قونسوڵی ئێران داوای له پاراستن کردووه، گیراوه‌کان ته‌سلیم به ئێران بکرێن
Wednesday, 02/02/2011, 12:00
به پێی هه‌واڵێک ده‌ست کوردستانپۆست گه‌یشتووه، که به فه‌رمانی پاراستن و داواکاری قونسڵی ئێران عه‌لی مه‌حمود مه‌حه‌مه‌د، که یه‌کێکه له دامه‌زرێنه‌ر و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی رێکخراوی چاک. گیراوه. عه‌لی مه‌حمود محه‌مه‌د ناسنامه‌ی هۆڵه‌ندی هه‌یه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه به خاو و خێزانه‌وه گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ کوردستان و له شاری هه‌ولێر نیشته‌جێ بووه، به‌ڵام ده‌ستی له چالاکیی و کاری نێو رێکخراوه‌که‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه.
هۆکاری گرتنه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له 29ی مانگی رابردوودا خۆپیشاندانێک کراوه دژی قونسڵخانه‌ی ئێران له هه‌ولیر، گوایه عه‌لی مه‌حمود یه‌کێک بووه له‌و که‌سانه‌ی به‌ردبارانی قونسوڵخانه‌که‌یان کردووه، بۆیه پاراستن و ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی به ده‌م داواکارییه‌که‌ی قونسڵی ئێرانییه‌وه چوون و عه‌لی مه‌حمود و چه‌ند که‌سێکی دیکه‌یان گرتووه، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌تنه‌ی پارتیی دۆزینه‌وه‌ی هۆکارێک، که خۆیانی لێ قوتاربکه‌ن، ئیستا پاراستن که‌وتۆ‌ته پڕوپاگه‌نده‌کردن گوایه عه‌لی مه‌حمودیان بۆیه گرتووه چونکه وێنه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی دڕاندووه، ئه‌مه له کاتێکدایه، که له هه‌ولێر جگه له‌وێنه‌ی بارزانی باوک و به‌رزانی کوڕ و بێچوه بارزانییه‌کانی تر، له سه‌ر دڕاندنی هیچ وێنه‌یه‌ک که‌س ناگیرێت و ئازار نادرێت. ئه‌م پرۆپاگه‌نده‌کردنه ته‌نها بۆ چه‌واشه‌کردن و شاردنه‌وه‌ی ئه‌و هۆکاره‌یه، تا وا له خه‌ڵکی بگه‌یه‌نن، ئه‌مه له سه‌ر داواکاریی و فه‌رمانی ئێرانییه‌کان نه‌بووه،
ئه‌و هه‌واڵه‌ی ده‌ست کوردستانپۆست که‌وتووه، ده‌ڵێت: خودی قونسڵی ئێرانی خۆی په‌یوه‌ندی به مه‌سرور بارزانییه‌وه کردووه و داواشی کردووه ئه‌و که‌سانه راسته‌وخۆ ته‌سلیم به ئێران بکرێته‌وه، ئه‌م داواکارییه‌ی ئێران داواکارییه‌که،له عاده‌ت و عورفی دیبلۆماسییدا داواکارییه‌کی نابه‌جێیه، هیچ سه‌فاره‌ت و قونسوڵێک بۆی نییه داخوازی و مه‌رجی ئاوا به سه‌ر هیچ وڵاتیکی دیکه‌دا پسه‌پێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست