کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارزانى: بە مالیكیم راگەیاند نابێت پۆلیسێكى كورد بى پرسى ئێمە دابمەزرێنێت كۆبوونەوەكەى سەرۆكى هەرێم و لایەنەكان كۆتاى پێهات

Saturday, 08/01/2011, 12:00


لە كاتژمێر(3)ى دواى نیوەرۆى ئەمرۆ شەممە كۆبوونەوەیەك لە نێوان سەرۆكایەتى هەرێم و سەرۆكایەتى پەرلەمان و سەرۆكایەتى ئەنجوومەنى وەزیران و نوێنەرى فراكسیۆنەكانى ناو پەرلەمانى كوردستان و سەندیكاى رۆژنامە نووسانى كوردستان و وەزیرانى داد و ئاوقاف كە (3) كاتژمێرى خایاند و تیایدا پرسى یاساى خۆپیشانادان و ئۆپۆزسیۆن بوونى گۆڕان لە حكومەتەكەى مالیكى و پرۆژە یاساى وەزارەتى رۆشنبیرى كە وشەى جێندەرى تیایدا هاتبوو تاوتوێكراو.
پێشەوا تۆفیق پەرلەمانتارى فراكسیۆنى گۆڕان و بەشدار لە كۆبوونەوەكە لە لێدوانێكى رۆژنامەوانى راى گەیاند: برگەیەكى تەوەرەى كۆبوونەكەى ئەمرۆ بریتیى بوو لە یاساى خۆپیشاندان و سەرۆكى هەرێم باسى لەوەكرد ئەو رێزى لە دەنگى زۆرینەى پەرلەمان گرتوە و نەشى زانیوە یاساى قەدەغە كردنى خۆپییشانادانە و بۆیە واژۆى لەسەر پرۆژە یاساكە كردوە.
ئێمەش بە راشكاوى باسمان لەوەكرد كە ئێمە وەك فراكسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى كوردستان هەر زوو هەستمان بەوەكرد كە ئەم یاسایە بەم شێوەیەى ئێستا قەدەغەى خۆپیشاندان دەكات و بۆیە دەنگمان پێنەداو دواتریش لە رێگەى یاداشتەوە داوامان كرد كە بەرێزت واژۆى لەسەر نەكەیت و ئەو ماددانەى كە بە مەترسیمان دەزانى خستەڕوو، بەڵام بەرێزت واژۆت لەسەر یاساكە كرد و لە ئێستشادا ئێمە ئەم یاسایە بە قەدەغەكردنى خۆیشاندانى دەزانین و بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان بۆ هەموار كردنەوەى یاساكە و لە گەڵ دەنگى خەڵك داین و نابێت یاسا بۆ بەرتەسك كرنەوەى ئازادیەكانى هاوڵاتى بەكار بهێنرێت.
پێشەوا راشى گەیاند: تەوه‌رێكى ترى كۆبوونەوەكە بریتى بوو لە ئۆپۆزسیۆن بوونى گۆڕان لە حكوومەتى مالیكى سەرۆكى هەرێم مەسعود بارزانى بە راشكاوى ئاماژەى بەوەكرد كە بە مالیكى راگەیاندوە ئامادە نیە تەنها پۆلیسێكى كورد دابمەزرێنێت ئەگەر پرس بە ئیئتیلافى فراكسیۆن و مەسعود بارزانى نەكرێت و بەمەش سەرۆكى هەرێم ئەوەى پشت راست كردەوە كە ئەو بۆتە هۆى بێبەشكردنى فراكسیۆنى گۆڕان لە حكومەتى نوێى عێراق.
پەرەلەمانتارەكەى فراكسیۆنى گۆڕان و بەشدار لە كۆبوونەوەكە باسى لەوەشكرد لە كۆبوونەوەكە باس لە پرۆژە یاساكەى وەزارەتى رۆشنبیرى كرا و كە وشەى جێندەرى تیا بەركار هاتبوو.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە