کۆنگره‌ی فدائیان خه‌لق له سه‌رکه‌وتنی گه‌لی کورد له باکوور گرنگتره بۆ حیزبکانی رۆژهه‌لاتی کوردستان .!!!!!
Thursday, 23/04/2009, 12:00
1222 بینراوە
ده‌له‌ن مڕوڤ پوخته‌یکی گه‌ردوونه ئه‌وه حوکمدانیکی زانستیانه‌یه .!!ئه‌گه‌ر ئیمه بێین بێرکه‌ینه‌وه ئه‌و ئه‌ندامانه‌ه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان به‌راستی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی که مروڤێک هه‌یه‌تی ،که زیندوویی،و هه‌ستکردن و ئازادی یه ، له‌وان دا ماوه .؟!!گه‌لی کورد له باکووری کوردستان دوای دووێد ساڵ نکولی و قرکردن و سه‌رکوت کردنیان،ئه‌وان توانیان به‌سه‌رده‌وله‌تی سه‌رده‌ستدا گه‌وره‌ترین سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین .
لەو چەند رۆژەی رابردوودا هەڵبژاردەی شاره‌وانیکان له تورکییه به‌ریووه چوو، ده‌ته‌په ده‌نگ و ره‌نگی گه‌لی کورد ، له باکووری کوردستان توانی گه‌وره‌ترێن سه‌رکه‌وتن بوو گه‌لی کورد به‌ده‌ست به‌هێنیت .
ئەم سه‌رکه‌وتنه‌ش ته‌واوی گه‌لی کوردی خوشحال کرد چ له ده‌ره‌وه‌ی کوردستان و چ له ناۆ خۆی کوردستان ،و به هه‌زاران پێام له لاه‌یه‌ن پارته سیاسیکان و که‌سایه‌تییه کانی کوردستان و ده‌روه ئاراسته‌ی ده‌ته‌په کراوه،به‌لام زۆر له‌و پارته کوردانه‌ی که ئیدعای ئه‌وه ده‌که‌ن ئه‌وان کوردستانین و نه‌ته‌وه‌ی بێر ده‌که‌نه‌وه چ له باشور و رۆژهه‌لات مخابن بۆ پێامیکی پیرۆز بایی . ئه‌وان له‌م پێڤاژویه تایبه‌ته‌دا ده‌له‌ی کویرن و که‌ره‌ن هێج نابێسته‌ن .!!
کوردان له باکووری کوردستاندا له هەڵبژاردن دا توانێان 99 شاره‌وانی شاره‌کوردیه‌کان له تورکیا بهێنیەوە بۆ کوردان، بوون به چوارەمین هێزی ناو تورکیا ، سەرەرای ئەو هەموو ئاستەنگ و فشارانەی بۆیان دروستکرا لەلایەن دەوڵەتی تورک و
نەتەوەپەرستەکانی تورکه‌وە بۆ ئه‌وەی کوردان نه‌بن به‌ئیراده و چاویان بە سه‌رکه‌وتن له تورکیا نه‌که‌وێت بەڵام بەئیرادەی کوردان لە باکوردا توانرا دوو قاتی جاڕی پێشوو سه‌رکه‌وتن ده‌ست بخه‌ن.
پێم باشه له‌گه‌ڵ ئه‌م باسەدا شتێک بە بێر بهێنمه‌وە کاتێک کە هەڵبژاردنی ئێراق کرا گەلی کورد له باکوردا هه‌تاوەکو بەیانی نەخەوتن و چاوەروانی ئەنجامه‌کانی هەڵبژاردن بوون، کاتێکیش هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامه‌کانی دەرکه‌وتو کوردان لە ئێراقدا دووەمین هێز بوون ئەوان ئاهەنگیان گێرا، کاتێکیش مام جه‌لال کرا به‌سه‌رۆکی کۆماری ئێراق گه‌له‌که‌مان له‌باکوور لە چه‌ندین شوێن ئاهه‌نگی خۆشیان گێرا به‌وبۆنه‌یه‌وە.
ئه‌گەر ئه‌مه هه‌ڵًوێستی ئەو لایه‌نه کوردیانه‌یه بەرامبەر بەکورد له کرده‌وه‌دا خۆیان بەخوای کورد ئه‌زانن و دەڵێن لە ئێمه زیاتر که‌سێک نیه دڵسۆزبێت بۆ ئەم کوردستانە ، به‌لام ئه‌وانه کوردایەتی بە گەلی کوردستان دەفرۆشن.
به تایبه‌ت حیزبه‌کانی رۆژهه‌لاتی کوردستان وه‌کوو له‌گۆیی گادا خه‌وتوون مخابن بۆ یه‌ک پێرۆز بایی،ئه‌ما سازمانیک یاکوو حیزبیکی ئیرانی که ته‌واوه‌ی فکرو بێڕکردنه‌وه‌یان پاراستنی قه‌واره‌ی ئیرانه ،هه‌ر هه‌موویان به‌زوترین کات پێامی پیرۆز بایی و سه‌رکه‌وتن یان بۆ ده‌خۆازه‌ن چه‌ند رۆژ له‌مه‌وپیش فداییانی ئه‌کسه‌ریه‌ت کۆنگره‌ی ته‌واو بوو زۆر له‌و حیزبه‌نه‌ی که ئیدعای کوردستانی و نه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌ن هه‌ر له زۆترین کات دا پیامی پیرۆزبایی و داوا‌ی سه‌رکه‌وتنیان له خه‌باتدا بۆ ده‌خۆازه‌ن.
ئه‌و هه‌لۆیسته ناشۆرشگیرانه‌ه‌ی ئه‌وان چی به ئیمه گه‌لی کورد ده‌لیت و ئیمه چۆن ده‌توانێن بروا به‌وان که‌ین که به‌راستی ئه‌وان بۆ گه‌لی کورد خه‌بات ده‌که‌ن.
ئایا که‌سێک زهنیه‌تی خۆی پێش نه‌خات دەتوانێ پێشه‌نگایه‌تی بیرێکی دروست بکات؟. بێگومان نه‌خێر، چونکه که‌سێک جارێ خۆی له‌و بیرۆکه گێژاو ئامێزانه نه‌جاتی نه‌بووبێت، ناتوانێت نه‌پێشه‌نگایه‌تی بکات، نه‌ش که‌سایەتێکی لێهاتوى وای لێدەرناکه‌وێت کە ببێته ئومێدی گەلێک بۆ پێشخستنی عەقڵیه‌ت وزهنیه‌ت .
بوویه ده‌له‌م که ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که مرڤ هه‌یه‌تی لای ئه‌ندامه خۆشه‌ویسته‌کانی حیزبه‌کانی رۆژهه‌لات نه‌ماوه که زیندوویی،هه‌ستکردن،و ئازادیی .شتیک که خۆی نه‌بی ،شتیکی دیکه‌ی لێ به‌رهه‌م نایێ .ئایا ئه‌وان توانیویانه خۆیان بناسن .؟!!
دادوه‌ری به نابانگی فلسفه پیمان ده‌لیت خۆمان بناسین،ئه‌م راستییه‌مان بۆ ده‌ینێته زمان،زانین یا خۆد ناسێنی خۆت بناخه‌ی ته‌واوی زانستیه‌کانی دیکه‌یه ،به بێ ناسینی خۆت ته‌واوه‌ی زانێارییه‌کانی که به‌ده‌ستی دێنی له لادانێك به‌ولاوه زیاتر تێپه‌ر ناکات.هه‌ر بۆیه به‌بێ ناسێنی خۆمان ته‌واوه‌ی زانیارییه‌کانی دێکه که‌به‌ده‌ستی ده‌هینه‌ن له لادانێک به‌ولاوه زیاتر تێپه‌ر ناکات.