کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


پەیڕەوی ناوخۆی هەردو حیزبی بنە ماڵە

Tuesday, 10/03/2009, 12:00

1658 بینراوە


ئەم دو بنەماڵە مافیایە لەوەتەی هەن جگە لە زیان گەیاندن بە دۆزی ڕەوای کورد چ خێرێکیان بوە؟ ئەمانە دوای چەندین شەڕو ماڵوێرانی کە بەسەر خەڵکی کوردستانیان هێناوە دوای ئەوەی بە دەست لە پشدانی وڵاتانی دوژمنی دیرینەی کورد و لە پێناوی بڕێك دۆلاردا خوێنی هەزاران ڕۆڵەی ئەم نیشتمانەیان بە هەدەر داو دواتریش دوای ڕاپەڕینی خەڵکی کوردستان دوبارە لە پێناوی پۆست و پارەدا بە چەکو تفاقی داگیرکەرانی کوردستان و لە پێناوی گیرفانیاندا. ڕۆڵەکانی کوردستا نیان بەگژی یەکتردا کردەوە بەعس ئاسا خەلکی کوردستانیان لەیەکتری کردەوە بەدوژمن. نەیان هێشت بۆ ساتیک ئەم میللەتە کڵۆڵە هەناسەیەکی ئاسودە هەڵکێشێ. دواجاریش کە زانیان میللەت لە نیازە گڵاوەکانیان گەیشت و ئەو شەڕەی ئیدانەو مەحکوم کرد ئەوجا هاتن لە پێناو بەردەوام بون لە دزی و بەتاڵانبردنی قوتی خەڵکی ڕەش و ڕوتدا ڕێکەوتنی بەناو ستراتیجیان مۆر کرد ئەویش نەك بۆخزمەتی ئەم خەڵکەی کە هەمیشە قوربانی دەر بوە.... بەڵکو تەنها لە پێناو شەریعیەت دان بە دزی و بە تاڵانبردنی سەروەتو سامانی کوردستان و فروشتنی خاکی کوردستان و بە هەدەر دانی خوێنی هەمو شەهیدان .بۆیە ئەو ڕێکەوتنەی کە ناویان لێناوە ستراتیجی و تا ئێستا کەس نازانێت ناوەرۆکی ئە و ڕیکەوتنە چی یە ؟ دەکری‌ بڵێین ناوەرۆکی ئەم ڕێکەوتنە تەنها لەم خاڵانەدا کۆ بکەینەوە

کە وەك پەیڕەوێک پێدەچێت دایان نابێت بۆ هەردولا

1 - دابەشکردنی بودجە لە 48%100 بۆ یەکێتی و لە 52%100 بۆ پارتی

2 - دەرهێنانو دزینی نەوت ئەگەر لە ژیر دەسەڵاتی پارتی بو ئەوا بۆ پارتی یە. ئەگەریش لە ژێر دەسەڵاتی یەکێتی بو ئەوا بۆ یەکێتی یە ئەگەر جار جاریش پێویستی کرد ئەوا بە شەریکی

3 - لە کاتی سەر بەرز کردنەوەی هەر حیزبێك لە حیزبە بچوکەکانی تر لە دژی پەرژەوەندی هەر لایەکیان ئەوا هەردوك لا ئامادەبن بۆ لێدان و تەفرو توناکردنی

4 - لە فرۆشتنی هەر بستیکی خاکی کوردستان هەردوک دۆنم بە دۆنم مشتەرەک بن لە داگیر کردنیشدا وەك یەك بەرامبەر بن وەك چۆن جەلال قەڵا چوالان و مەسعودیش سەری ڕەش

5 - بۆ جاشایەتی کردن بۆ وڵاتانی دەورو بەر و. دەسکەوتی دارای و مادی لە بەرامبەر ئەرکی ئەو جاشایەتیە هەردوك لا یەکسان بن.

6 - ڕاگەیاندنەکانیان کە تا دوێنێ کام قسەی ساردو سوك نەما بە یەکتری نەڵێن بخەنە خزمەتی یەکتری بەشانو باڵی یەکتر هەڵ بڵێن وەك ئیستا بە ئاشکرا دەیبینین هەروەها بە هەماهەنگی بەگژ هەر ڕەخنەو گلەیی و گازاندەیەکی حیزبەکان و ڕۆژنامە نوسان و خەڵکی کوردستاندا بچنەوە

هەر کەسیش زۆر پێی لە بەڕەی خۆی راکێشاو نەهێنیەکانی درکاندن ئەوە بە موشتەرەك لە ڕێگەی دەزگای زانیاری و پاراستنەوە لە ناو ببرێن وەك ئەوەشمان بینی. وا پێدەچێت شەهید دکتۆر عەبدولستار تاهر شەریف و شەهید سۆران مامە حەمە بە پێی ئەو پەیڕەوە لەناو براون واتە بە هاوکاری یەکتر کردویانە.

7- هەر بە پێی ئەو پەیڕەوە هەردوك لا هەوڵ بدەن بۆ پاراستن و لە باوەش گرتنی ئەو بەشە سیخوڕو جاش و کورد کوژانەی کە بەریان کەوتوەو دەرباز کردنیان لە دەست تۆڵەی خەڵکی کوردستان . دەربازکردنیان لە دەست دادگای تاوانەکانی باڵای عێراق چونکە چۆن دیفاع لە عەلی کیمییایو تاوانبارەکانی تر دەکەن کە نەهینیان هەیە لەگەڵیان چونکە ئەوانیش بەشداری ئەو تاوانەن بە هەمان شێوە ئەو جاش و موستە شارانەش ئاگاداری نەهێنیە ژێر بەژێرەکانیانن لە گەڵ دەزگای موخابەرات و ئیستخبارات و ئەمن. بۆ قڕ کردنی خەڵکی کوردستان. نمونەش لەو باریەوە زۆرە وەك ئازادکردنی فڕۆکەوانەکان دیفاع کردن لە عەلی کیمیای و سوڵتان هاشم دانانی وەفیق سامڕایی لەلایەن جەلال تاڵەبانی وەك ڕاوێژکار دواتریش کە لە دادگای باڵای تاوانەکان بانگ کرا بۆ دادگایی کردن لە ڕاستیداهەر سەرانی کورد جەلال و مەسعود ئاگاداریان کردەوە کە عێراق بە جێبێڵیت.

8 ـ هەردولا ڕێك کەوتون کە ئاسایشیان کێشە بۆ پیاو کوژەکانی دەزگای زانیاریو پاراستن دروست نەکەن لە کاتێکداهەر یەکێک لەم دو دەزگایە بیانەوێ‌ لە ژیر بەشە دەسەڵاتی ئەوی تریان کەسێك تیرۆر بکات . وەك ئەوشمان بینی کە ماوەیەك لەمەوبەر ئاسایش کۆمەڵی کەسی دەسگیر کرد بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرنوسەری گۆڤاری لڤین کاتێك کە لەلایەن هەردولا ئاگادار کران هەر ئاسایش خۆی بە درۆخستەوە نکوڵی لێکرد .

لەدەرەوەی ئەم پەیڕەوەش بەرپرسە داوێن پیسەکانیان لە هەردولا ڕێک کەوتون کە ئافرەتی سۆزانیش ئاڵو گۆڕبکەن بۆ ڕازاندنەوی شەوانی سورئەوە ئەگەر ژنەکانی خۆشیان بێت قەیدی نیە

چونکە ئەوان تەنها مانەوەو دزینی پارەو پۆست و شەوانی سورو ڕابواردنیان بەلاوە گرینگە بۆیە لەم پێناوەدا چۆن ئامادەن نۆکەری بۆ وڵاتان بکەن و سوژدەیان بۆ ببەن و نیشتمان بفرۆشن بێشك گۆڕینەوەی ژنەکانیان بەلاوە هەر زۆر ئاساییە.

ئەوە کورتەیەک لە پەیڕەوو پڕۆگرامی رێکەوتنی بەناو ستراتیجی پارتی و یەکیتی یە.

قور بەسەر ئەو میلەتەی چاوەڕێبێت لە سایەی سەری ئەمانەوە بە مافەکانی شادبێت........

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)