ئازا ئازا مێرده گه‌یشته ده‌روازه
Tuesday, 05/05/2009, 12:00
ده‌گێڕنه‌وه ژنێك هه‌بوه زۆر له کار و باری ناو ماڵدا سست و ته‌مه‌ڵ بوه. به ڕۆژ که مێرده‌که‌ی چوه بۆ کار تا نزیك هاتنه‌وه‌ی ژنه‌که هیچ له کاره‌کانی ناو ماڵی بۆ جێبه‌جێ نه‌کراوه ته‌نانه‌ت چێشتهکهشی پێنه‌گه‌یشتوه بۆیه که مێرده‌که‌ی خه‌ریکه ده‌گه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه ئنجا ئه‌م شپرزه ده‌بێت و په‌له‌په‌لی پێ ده‌که‌وێت و هه‌ر له به‌ر خۆیه‌وه ده‌ڵێت: (ئازا ئاازا مێرده گه‌یشته ده‌روازه). جا یه‌کێتی و پارتیش به‌وێنه‌ی ئه‌م ژنه‌یان لێبه‌سه‌ر هاتوه، هه‌ژده ساڵه به پاره‌ی برایم خه‌لیل و گومرگه‌کانی تر و بودجه‌ی کوردستان که له بودجه‌ی وڵاتێکی وه‌ك ئه‌رده‌ن زۆرتره کوردستانیان نه‌کرد به دوبه‌ی وه‌کو خۆیان په‌یمانیان دابوو، تازه به‌تازه که هه‌ڵبژاردن گه‌یشتۆته ده‌روازه مه‌سئوله‌کان که‌وتونه‌ته په‌له‌قاژه و له کۆڕ و کۆبونه‌وه‌کاندا باس له خزمه‌تگوزاری ده‌که‌ن! خۆ ئه‌گه‌ر گوێ له مه‌لا به‌ختیار بگریت به‌ته‌واوی شپرزه‌یی پێوه دیاره که ده‌ڵێت(کوڕه دوو هۆڵیشی بخه‌نه سه‌ر) ئه‌ڵێی ته‌ماته‌و هه‌نجیر ده‌فرۆشێت! خۆ که‌ناڵه تهلهفزوێنهکانیان هه‌ر باس له‌باسی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌یه! نازانم ئه‌وانه کێن که بڕوا به‌م پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌یان ده‌که‌ن؟ جه‌ماوه‌ر هوشیاره و بیری ده‌رده‌سه‌ری بێ ئاو و کاره‌باو که‌م ده‌رامه‌تیان نه‌چۆته‌وه، بیری سه‌دان پڕۆژه‌ی نیوه‌ناچڵ و خواروخێجی نه‌چۆته‌وه، کێ به‌م هاوار هاواره هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێت؟ مه‌گه‌ر هه‌لپه‌رسته‌کانی سه‌ر به‌خۆیان ته‌پڵیان بۆ لێبده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست