کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوباد تاڵەبانی,70 ھەزار دۆلاری بەخشی " ھەر لۆ فشەی "

Wednesday, 02/12/2009, 12:00


لە حەفتەی پاش ھاتنەوەی نەوت فرۆشەكە لە كوردستانەوە (پایتەختی گەندەڵی) بۆ پایتەختی ئازادی (واشنتن) رابردوو لە یانەی یاری پۆلۆ لە ولایەتی ڤێرجینیا لە شاری لیسبۆرگ قوباد تاڵەبانی دەعوەتی ئێوارە خوانێك بوو بۆ پارە كۆكردنەوە بۆ رێكخراوێكی خێرخواز بۆ چارەسەری نەخۆشی لۆكیمیا و گرێ شیرپەنجەیەكان، ئەمەش بە ئامادەبوونی چەند كەسایەتیەك وەك باڵوێزی ئیتالیا ئەفغانستان بۆ پارە بەخشین بە ئەم رێكخراوە، قوبادیش وەك دایكە فشەكەرەكەی 70 ھەزار دۆڵاری بەخشی بە ئەم رێكخراوە، لە كاتێكدا كۆمەڵێ كورد ھەر لەوڵایەتی ڤێرجینیا توشی شیرپەنجە بوونە بەڵام توانای چارەسەركردنیان نییە بە ھۆی زۆری تێچوون و كەم درامەتییان، ھەمان كات رێكخراوی كوردی لە كوردستان ھەیە بۆ چارەسەركردنی لوكیمیا بە سوال و سەدەقەی وڵاتە ئەورپێكان بەرێوەیە. ئەوەی شایەنی باسە لە ھەمان ئێوارە خوان نیمایشی جۆرەكانی شەراب كرا لە ڤێرجینیا بۆ سوود وەرگرتن لە ھاتنی پارەدارەكان، ئەم رێكخراوەش بە یەكێك لە رێكخراوە لیبراڵەكان ئەژمار دەكرێت كە لە بەرەی دیموكراتەكانن، لە كاتێكدا كورد خۆی لە بەرەی كۆمارێكان حیساب دەكات، ئەمەش نەزانینێكی تری قوباد نیشان دەدات، وو دەری دەخات كە ئۆفیسی ھەرێم لە واشنتن چەند بێ بەرنامەیە.
لەلایەكی ترەوە وەك ئەوی چاوەڕوان دەكرا ئێستا نەوت فرۆشەكەی واشنتن سەرقاڵی رێكخستنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە لە سنووری واشنتن و دەوروبەری بۆ ئەوەی نەشتەگەریەكی بۆ بكات ڕزگاری بكات لە مردن، بەڵام مەحالە كەسێك رۆژ و شەوێكی نە نابێتە سەریەك لە رێكخستن، كەسێك بە حازری ھەموو شتەكانی بۆ دابین كرابێت بێ ئەوەی ماندوو ببێت بتوانێت رێكخستنێك زندووبكاتەوە كە وەك لاشەی مردووی لێھاتوبێت. قوباد تاڵەبانی ھەموو توانای خۆی خستۆتە گڕ بۆ ئەوەی شەش نەفەركە (پاش دەركردنی نیوەكە بوون بە شەش نەفەر) لە دەست نەدات، ئێمە لە سەرچاوەیەكی ناو خودی نووسینگەی حكومەتی ھەڕێمی كوردستان لە واشنتن كە بە نووسینگەی بەڵێندەرایەتی و حەواڵە دەچێت زانیاریمان بەدەست گەیشتووە كە قوبادی نەوت فرۆش ھەڵساوە بە دامەزراندنی 2 لە ئەندامانی رێكخستی یەكێتی لە سەر بودجەی نووسینگەی حكومەتی ھەڕێم بەڵام تەرك كراون بۆ كاروباری رێكخستن ، واتە لە ناو خودی واشنتن فەرمانبەری علوج ھەیە(قوربان قوباد خۆش بێت ھەموو شتێك ھەس)، چونكا نوێنەركەمان علوجە، ئەم علوجانەش بە پلەی سایق و كاركوزار دامەزراون بە بڕی 3000 دۆلار بەس بۆ تەنھا كاری كۆمەڵایەتی بكەن لە باكووری ڤێرجینیا وەك بەسەركردنەوەی رەوەندی كوردی و ئامدەبوون بە ناوی رێكخستن لە بوونەكان و پرسەكان. ئێمە ناوی ئەو كەسانەشمان بەدەست گەیشتووە بەڵام نامنەوێت ناویان بێنین چونكە ئێمە تەنھا مەبەستمان نەمانی قوبادی علوجە، ئەو كەسانەش پارە وەردەگرن نۆشی گیانیان بێت پارەی باوكی قوباد نییە پارە پارەی میلەتە لەئەوە باشترە قوباد بیدات بە قومار بیبەخشێت و فشەی پێبكات. ھەر بۆ ئەوەی كەس ئاگاداری ئەم كردەوانە نەبێت قوبادی علوج ھەڵساوە بە دامەزراندی كچە پارتیەك بە راشكاوانە بۆ باندانی كارەكانی دیكەی كە ھەموو ئێشی پشت پەردەوەن وەك حكومەتەكەی كوردستان كە بەرھەم ساڵح لە پشتی پەردەوە ئەیبات بەڕێوە. ھەروەھا قوبادی كوری جەلالی كوری حوسامەدین بڕێ پارەی سەرف كردووە بۆ رێكخستنەكانی ولایەتی جۆرجیا لە ناو ڵاوەكانی كورد لە ئەو سنوورە بە ناوی چەند رێكخراوێك كە بەناوە سەربەخۆن بەڵام لە ژێرەوە علوجن كە چەند جارێكش ئەم كارە پارتی تۆرە كردووە ئەوانیش لەلایان خۆیانەوە سەرو خۆیان ئاگادار كردۆتەوە بەڵام كەس گوێ رایەڵ نەبووە.

دەستەی لێسەندنەوەی نوێنەرایەتی لە قوباد تاڵەبانی لە واشنتن


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە