مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره و دادگایی جاش و تاوانباران
Thursday, 16/04/2009, 12:00
ئه‌و بابه‌ته‌ی سایتی سبه‌ی بڵاوی نهکردهوهسایتی سبه‌ی وه‌ک سایتێکی سه‌ربه‌خۆ ئۆپۆزسیۆن، که ئه‌مڕۆ بۆته قیبله‌ی ده‌یان و سه‌دان کورد، تاکه ئومێدی گۆڕان وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرێ ده‌بێ له‌و گرده‌وه بێت که باره‌گای سایتی سبه‌و ڕۆژنامه‌ی ڕۆژنامه‌و ته‌له‌فزیۆنی ک.ن.ن. ی لێ یه.پێش ئه‌وه‌ی ببمه ئه‌ندامی ستافی کوردستان پۆست به‌ده‌یان جار بابه‌تم ناردوه بۆ ئه‌م سایته‌و هه‌موو جارێکیش ده‌م نووسی بۆ ئه‌وه‌ی سبه‌ی سبه‌ینێی هه‌موومان بێت، که‌چی ته‌نیا بۆ جارێک چییه بابه‌تێکی منیان بڵاونه‌کرده‌وه، لێ زوربه‌ی که‌ناڵی ڕاگه‌یاندنی تر، چالاکی و هه‌وڵه‌کانی منیان که‌م تا زۆر بڵاو کردۆته‌وه له‌مه‌ڕ به‌دادگایی گه‌یاندنی جاش و ئه‌نفالچییه‌کان که‌چی ته‌نیا جارێک به‌خت یارم نه‌بوو له‌سه‌فه‌رێکم به‌ره‌و گرده‌که.دواجارو دوا هه‌وڵم ئه‌م چاو پێکه‌وتنه بوو.. که که‌بۆ کاک نه‌ژادی به‌رپرسی سایتی سبه‌یم نووسی بوو.ئه‌م بابه‌ته بۆ یادی 21 ساڵه‌ی کاره‌ساتی ئه‌نفال ، ئه‌گه‌ر بڵاو ناکرێته‌وه تکایه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه، جگه له‌وه‌ی داواشم کردبوو له ڕۆژی 14.4 وه‌ک به‌ر پرسی که‌یسی ئه‌نفالچیه‌کان له چاودێری کوردۆ ساید/ چاک، له کاتی هێنانه‌وه‌ی ئێسک و پروسکی ڕوفاتی ئه‌و 187 ئه‌نفال کراوه، لێدوانێک بده‌م ، جارێکی تر به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردی بڵێم به‌سه فرمێسکی تیمساح هه‌ڵڕشتن.ئه‌نفالچیه‌کان دادگایی بکه‌ن، یان ڕاده‌ستی دادگای باڵای تاوانه‌کان بکه‌ن له به‌غدا.. که‌چی ئه‌و هه‌وڵه‌شم سه‌ری نه‌گرت..باش بوو ڕادیۆ نه‌وای خۆشه‌ویست خۆیان په‌یوه‌ندیان کردوه. لێدوانێکم بۆیاندا..ئه‌وه‌ی جێگای باسه ئێمه وه‌ک ستافی کوردستان پۆست زۆرجار به‌وه ناویان زڕاندوین و سه‌ر به نه‌وشیروانین و به‌رگریان لێده‌که‌ین ، یان ئه‌وان یارمه‌تیی ماڵیمان بۆ دابین ده‌که‌ن.بۆیه لێره‌وه من به خوێنه‌رانی به‌ڕیزی کوردستانپۆست ڕاده‌گه‌یه‌نم ، ئه‌گه‌ر کوردستانپۆست به‌قه‌ده‌ر تاڵه موویه‌ک په‌یوه‌ندی به گرده‌که‌وه هه‌بێت، ئه‌وا من بۆ ساتێکیش ئاماده نیم کاری تێدا بکه‌م.به‌لام وه‌ک هه‌ر تاکێکی کورد له‌گه‌ڵ ڕای گشتی شه‌قامی کوردیداین به سه‌رنج و تێبینیی تایبه‌تی خۆمانه‌وه.ئێمه هێشتا به گرده‌که‌دا سه‌رنه‌که‌وتووین، ئیتر بۆچی پێمان ده‌ڵێن، ئێوه‌مان دی که لێی هاتنه خوارێ!؟هیوادارم گرده‌که ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌م به‌سنگێکی فراوانه‌وه، لێ وه‌ربگرێت، چونکه ئه‌م گرده بێته کێوی گۆران له کوردستان.* * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * * *
مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره و دادگایی جاش و تاوانباران .
سازدانی : عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د
مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كاڕگێری چاودێری كوردۆساید-چاك و به‌رپرسی به‌شی دادگایی تاوانباران له هه‌مان ڕێكخراو , ئه‌و مشته ئێسكه‌ی بۆته قه‌ڵایه‌ك مه‌زن بۆ دادگایی جاش و تاوانباران , وته‌كانی دڵ و ده‌روونی قوربانیان خۆشه كات و سه‌بورییان بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه , به پێچه‌وانه‌ی قاره‌مانه‌كانی كۆنفرانس و كۆنگره‌كانی ئه‌نفال , مسته‌فا ئه‌وه‌ی ئه‌وان نا‌وێرن خۆیانی لێبده‌ن , ده‌یهێنێت به‌ر باس , ئه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌یه لای ئه‌وان له جیهانی ئه‌مدا ئازاده و ده‌ستی بۆ ده‌بات .له یادی 21 ساڵه‌ی ئه‌نفالدا كۆمه‌ڵێك پرسیار ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست كاك مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره .
پرسیار : چۆن ده‌ستان به دادگایی جاشه‌كان كرد؟- وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ت ئه‌گه‌ر به‌وردی له‌سه‌ری بدوێم، بێ شك چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك ده‌بێ، به‌لام به‌كورتی..
ڕۆژێك فاتمی خوشكم ته‌له‌فۆنی بۆ كردم له‌كوردستانه‌وه و وتی كۆمه‌ڵی كه‌س له كه‌سووكاری قوربانیانی ده‌ستی عه‌باس بایز له سلێمانی داوایان له‌سه‌ر تۆمار كردووه..ئه‌ی ئێمه چی بكه‌ین ؟ من بچم بۆ سلێمانی شكایه‌تی لێ بكه‌م ، وتم نا بوه‌سته خۆم دێمه‌وه و حه‌زم ده‌كرد زوو ئه‌و په‌یوه‌نديیه ته‌له‌فۆنيیه كۆتایی پێ بێت، له‌ناخه‌وه هه‌ستم به‌شه‌رمه‌زاری كرد، خه‌ڵكانێك هه‌ن پێش من ئه‌و هه‌نگاوه‌یان ناوه. هه‌مان ڕۆژ په‌یوه‌ندیم كرد به‌به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی سلێمانی بۆ دڵنیا بوون له‌م باسه ، وه‌ڵامه‌كه‌ش وابوو كۆمه‌ڵێ كه‌س داوایان له‌سه‌ر تۆماركردبوو بڕیاری گرتنی ده‌رچوو بوو، پاشان هاوڕیه‌كم له نه‌رویژه‌وه ته‌له‌فۆنی بۆ كردم وتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ی عه‌باس بایزت بینیوه له هه‌ولێر پۆست، وتم نه‌خه‌یر كه‌سه‌یرم كرد، له‌وێشه‌وه زۆر بی منه‌تانه قسه ده‌كات.جامی توڕه بوونم پڕ بوو.كاتی به‌زم و ڕه‌زمه‌كه‌ی ئاڵا داگرتنی عێراق بوو له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه.
هه‌مان شه‌و ده‌ستم به نووسینی نامه‌یه‌كی كراوه كرد بۆ سه‌رۆكی هه‌رێم ئه‌و گۆمه‌م به‌جارێ شه‌ڵه‌قاندو ، كه‌وتمه په‌یوه‌ندی كردن به كه‌سووكاری قوربانیانی ده‌ستی هه‌مان كۆنه جاش ، كۆمه‌ڵێ له كه‌سوو كاری قوربانیان له ده‌وری ئه‌م داوایه‌م كۆبوونه‌وه له نامه‌ی دووه‌م‌مدا ناوی قوربانیه‌كانم بڵاو كردوه‌و كه بۆ په‌رله‌مانی كوردستان‌م نارد‌و...
خۆشم پاشان گه‌ڕامه‌وه بۆ كوردستان داوای یاساییم تۆمار كرد, له‌نزیكه‌وه كه‌سووكاری قوربانیانم بینی...له‌پاڵ داوا تۆماركردنه‌كه هه‌ڵمه‌تێكی ڕاگه‌یاندی زۆرم ده‌ست پی كرد ، هه‌ر له سایتی ده‌نگه‌كانه‌وه، ڕۆژنامه‌ى هاوڵاتی ، ڕۆژنامه‌ی هه‌واڵ ، سایتی كوردستان نیوز له چاو پێكه‌وتنێكی رۆژ تیڤی كه‌له‌گه‌ڵ خۆتا به ئاشكرا داوامانكرد نه‌ك هه‌ر هه‌ر عه‌باس بایز به‌ڵكوو ته‌واوی جاشه ئه‌نفالچیه‌كان ده‌بی بدرێنه داگا.
پرسیار: ئه‌گه‌ر ئه‌باسا عه‌باس بایز كه‌سوكاری خۆتی شه‌هید نه‌كردایا هه‌مان كارت به‌رامبه‌ری ده‌كرد ؟- بێ شك هه‌مان هه‌نگاوم ده‌نا، به‌ڵام ده‌ستم ئه‌وه‌نده ئاوه‌ڵه نه‌ده‌بوو، چونكه به‌پێی یاسای سزادانی عێراقی ده‌بێ كه‌سێك زه‌ره‌ر مه‌ند بێ له‌لایه‌ن كه‌سێك یان ده‌زگایه‌ك ئه‌و كاته ده‌توانێ داوای یاسایی تۆمار بكات، هه‌رچه‌نده به‌داخه‌وه تا ئێستا شتێك نيیه ناوی یاسا بێت له كوردستان ، ئه‌گینا سه‌رۆك جاشیك زیاتر له ٤٧ داوای یاسایی له‌سه‌ر تۆمار كرابێت و ناچار په‌نا به‌رینه به‌ر دادگای باڵای تاوانه‌كان له به‌غدا.. ئه‌مه چه‌ندی به چه‌ند؟؟
دوای ناوی هه‌موو داواكراوه‌كان گه‌ڕایه‌وه له لیستی دووه‌می داواكراوانی به‌شدار بوانی ئه‌نفال تائێستاش ده‌سه‌ڵاتی كوردی هه‌نگاوێكی نه‌ناوه ، یاخود وه‌ڵامێكی نه‌داوه‌ته‌وه ئایا ئه‌و تۆمه‌تبارانه ته‌سلیم به‌داگا ده‌كه‌ن یان نا!!
وه‌من چه‌ند جارێكی تریش ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاندووه تا یه‌كیه‌تی و پارتى حاكم بن له كوردستان تاكه جاشێك و ئه‌نفالچیيه‌ك دادگایی ناكرێ!
پرسیار: تاكو ئێستا هیچ له‌سه‌ر عه‌بدوڵا ئاغا ساغ نه‌بۆته‌وه , ئه‌مه‌یان چی ؟- عه‌بدولای هه‌مزه ئاغا خۆی به زمانی خۆی ده‌ڵێ من به‌شداری ئه‌نفالی ١،٢،٣،٤ هتد كۆتاییم كردووه، ماوه‌ی چوار ساڵیش به‌رپرسی پارتی بوو له دانمارك..من ئه‌وه چاو پێكه‌وتنه‌ی عه‌بدوڵای كۆنه ئه‌نفالچی هی نزیكترین كه‌سی خۆشم بێت ته‌نانه‌ت هی باوكیشم بێت ئاماده‌م بیده‌مه دادگا..
پاشان من ئه‌وه هه‌نگاوه‌م نه ناوه كاتی خۆی له‌لایه‌ن ناوه‌ندی چاك كۆمیته‌ی دانمارك سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار كرا، منیش به‌حوكمی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌ی پشده‌رم و له‌نزیكه‌وه ئاگاداری به‌شداری ڕاسته‌وخۆی فه‌وجه‌كانی ئه‌وان بووم له ئه‌نفالدا..شاهید حاڵی ئه‌و كه‌یسه‌م ئه‌م كۆنه جاشه‌ش خۆشبه‌ختانه لێره له‌ژێر ده‌ستی خۆماندایه ده‌سه‌ڵاتی كوردی ناتوانێ به‌رگری لێ بكات..
پرسیار: په‌یوه‌ندی جاش و حیزب ؟- ئه‌وه حه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره كه سه‌رۆك جاشه‌كان په‌یوه‌ندی جۆراو جۆریان به حزبه‌كانه‌وه هه‌بووه، به‌تایبه‌تی پارتی ساڵی هه‌شتاكان ساڵی یه‌كیه‌تی بوو زوربه‌ی جاشه‌كان نموونه‌ی ته‌حسین شاوه‌یس و قاله فه‌ره‌ج و عه‌باس بایز به لێشاو پێشمه‌رگه‌یان بۆ به‌عس شه‌هید كردوه‌و له‌ولاشه‌وه ده‌ست خۆشی له‌لایه‌ن پارتیيه‌وه لێكرا، به‌ڵام بابیرمان نه‌چێت یه‌كیه‌تیش دوای ڕاپه‌ڕین كه‌وته لاسایی كردنه‌وه‌ی پارتی ئه‌ویش هه‌ندێكی بۆخۆی گڕدا كه ئێستا پله‌و پایه‌و نفوزیان هه‌یه له‌ناو یه‌كیه‌تی، یان خانه نشێن كراون به‌پله‌ی خه‌یاڵی ته‌نانه‌ت كۆنه جاشێكی عه‌باس بایز هه‌یه زیاتر له‌ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی شه‌هید كردوه‌و ئێستا به پله‌ی.... خانه‌نشین كراوه له‌لایه‌ن به‌ره‌ی ڕیفۆرمه‌وه پشتیوانی لێكرا
ژماره‌ی ئه‌و جاشانه‌ی یارمه‌تی خه‌ڵكیان داوه ، له‌په‌نجه‌كانی هه‌ردوو ده‌ست تێپه‌ڕ نابن، به‌ڵام بیرت نه‌چێ ژماره‌ی قوربانیه‌كانی ده‌ستی جاشه‌كان سه‌دان هه‌زار قوربانیيه، ئه‌گه‌ر به‌شداری ئه‌و هه‌موو جاشانه نه‌بوایه به‌عس ئه‌وكاته ئاوا به‌ئاسانی نه‌یئه‌توانی ئه‌نفال ئه‌نجام بدات ، لانی كه‌م ژماره‌ی قوربانیان گه‌لێ كه‌متر ده‌بوو.
پرسیار: ئایا تاوانبارانی ئه‌نفال هه‌ر ئه‌و 264 كه‌سه‌ن ناویان بڵاوكراوه‌ته‌وه , یان هی دیش ماوه ؟- بێ شك هه‌موو ئه‌وانه ناویان هاتووه به‌شدار بووانی ئه‌نفالن ، به‌ڵام هه‌موویان نین، ده‌یان و سه‌دانی تر ماوون ، هه‌ركه‌سێك ئه‌گه‌ر به ووشه‌یه‌كیش به‌شداری پرۆسه‌ی به‌د ناوی ئه‌نفالی كردبێت ، ده‌بێ دادگایی بكرێت، ته‌نیا دادگا تاوان وبێ تاوانی ئه‌نفالچیيه‌كان ده‌سه‌لمێنێ..
ئه‌و نموونه قێزونه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌مه‌ڕ كه‌یسی جاش و تاوانبارانی به‌شدار بووی ئه‌نفال له‌هیچ كۆنجێكی ئه‌م سه‌ر زه‌مینه نه بووه..
پرسیار: قه‌ت جارێك ترساویت , كه ده‌ستت بۆ ئه‌م كه‌یسه پڕ مه‌ترسییه بردووه ؟.- ئه‌م پرسیاره‌ت كه‌مێ غه‌ریبه به‌لامه‌وه، ترس له‌چی؟ ئه‌وانه گه‌وره‌ترین كاره‌ساتی مرۆییان له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا خوڵقاندووه، ئه‌و كه‌سه‌ی بۆ ته‌نیا ساتێكیش گوێ بیستی چیرۆكی ئه‌نفال كراوێك بێت ده‌بێ بۆ هه‌تا هه‌تایه ڕقی له ئه‌نفال چیيه‌كان بێته‌وه.. ئه‌وانه سه‌دان ژن و منداڵ و پیرو په‌ك كه‌وته‌ی لادێ نشێنی بێ ئاگایان ڕا پێچی مه‌رگ كرد، ده‌بێ ئه‌وان له ئێمه بترسن ده‌بێ ئه‌وان وداڵده‌ده‌رانیان له‌سه‌رانی كورد شه‌رمه‌زاری مێژوو بن بۆ هه‌تا هه‌تایه..به‌ڵێ بۆ داگایی جاشه‌كان..نه‌فره‌ت له ئه‌نفالچیه‌كان.
- پرسیار: هه‌ڵوێستت له سه‌ر چاك چییه ؟.- چاك ئه‌وه ناونده بوێر‌و پڕ داهێنه‌رانه‌یه، كه هه‌میشه له سه‌نگه‌ری خه‌ڵك و دژ به ده‌سه‌ڵاته..
چاكیش به‌وه‌وه چاكه كه باس له‌داگایی كردنی جاش و دژ به‌داگیر كه‌رانی كوردستان له‌مه‌ڕ تۆپبارانی ئێران و هێرشی توركیا هه‌ڵوێست وه‌ر ده‌گرێ و هه‌میشه وه‌ك تفه‌نگی له‌سه‌ر پێ ئاماده‌ی ته‌قه كرنه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست