەوەو ناساندنی كورد وەك نەتەوەیەكی یەكگرتوو بەكۆمەلگەی ئوستورالی ئامانجی سەرەكیمانەو ئەم ئاهەنگە ئەو راستیەی لای هەمووان چەسپاند.

ئاشكرایە ئەگەر كاركردن لەم جۆرە رێكخراوە خۆبەخشیانەدا سوودی مادی تایبەتی تیادابووایە ئەوانەی كە هزری گیرفان پركردنیان هەیە بەهەرنرخێك بووایە خۆیان ئەخزاندە ناویەوە، جا كاتێك ئەوەیان بۆناچێتەسەر لێرەولەوێ بەدەمامك و دەستكێش و ناوی خوازیارەوە تانەو توانج ئەدەن.




جێگەی پێزانینە كە نوێنەرایەتی حك وومەتی هەری می كوردوستان لە ئوسترالیا كارئاسانی و هاریكاریەكی زۆریان كردین بەتایبەتی لەوەرگرتنی ڤیزەی هونەرمەند نوری گەرمیانی بۆ ئوسترالیا. وەك بەشێك لەئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ خزمەتكردنی رەوەندی كوردیمان لەدەرەوەی كوردستان.

لەكۆتایی دا زۆرسوپاسی ئامادەبوونی ئەوژمارە زۆرەی رەوەندی كوردیمان ئەكەین كە نیشانەی پالپشتی و هەماهەنگی كۆمەلەكەیانە، هەروەها سوپاسی یەكەیەكەی هەموو ئەو كەسایەتی یە بەرێزانە ئەكەین كەهاریكارمان بوون لەسەرخستنی ئاهەنگەكەداو ئێمەش سەربەرزین بەوەی كەتوانیمان ئاهەنگەكە بەو سەركەوتووییە بەرێوە ببەین. دەستخۆشی یە بەردەوامەكانی دلسۆزان و پێشنیازو سەرنجەكانیان بەرز رائەگرین و هانمان ئەدەن كە بەردەوام بین و لەداهاتوودا بتوانین باشتر خزمەتیان بكەین، جارێكی تر نەورۆزتان پیرۆز بێت و هەربژین.

كۆمەلەی یەكگرتوی كوردی نیوساوس ویلز لە ئوستورالیا
سدنی 1/4/2009



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)