کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕاپۆرت چییە بێنرخەکان

Thursday, 31/10/2013, 12:00



بەدفەڕترین پێناسە لەمێژووی مرۆڤایەتیدا ئەو بوونەوەرەیە پێێ دەڵێن (جاسوس) کتێبخانەکانی جیهان پڕن لەچیرۆکی واقیعی ئەو جاسوسانە ، جاسوس هەر بەتەنها لە پێناسە سیاسیەکەیدا قێزەون نیە بەڵکو لەکۆی گشتی پێگەی کۆمەڵایەتیشدا بونەوەرێکی دووفایی بێڕەوشت وبێ کەرامەتە، جاسوس بۆ مراندنی خرووی کرمی نەخۆشیە دەروونیەکانی خۆی دەست لەنزیکترین کەسی خۆی ناپارێزت و ئامادەیە کەرامەتی خوشک و برای خۆشی لەکەدار بکات.
بەدرێژایی ململانێی نێوان پارتە سیاسیەکانی باشووری کوردستان چ لە شاخ بووبن یان لەشار جاسوس بەرزترین ڕۆڵ و پێگەی هەبوە لەلایەن سەرکردە باڵادەستەکانەوە ، لە تووندبوونی ململانێی نێوان سەرۆک و سەرکردەی پارتەکوردییەکان هێندەی بایەخیان بە(جاسوسەکان) داوە بۆ بەلاخستنی کێشمەکێشەکانیان نیو هێندە گوێیان قوڵاغ نەکردوە بۆ لێکدانەوە و بیروبۆچونی دروستی کادرەکانیان .
بەعس بۆ زاڵبوونی هەژموونی دەسەڵاتی لە خێزانەوە دەستی پێکرد وەک یەکەی سەرەکی پێکهاتەی کۆمەڵگا ، باوک جاسوسی دەکرد بەسەر جگەرگۆشەکەیەوەو بەدەستی خۆی بۆبەردەم پەتی سێدارەی دەبرد ، ژن بەسەر هاوسەرەکەیەوەو بەئیعدامکردنی دەدا ،خوشک براکەی بەئیعدامکردن دەدا، دراوسێی کردبە جاسووس بەسەر دراوسێکەیەوە ،لە دەزگاحکومیەکاندا فەرمانبەر جاسوس بوو بەسەر فەرمانبەرە هاوڕێکەی لەهەمان فەرمانگەدا ، بەعسیەکی کردبوو بەجاسووس بەسەر بەعسیەکی تردا لە یەک شانەی حیزبیدا، بەعس ژیانی لە هەموویان سەند بەڵام مووچەی ئیعدام کراوەکانی نەبڕی گەر چی ناویشی لێ نابوون (خەوەنە) واتە خائینەکان تەنانەت حیزبی بەعس مووچەی شەهید مامۆستا جەمال تاهیری بەرپرسی ڕێکخستنەکانی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستانیشی نەبڕی، ئەو کاتەی مامۆستا جەمال لە زیندانی فاشیەکاندا بوو بەعس هەواڵ بۆ خێزانەکەی دەنێرێت و پێی دەڵێن گەرچی هاوسەرەکەت دژمان کار دەکات بەڵام خۆت و منداڵەکانت مافی وەرگتنی مووچەکەیتان هەیە.
لە سەرەتاکانی سەرهەڵدانی ئاراستەی ڕیفۆرم لەناو یەکێتیدا بەگشتی و لەهەڵبژاردنی ٢٥-٧-٢٠٠٩ ی پەڕلەمانی کوردستاندا بەتایبەتی بەسەدان کەس لەموچەخۆری سڤیل و بنەماڵەی شەهیدان و ڕێکخستنە دێرینەکان ،مامۆستا ، فەرمانبەر، پۆلیس وئەفسەرانی ئاسایشی وەزارەتی ناوخۆ ، هێزی پێشمەرگەو ، مودیر عامەکان ، فەڕاش و کەناسەکان و پێشمەرگەی دێرین و هەتا دوایی.. لەلایەن باڵی شکستخواردوی یەکێتیەوە نانبڕاوکران بەبیانووی دەنگدانیان بە لیستی بزووتنەوەی گۆران هەموو ئەم چین و توێژە سزادراوانە بە ڕاپۆرتی ئەو جاسوسانە نانبڕاوکران کە لەگەڵ هەر هەموویاندا لە شوێنی کارەکانیاندا وەک هاوڕێ و هاوکار خۆیان پیشان دەداو لە بنیشەو وەک جاسوس خۆیان مەڵاسدابوو بەهەمان میتۆدی بەعس وەک لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە،تەنانەت جاسوسەکانیشان یەکگرتوونەبوون وەک بەعس بەڵکو هەریەکێکیان جاسوسێکی هەرزان بەهای سەر بە مەکتەب سیاسیەک یان سەرکردایەتی ناوکوتلە و باڵە لێکترازاوەکانی ناو یەکێتی بوون، لەهەر هەموو جاسووسەکان مەترسیدار ئەو جاسووسەیە لەشاخدا پێشمەرگەی دێرین بوەو جاسووسی بۆ بەعس کردبێت و ئێستاش هەمان ئەرک دووبارەدەکاتەوە .
ئێستا ڕەوشەکە (هەڵگەڕاوەتەوە) وەک لە دوا بەلاغی مەکتەبی سیاسیدا بریاڕدراوە گۆڕین و جێگۆڕکێ دەکرێت بە بەرپرسی مەڵەبەندەکان و ووتەبێژوو بنەبێژوو و مەکتەبی بنخستن و ڕێکخستن و ڕاگەیاندن و دەزگای جاسووسەکان وکۆمەڵەی پێشمەرگە تێکەڵەدێرین و نادێرینەکان، ڕێکخراوەدیموکراسیەکانی سەر بە مەلا و ئەوانەشی ئەنتی مەلان دەگۆڕدرێن ، ئەم جاسوسە ڕاپۆرت چیانە سەریان لێ شێواوەو نازانن ڕوو لەکام بنکەی جاسوسی نوێ بکەن ، نازانن جێگرەوە تازەکان وەک جاسووس و ڕاپۆرتچی قبووڵیان دەکەن یان نا؟ ئەم بەدفەڕە جاسوسانە وایان دەزانی تا ئەزەل ئەو بەرپرسانەی ئەمان جاسوسیان بۆ دەکردن لە کورسیەکانی خۆیاندا بن گەرم دەبن.
ئێستا ڕاپۆرتچیە جاسوسەکان خاوەنی پەنجەی پەشیمانیش نین تا بیگەزن گەرچی پەشیمانی دادیشیان نادات نازانن چارەنوسیان چیەو چۆنەو کێ لەبری مەسئولەکەی پێشوویان کورسیەکە وەردەگرێت؟ تا بەردەوام بن لە ڕاپۆرت نوسین و کاری جاسوسیکردن ، ئێستا ئەو جاسوسانە ناویان ڕاپۆرت چیە بێنرخەکانە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە