دکتۆر مه‌دحه‌ت محه‌مه‌د، دکتۆرا له هیچدا
Saturday, 17/10/2009, 12:00
دکتۆر مه‌دحه‌ت، که بڕوانامه‌ی دکتۆرای له ئه‌ندازیاریی بینادا، له پۆڵۆنیا کڕیوه، نه‌ک به توانای بیرکردنه‌وه‌ی خۆی به‌ده‌ستیهێنابێت، چه‌ند له دروستکردنی بینا ده‌زانێت هه‌رئه‌وه‌نده‌ش شاره‌زای چه‌مکی دیموکراتییه. ئه‌ویش وه‌ک زۆریینه‌ی ئه‌و کوردانه‌ی ئه‌وروپا، ئه‌وانه‌ی کێشه‌ی هه‌ستی خۆبه‌که‌مزانینیان هه‌یه، ڕوو ده‌که‌نه وڵاتانی وه‌ک "پۆڵۆنیا، ڕووسیا، بوڵگاریا، ڕۆمانیا ... هتد" له‌وێ دکتۆرایه‌ک له "سیاسه‌ت، فه‌لسه‌فه، ئه‌ده‌ب، ئه‌ندازیاریی بینا ... هتد"دا ده‌کڕن.
به‌عس مه‌دحه‌تی ناردووه بۆ پۆڵۆنیا بۆ خوێندن، له‌وێش بڕوانامه‌که‌ی کڕیوه، له دانیمارک ته‌نها 3 ڕۆژ بۆ تاقیکردنه‌وه کاریانپێکرد، هه‌تاوه‌کوو بزانن ڕاسته ئه‌م پیاوه ئه‌ندازیاره، که‌چیی دوای 3 ڕۆژ ناردیانه‌وه بۆ ماڵه‌وه، چونکه ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌ری لێده‌رنه‌کردبایه زانیاریی بوو له‌سه‌ر بینا دروستکردن. مه‌دحه‌ت له‌سه‌ر ناوی خه‌ڵکی تر، ڕۆژنامه‌ی ده‌گێڕا، واته به ڕه‌ش کاری ده‌کرد، هه‌تاوه‌کوو سۆسیال پاره‌ی کرێخانوو و ژیانی ڕۆژانه‌ی لێنه‌بڕن. ئه‌م پیاوه دیموکراته ئه‌وه‌نده دیموکرات بوو، به ژنه‌که‌ی گووت: ئه‌گه‌ر غه‌ساله‌ی قاپشتن بکڕیت، ئه‌وا خۆت و غه‌ساله‌که له په‌نجه‌ره‌که‌وه فڕێده‌ده‌مه خواره‌وه. هیچ مرۆڤێکی تر هێنده‌ی ئه‌م مه‌دحه‌ته جنێوی به یه‌کێتیی و به جه‌لال تاڵه‌بانیی نه‌داوه، ئه‌م مرۆڤه پارتی دیموکراته له جزدانه‌که‌یدا وێنه‌ی مه‌لا مسته‌فای دانابوو، ڕۆژێک لێیانپرسیی: کاک مه‌دحه‌ت، ئه‌وه بۆچی وێنه‌ی ژن و منداڵه‌کانت دانانێیت له جزدانه‌که‌تدا؟ له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: مه‌لامسته‌فا بۆ من له ژن و منداڵ و خودا‌ش پیرۆزتره. ئه‌م دکتۆره ئه‌وه‌نده سه‌یره ته‌نانه‌ت له کوردستان تیڤیشدا جارێک باسی له‌وه کرد، که دانیمارک ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر که‌سێک رۆنی ئۆتۆمبیله‌که‌ی بگۆڕێ و رۆنه‌که بڕژێنێته ناو ئاوده‌ستی ماڵه‌وه، یه‌کسه‌ر ده‌وڵه‌تی دانیمارکی ده‌زانێت ئه‌و ڕۆنه له چ ماڵێکه‌وه ڕژێنراوه‌ته ناو زێرابه‌که‌وه.، ئه‌وه‌ی سه‌یر بوو، که خۆی و خه‌زوره‌که‌شی، کاتێک ڕۆنی سه‌یاره‌یان ده‌گۆڕی، دوایی ده‌چوون ڕۆنه پیسه‌که‌یان ده‌ڕشته ناو ئاوده‌ستی ماڵه‌وه.
ئه‌م دکتۆره علوجه هه‌نووکه ژنه‌که‌شی له فڕگه‌ی هه‌ولێر کار ده‌کات، هه‌تا ئه‌م کاته ئێمه ده‌زانین، که ژنه‌که‌ی هیچ بڕانامه‌یه‌کی خوێندنی نییه، به‌ڵکو له لای دکتۆرێکی ددان به‌رده‌ستیی ده‌کرد، به‌ڵام ده‌کرێت، به دزییه‌وه دکتۆرایه‌کی بۆ ئه‌ویش کڕی بێت! بۆ نا؟ له کوردستان هه‌موو شت شیاوی ڕوودانه. مه‌دحه‌ت ده‌ڵێ: له دانیمارک ئه‌وه‌ی که‌سایه‌تیی سیاسییه‌ک بشکێنێت بۆ سبه‌ینێ زیندانیی ده‌کرێت، ئه‌م مه‌دحه‌ته وا ده‌زانێت ئه‌وروپا کوردستانه‌که‌ی ئه‌و و ئێراقی به‌عسیه‌که‌ی جارانێتی. ئێمه ده‌پرسین چه‌ند جار قوتوه بۆیاخ کراوه به‌سه‌ری "ڕاسمووسن"ی سه‌رۆکی دانیمارکدا؟ چه‌ند جار هێلکه و ته‌ماته‌یان تێگرتووه؟ چه‌ندجار قسه‌ی ناشریینیان پێگووتووه؟ ئاخۆ که‌سێک له‌سه‌ر ئه‌م کارانه له دانیمارکدا زیندانیی کراوه؟ ئه‌مانه ده‌یانه‌وێت له ڕێگای ئه‌م قسانه‌وه کوردستان‌مان لێبکه‌ن به یۆتۆپیایه‌ک بۆ دیموکراتیی و له ڕێگایه‌وه کار بۆ سزادانی خه‌ڵکیی خۆشبکه‌ن، نه‌باده ڕۆژێک بێت به سه‌رۆک بڵێن دز، ناپاک، خائین و پیاوکوژ.. هتد.
ئه‌ڵێی چیی دکتۆر ئیمڕۆ به ڕۆژنامه‌ی ئێکسترا بلادێتی دانیمارکی بڵێین: که تۆ دکتۆراکه‌ت علوجه و کاری ڕه‌شتکردووه و پاره‌ی سۆسیالیشت وه‌رگرتووه؟ ده‌توانیت به قسه‌ی خۆت له سه‌ر ئه‌وه شکاتمان لێ بکه‌یت، بۆ به‌یانییه‌که‌ی بمانخه‌یته زیندانه‌وه؟ ئێمه به‌ڵگه‌مان به ده‌سته‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌رپێچیی و کارانه‌ی، که تۆ له دانیمارک ئه‌نجامت داوه. ڕاستیی گوتن، له سه‌ر که‌سێکی گه‌نده‌ڵ و ناپاک سووکایه‌تیی نییه. هه‌ڵدانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه و ڕووی ره‌شی سه‌رکرده‌کانت شکاندنی که‌رامه‌تییان نییه، به‌ڵکو پێناسه‌ی خۆیانه، وه‌ک ئه‌وه‌ی هه‌ن.
چه‌ند بابه‌تێکی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به‌م دکتۆره:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=e3b864e3http://www.dahenan.net/jimare-1242886571.htmlhttp://www.sbeiy.comhttp://www.cawder.org********************************************
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست