ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان نایانه‌وێت له هاوشێوه‌کانیان له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق دوابکه‌ون یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان وه‌ک نموون�
Monday, 03/01/2011, 12:00
له‌دوای ڕوخانی ڕژێمی سه‌رکوتگه‌ری به‌عس له ساڵی 2003 دا، ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان واته یه‌کێتی و پارتی، که‌مپینێکی ڕاگه‌یاندنی گه‌وره‌یان به‌ڕێخست سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که به‌شی ناوڕاست و خواروی عێراق ده‌توانن سوود له ئه‌زموونی دیموکراسی و ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی هه‌رێمی کوردستان وه‌ربگرن، یه‌کێتی وپارتی ده‌یانوویست ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاته‌که‌یان هه‌نارده‌ی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بکه‌ن، به‌قه‌ولی خۆیان بۆ ئه‌وه‌ی دامێنه‌ی دیموکراتیه‌ت دابه‌زێته به‌شه‌کانیتری عێراق و کۆمه‌ڵگای عێراقیش وه‌ک کوردستان له ناز و نیعمه‌تی دیموکراتیه‌ت بێبه‌شنه‌بن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندن و بانگه‌وازی یه‌کێتی و پارتی بۆ گوێزانه‌وه‌ی ئه‌زموونی دیموکراسیان پرۆسه‌یه‌کی وه‌همی و چه‌واشه‌کارانه‌بوو، به‌ڵام ئه‌م ڕاگه‌یاندن و که‌مپین و ته‌بلیغاتانه زۆری نه‌خایاند ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌ی وه‌رگرت، ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان تێگه‌شتن پرۆسه‌ی سیاسی عێراق و بنیاتنانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت و پێکهێنانی حکوومه‌ت پێوویستی و مه‌تریالی گرنگتری هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رکوتکردن و به‌رته‌سکردنه‌وه‌ی ئازادیه‌کان و پێشێلکردنی مافه فه‌ردی مه‌ده‌نیه‌کانی خه‌ڵکه.
سه‌رکوتکردن و له‌مه‌نگه‌ندانی ئازادی به‌وجۆره‌ی که ده‌سه‌ڵاتداران ده‌یانه‌وێت، بوویه هه‌وێنی ئه‌و ئامانجه هاوبه‌شه‌ی که یه‌کێتی و پارتی کرده شه‌ریک و هاوستراتیژی هاوشێوه‌کانیان له ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق، ئیتر هاورده‌کردنی دیموکراسی و ده‌سه‌ڵاتی تاقانه‌ی خۆجیه‌تی یه‌کێتی و پارتی ئه‌و ڕه‌ونه‌قه‌ی نه‌ما، قۆناغی زه‌مینه سازی بۆ بێئیراده‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان و خه‌ڵکی ناوه‌راست و خواروی عێراق بوویه ناوه‌ندی هاوبه‌ش بۆ هه‌ردوولای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به‌ئاسانترین شێوه بیرۆکه و پیلانی خۆیان بۆ کۆنترۆڵکردنی کۆمه‌ڵگاو، دامه‌زراندنی سیسته‌مێکی حوکمڕانیه‌تی که مسۆگه‌ری قازانج و کۆکردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانیان بۆ بکات.
دیاره هه‌ر له‌دوای ساڵی 2003وه لیژنه‌کانی (نه‌هی له مونکه‌ر و ئه‌مر به مه‌عروف) له خوار و به‌شێکیش له‌ناوه‌ڕاستی عێراق بوونه مۆته‌که‌ی گیانی خه‌ڵک و، ته‌عبیر کردن له بیروڕای ئازاد له‌مپه‌رێکی گه‌وره‌ی له‌به‌رده‌مدانرا، ده‌یان ڕۆژنامه‌نووس ڕفێنران و تیرۆرکران، ده‌یان که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی و ده‌زگای ڕاگه‌یاندن داخران، ده‌یان هه‌ڵسوڕاوی کۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له به‌رگریکارانی مافه‌کانی ژنان و کرێکاران له‌جێگای کاره‌کانیان یان دوورخرانه‌وه یان گوێزرانه‌وه، ئازادی جل پۆشین و ته‌نانه‌ت سووتان و ته‌قاندنه‌وه‌ی دوکانی مه‌شروب فرۆشتن و ساڵوه‌نه‌کانی قژبڕین و جوانکردنی ئافره‌تان بوویه به‌رهه‌می چالاکی ڕۆژانه، ته‌نانه‌ت له‌م ڕۆژانه‌دا به فه‌رمانی وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حکوومه‌تی عێراق بڕیاریدا به‌شی مۆسیقا و شانۆ له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌کانی به‌غداد دابخرێت و ئه‌م وانانه قه‌ده‌غه بکرێن.
هاوکات ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستان بۆ ئه‌وه‌ی له هاوشێوه‌کانیان دوانه‌که‌ون و هاوکێشه‌ی هێز و به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شیان، بۆ هاوشانکردنی کوردستانێکی هاوسه‌نگ له‌گه‌ڵ که‌ش و هه‌وای له‌مه‌نگه‌ندانی ئازادی خوارو ناوه‌ڕاستی عێراق ساز و ئاماده بکه‌ن، سه‌ره‌ڕای ده‌یان پێشێلکاری و سکاڵا له ڕۆژنامه ئازاده‌کان و غه‌رامه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر، تێپه‌ڕاندن له په‌رله‌مانی کوردستان و ئیمزا کردنی یاسای ڕێکخستنی خۆپیشاندان له لا‌یه‌ن سه‌رۆکی هه‌رێمی کورستانه‌وه، ئه‌و دیاریه زێڕینه‌یه که سه‌رکوتکردنی ئازادی له کوردستان و خواره و ناوه‌ڕاستی عێراق هاوجووت ده‌کات و، پرۆسه‌ی هه‌نارده‌کردنی دیموکراسی کوردستان بۆ به‌شه‌کانیتری عێراق ده‌کاته بڵقی سه‌ر ئاو.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست