کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌م پرسیاره‌ له‌ به‌رهه‌م ساڵح ده‌که‌م: بۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید نه‌برایه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تا له داری بده‌ن؟

Tuesday, 26/01/2010, 12:00


ئاخ بۆ دوو سێ هه‌ڵه‌بجه‌ی تر (تاڵه‌بانی)

ئه‌م نووسینه‌م پێشکه‌شه‌ به‌ نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووسی لاو (سه‌باح عه‌لی قاره‌مان)

له‌ سێداره‌دانی سه‌دامددا، کورد وه‌کو نه‌ته‌وه‌ دۆڕاوی یه‌که‌م بوو، ،چونکه‌ سه‌دام زۆر نهێنی له‌گه‌ڵ خۆیدا برده‌ ژێڕ گڵ. ئه‌مڕۆ ئامۆزایه‌که‌ی سه‌دامیش که‌ ناسراوه‌ به‌ (عه‌لی کیمیاویی) له‌ به‌غدادی تاواندا له‌ دار درا .هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌به‌غداد دا سێ ته‌قینه‌وه‌ ڕوویدا و ئاسایشی به‌غدادی تێکدا ،کێ له‌پشتی ئه‌و ته‌قینه‌وانه‌وه‌ن ؟ ئه‌وه‌  ئیستا مه‌ته‌ڵێکه‌، جارێ نایزانین، هه‌ڵهێنانیشی وا ئاسان نییه‌.
هه‌ر ئه‌مڕۆ (کریستۆفه‌ر هیل) باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا له ‌ئێراق خۆی گه‌یا‌نده‌ هه‌ڵه‌بجه ‌و له‌سه‌ر مۆمێنێته‌ سوتاوه‌که‌ له‌ حزوری شه‌هیداندا چه‌پکه‌ گوڵێکی نایلۆنی دانا له‌مزگه‌وته‌کانه‌وه‌ ده‌نگی سه‌ڵه ڵاهوڵ‌ اکبر به‌رزبۆوه‌ .ووتی (پێویسته‌، جیهان بزانێت لێره‌ ، له‌م شاره‌ چی ڕوویداوه‌).
پێرێ جێگره‌که‌ی ئۆباما ووتی کورد پێکهاته‌یه‌کی ئێراقییه‌ و هیچ واده‌ و په‌یمانێکی دیاریکراومان له‌ نێواندا نییه‌، وه‌ک ئێراقی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌که‌ین .
شه‌قامی کوردی مۆته‌که‌یه‌ک سواری سه‌ری بووه‌، ئه‌مڕۆ باڵوێزی ئه‌مه‌ریکا ووتی ، ئه‌مه‌ریکا ده‌ست له‌ کورد هه‌ڵناگرێت و پشتیوانێتی ، کوردی ئێراق ده‌که‌ین (نه‌ک کوردی باکور ئه‌وان خوێنیان تاڵه‌).
ئه‌مڕۆ نوری مالیکی وێنه‌ی له ‌ڕۆژنامه‌کاندا ده‌رچوو که‌ خه‌ریکی ئیمزا کردنه‌ بۆ له‌ داردانی،عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ڕه‌نگه‌ هه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌شدا هه‌ر یه‌ک له‌ حسێن ڕه‌شید تکریتی و سوڵتان هاشمی ئه‌ستێره‌که‌ی تاله‌بانیش له‌دار بدرێن ، به‌بێ ئه‌وه‌ی تاڵه‌بانی دڵۆپێک ئاره‌قی شه‌رمه‌زاریی بڕژێت .
چاک بوو ئیستاکه‌ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنی ئێراقیبوونی کورد ده‌ستی پێنه‌کردوه،‌ ده‌نا حیزبه‌ کوردییه‌کان مه‌رگی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌یان پێ ده‌فرۆشتینه‌وه‌ و ده‌یان ووت ئه‌وه‌ به‌کاری نه‌بڕاوه‌ی ئێمه‌ له به‌غداد جێ به‌جێ کراوه‌.
ئێمه‌ ده‌ڵێین له‌داردانی ئه‌م پیره‌مێردانه‌ هیچ مانایه‌ک نادا به‌ دۆزی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، ئه‌و ڕووداوانه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویداو گه‌لێکن ،ئێمه‌ وه‌ک کورد ده‌بێ خوێندنه‌وه‌ی جدیمان بۆی هه‌بێت ، ده‌بێ بزانین بۆچی له‌م کاته‌دا ئه‌م پیاوه‌ پیرانه‌ له‌دار ده‌ده‌ن؟ که‌هیچ له‌دۆزی کورد باشتر ناکات. مالیکی بۆ ڕاکێشانی سۆزی کورد ووتی ده‌بێ (که‌سێکی هه‌ڵه‌بجه‌ په‌تی سێداره‌که‌ بکاته‌ ملی) به‌رهه‌م ساڵح ووتی: من دێم ده‌یکه‌مه‌ ملی، چونکه‌ من په‌یمانم داوه‌ به‌خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌به‌ر چاوی 15000 که‌سدا ووتم عه‌لی کیمیاوی ده‌هێنمه‌ ئێره‌، رێگاتان نه‌دام ئیستا ده‌بێ ئابڕوی په‌یڤه‌که‌م بۆ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ، که‌چی ئه‌مڕۆ دوور له‌ چاوی کورد جه‌لادێکی پیریان له‌داردا و به‌رهه‌میش ئاره‌قی شه‌رمه‌زاری ڕشت.
به‌ڵێ ئه‌مه‌ ئه‌و فێڵ و یارییه‌ ترسناکه‌یه‌ ، که‌ له‌گه‌ڵ گه‌له‌که‌مان ده‌کرێت، هه‌واله‌کان ڕایان گه‌یاند که‌ له‌ ته‌کێ گه‌نجان ڕه‌ویان کردووه‌ ژماره‌یان زیاتره‌ له‌200 گه‌نجه‌ و به‌ره‌و نادیار نیشتمانیان جێ هێشتوه‌ ، ئه‌مڕۆش له‌چه‌مچه‌ماڵ گه‌نجان له‌کۆچێکی تردان و ژماره‌یان زیاتره‌ له‌ 100 گه‌نج و به‌ره‌و غه‌ریبی ملی ڕێگه‌یان گرتۆته‌ به‌ر و به‌رهه‌م به‌نیازه‌ سنورێک بۆ ئه‌و کۆچڕه‌وه‌ دابنێت، ئه‌وان پێیان وایه‌ ئه‌گه‌ر ڕێگای لێنه‌گرن ئه‌وه‌ ئه‌زمای حیمایه‌کانیان ده‌ست پیده‌کات و سه‌رانی کورد ئیتر بێ ناز ده‌بن.
عه‌لی ئه‌دیب ! داوا له‌ برایانی هه‌رێم ده‌کات ئیستفرازیان نه‌که‌ن بۆ ووتنی درووست بوونی ده‌وڵه‌تی کوردی، چونکه‌ ئه‌وان بڕوایان به‌و ده‌وڵه‌ته‌ مه‌زه‌نده‌ کراوه‌ نییه‌، که ‌کورده‌کان باسی لێوه‌ ده‌که‌ن، ئه‌و ده‌ڵێ به‌س تاڵه‌بانی ڕاست ده‌کات ئه‌وه‌ خه‌ونی شاعیرانه‌یه‌ .
به‌ڵی دوور له‌ هه‌موو ڕێسایه‌ک بێ پرسکردن به ‌کورد ،سه‌رانی بازرگانی کورد له‌گه‌ڵ داگیرکه‌رانی نیشتمانه‌که‌ماندا یاریه‌کی ترسناک ده‌که‌ن، ده‌یانه‌وێت کورد ڕاکێشن بۆ ناو ئه‌و زه‌لکاوه‌ی که‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی کۆمپانیا زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌مه‌ریکادایه‌ کوردو دۆزه‌که‌ی بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ساڵانی دوای ئه‌نفال، لێ ترسناک تریش. ئه‌وان چاک له ‌سایکۆلۆژیای کورد گه‌یشتون و ده‌زانن کورد خاوه‌نی پڕۆژه‌یه‌کی جددی نییه‌ له ‌باشوردا ، ده‌زانن ئه‌م سه‌ره‌ کزانه‌ی کورد به‌ڕیوه‌ی‌ ده‌به‌ن هیچ نین جگه‌ له‌خه‌ڵکانی بازرگانی سوک، چروک و ترسنۆک ، کوردیش له‌و به‌شه‌دا بۆ ماوه‌ی 19 ساڵه‌ له‌سه‌ر که‌سایه‌تی کار ده‌کرێت . ئه‌وه‌ نییه‌ گه‌نجه‌کانمان یان خۆیان ده‌کوژن، یاخود کۆچ بۆ نادیار ده‌که‌ن ، له‌هه‌موو له‌ داردانێکدا، که‌ پیره‌ مێردێکی مردوو له‌دار ده‌درێ.ئێمه‌ وه‌ک نه‌ته‌وه‌ ده‌ڕژێینه‌ سه‌ر شه‌قامه‌کان و هه‌ڵده‌په‌ڕین ، ئای که‌ میلله‌تێکی چه‌نده‌ سه‌یرین، ئاخر به‌ له‌ سێداره‌دانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، چ ده‌ستکه‌وتێکمان بووه‌؟ خۆ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید له‌به‌ر تاوانی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ سێداره‌ نه‌درا، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌ سێداره‌ درا، که‌ عه‌ره‌به‌ شێعه‌کانی دایه‌ به‌ شه‌ق و قۆناگه‌تفه‌نگ؟ بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ بێ عه‌قڵین؟ بۆ بڕاو به‌م خائین و ناپاکانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌که‌ن، که‌ی ئه‌مان ویستوویانه‌ عه‌لی کیمیاوی له‌ سێداره‌ بدرێت؟ که‌ی به‌ له‌ناوچوونی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به‌عش بنبڕ ده‌کرێت؟ به‌عسییه‌کان له‌ناو تاکی ئێمه‌دا ده‌یان عه‌لی و سه‌دام و هاشمیان چاندووه‌ ، ئه‌ی چی له‌وانه‌ ده‌که‌ین؟
خه‌ڵکینه‌ ترسێک به‌ڕێوه‌یه‌ ده‌بێ به‌ری پێبگرین ، من ساڵح مته‌ڵه‌ک و عه‌لی ئه‌دیب و شاعیره‌ خوێن شیرینه‌که‌ی شیعری بۆ ووتن به‌که‌متر نابینم له‌سه‌دام ، سه‌دام و به‌عس ئه‌یبردین بۆ ئه‌بو غرێب و موسڵ ئیوه‌ ده‌مان به‌ن بۆ نادیاریی ترین زیندان
ئه‌وان به‌ ئاشکرا بێترس شه‌وان ده‌یان بردین له‌ماڵه‌کانی خۆمانه‌وه‌ ، ئێوه‌ له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان ده‌مان فڕێنن ، ئه‌مه‌ریکێکان چاک ئه‌مه‌ ده‌زانن، به‌ڵام به‌رژه‌وه‌ندی ده‌خوازێ وابێت ، بۆیه‌ کونسوڵی ئه‌مه‌ریکا بۆ هه‌ڵه‌بجه ‌و شه‌هیده‌کانمان ئه‌گری و فرمێسکی تیمساحیمان بۆ ده‌ڕێژێت . راست ده‌که‌ن ئاوڕێک له‌ زیندۆکانمان بده‌نه‌وه‌ گوێمان لێبگرن ئیمه‌ی زیندوو چۆن ده‌ژین له‌سایه‌ی ئه‌م سوڵتانه‌ کۆیلانه‌تانه‌وه‌ .
من ترسێکی گه‌وره‌ ده‌بینم، که‌ به‌ به‌رهه‌م ناڕه‌وێته‌وه‌، ئه‌و چۆن نه‌ی توانی عه‌لی بێنێته‌ هه‌ڵه‌بجه‌، ئاواش ناتوانێ به‌ر له‌و ترسه‌ بگرێت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە