کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مه‌سعوود بارزانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات یه‌کێتی له‌گه‌ڵ خۆی نابات، به‌ڵام بۆ به‌غداد ده‌یانبات

Sunday, 07/07/2013, 12:00

1952 بینراوە







هه‌رکاتێک مه‌سعوود سه‌فه‌ری ئه‌مه‌ریکا و ڕووسیا و ئه‌مه‌ریکای کردبێت یه‌کێک له‌ کوڕه‌کانی و چه‌ند که‌سێک له‌ بنه‌ماڵه‌که‌ی و چه‌ند نۆکه‌رێکی خۆی له‌حیزبه‌که‌ی خۆی بردووه‌، ئیتر یه‌ک که‌سی له‌ که‌سه‌کانی یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستانی هاوپه‌یمان وشه‌ریکه‌ ده‌سته‌ڵاتی نه‌بردووه‌.
هه‌روه‌ک ئه‌م سه‌فه‌ره‌ی دوایی بۆ ڕووسیاو ڕۆمانیا و فه‌ره‌نسا کە شاندەی یاروەری بارزانی لەم سەردانەدا پێكهاتبوو لە مەسرور بارزانی كوڕە گەورەی كە هەمان كات راوێژكاری ئاژانسی پاراستنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانە، لەگەڵ فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم‌و ئاشتی هەورامی وەزیری سامانە سرووشتییەكانی حكومەتی هەرێم و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم و هێرش موحەڕەم سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان.
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌م سه‌فه‌رانه‌ی مه‌سعوود بارزانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات بۆ کۆنتراکه‌ نه‌وت وگازی کوردستان وکۆنتراکته‌ بازرگانیه‌کانی بنه‌ماڵه‌یه‌ و دزینی زۆرترین سه‌روه‌ت وسامانیی باشووری کوردستانه‌ به‌بێ یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان وشاردنه‌وه‌ی ئه‌وکۆنتراکانه‌یه‌ ، هه‌روه‌ک به‌قسه‌ی زۆربه‌ی لێپرسراوه‌باڵاکانیی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان که‌ئاگایان له‌و کۆنتراکانه‌ وداهاتی نه‌وت نیه‌.
که‌چی مه‌سعوود بارزانی له‌م سه‌فه‌ره‌یدا بۆ به‌غداد بۆ بینینی مالکی دیکتاتۆری دۆێنێ و برای ئه‌مڕۆیدا عیماد ئه‌حمه‌د له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌بات ویه‌کێتی به‌کارده‌هێنێت له‌کاتیی گیرگرفته‌کانی بنه‌ماڵه‌وبه‌ربه‌سته‌کانی به‌رده‌میدا له‌دزینی سه‌روه‌ت و سامانی کوردستان و به‌کارهێنانی یه‌کێتی دا له‌ خۆکاندیکردنه‌وه‌یدا بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم ، هه‌روه‌ک چۆن بینیمان یه‌کێتی یان به‌کارهێنا له‌ کوده‌تاکه‌ی سی حوزه‌یرانی په‌رله‌ماندا.
به‌کورتی به‌لای بارزانی و پارتیه‌وه‌ ، یه‌کێتی نیشتیمانی کوردستان ته‌نها له‌گیروگرفته‌ ناوخۆیه‌کان وسه‌رکوتکردنی خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان وکوشتن وزیندانی کردنی ڕۆژنامه‌نووسان وئازادیخوازاندا شه‌ریک و هاوپه‌یمانی ڕاسته‌قینه‌ن ، به‌ڵام له‌ دزینی نه‌وت وگازی کوردستان وکۆنتراکه‌ بازرگانیه‌کاندا ، یه‌کێتی فه‌رامۆش ده‌که‌ن وحسابیان بۆناکه‌ن وله‌سه‌فه‌ره‌کانی دا بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات هیچ که‌سێکی یه‌کێتی له‌گه‌ڵ خۆی نابات.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)