کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامێک بۆ مدیرناحیەی سەنگەسەر

Wednesday, 01/02/2012, 12:00


مرۆڤ ئەو کائینەیە کە شەپۆلە زەیینیەکانی سنوردارکراون. ئەو شەپۆلە زەینیانەی وەک شەپۆلی بەردێک وایە، کەفڕێئەدرێتە ناو ئاوێکەوە، ئەو شەپۆلانەی بەدەوری ئەو بەردەدا دروست دەبن دەشوپهێنرێن بەو بەرزی و نزمیانەی ئاگایی مرۆڤی تێئەکەوێ. چونکە منیش ئیلهام و پەیامەکانم خودایی نین بۆیە شتێکی ئاساییە کە هەڵەیەک بەسەرمدا تێپەڕێت. 
دیارە من بابەتێکی ڕەخنە ئامێزم نوسی لەسەر مدیرناحیەی سەنگەسەرو لەماڵپەڕێکی پڕ خوێنەری کوردیدا بڵاوم کردەوە، سەبارەت بەناعەداڵەتی لەدابەشکردنی قەرەبوی گوندەکانی بناری قەندیل. زانای گەورە، ئەفلاتون دەڵێت(لەبڕیارداندا نابێت سێ شت بەژداری بکەن. هەوەس، ڕق، دەسەڵات، پەلە) منیش نکوڵی لەوە ناکەم کە هەندێک پەلەم کرد لەم نوسینە، هەر بۆیە بەیەکەمین بابەتی من دانرا کە چەند وشەیەکی نەخوازراوی تێکەوت، ئەگەرچی ناوەڕۆکی بابەتەکەم دروستە و لەجێی خۆیەتی، بەڵام چونکە چەند وشەیەکم بەسەردا تێپەڕی، کەبەگوێرەی بنەما و پێوەرەکانی ڕاگەیاندن دەچنە چوارچێوەی تەشهیرەوە، بۆیە بەداخەوە دەڵێم لەبایەخی بابەتەکەمی کەم کردەوە، لەکاری ڕاگەیاندنیشدا هەڵە کردن پاشانیش داوای لێبوردن کردن شتێکی ئاساییە و دەشێ ڕۆژنامەنوس هەڵەش بکات پاشانیش داوای لێبوردن. بۆنمونە ڕۆژنامەی (ڕۆژنامە) لەسەر ئەوەی سەرنوسەر تەنها هەواڵێکی بەسەردا تێپەڕی دەستی لەکار کێشایەوە و داوای لێبوردنیشی کرد، لەکۆماری ئیسلامی ئێران و هەم لە حکومەتی هەرێم، زانایەکیش دەڵێت هەڵە کردن کارێکی ئاساییە، بەڵام دوبارەکردنەوەی نەفامییە. هەروەها لەهەمووی گرنگتر ئەوەیە کە بەڕێز مدیرناحیە بەدۆستی باوکم و مامم دەرکەوت، کە من پێشتر بەوەم نەزانی بوو، هەرچەند ئەوە بەو مانایە نییە کە من لە ئیدارەدان و سیاسەتدا چاوپۆشی لەکەموکوڕی دۆستەکانمان بکەم، وە خۆشم بەڕێزی ناناسم، بەڵام هێشتا لەوە گرنگتر ئەوەیە کە من وامزانی هەمان مدیرناحیەی چوار ساڵ پێش ئێستایە، من نەمزانی کاک عبدالڕەزاق ئێستا بووە بە مدیرناحیەی سەنگەسەر، بۆیە لەلایەن کەسە نزیکەکانم تەکلیف کرام کە لێبوردننامەیەک بڵاو بکەمەوە لەبەرانبەر چەند وشەیەکمدا. منیش چونکە هەمیشە ڕێزم لەبۆچونی کەسوکارم گرتووە و بەبایەخەوە ڕێنماییەکانیان قبوڵ دەکەم، وە دەمەوێت کەسوکارم باجی هەڵەکانی من نەدەن و بەهۆی نوسینێکمەوە دۆستەکانیان لەدەست نەدەن. هەرئەمەش بووە هۆکار و پاڵنەری سەرەکی کەمن لەئاست چەند وشەیەکی تەشهیرداردا داوای لێبوردن لەکاک عبدالڕەزاق بکەم. بەڵام چەندبارەی دەکەمەوە کەناوەڕۆکی بابەتەکەم ڕاستە، کە هەندێک خەڵک لەو قەرەبووە سودمەند بووە، کە دانیشتووی گوندەکان نین، بەڵکو لەڕانیە و سەنگەسەر دەژین و تەنها لەڕێگای شاشەی تەلەڤزیۆنەکانەوە دەنگی تۆپ بارانەکانیان بیستووە، ئەمە لەکاتێکدا کە هێشتا کەسانێک هەن دانیشتوی گوندەکانن و زەرەرمەندی ڕاستەقینەن، بەڵام بێبەش کراون لەو یارمەتیە، بەڵگەشم هەیە بۆ پشتڕاست کردنەوەی قسەکانم. بۆیە هیوادارم زیانلێکەوتوی ڕاستەقینە بگات بەمافی خۆی هێشتاش دەرفەت ماوە، بۆئەمە. 
لەکۆتاییدا ئەوە ماوە بڵێم من کەئەم داوای لێبوردننامەم نوسیوە بەمانای ئەوە نییە لەنوسینی پێشوم پەشیمان بم. بەڵکو وەک لەسەرەوە بەڕوونی ئاماژەم پێدا تەنها چەند وشەیەک، کە بەڕای کاک عبدالڕەزاق و بەڕای خۆشم بێڕێزی یاخود بڵێین تەشهیرە. هەروەها بەڕاشکاوی دەڵێم ترس هیچ پاڵنەر نەبووە، چونکە نە لەدادگا دەترسم نە لەهیچ کەسیش، وە ئەگەر خۆم باوەڕەم بە شتێک نەبێت نایێمە ژێر باڵی هیچ فشارێک، بۆیە بەباوەڕی خۆم پێم باش بوو داوای لێبوردن بکەم تەنها لە بەرانبەر چەند وشەیەکدا نەک هەموو بابەتەکە. 
وتەیەک دەبێژێ (تاسەر ئێسقان مرۆڤ دۆست و پڕ بەزەییم، لێ لەکاتی خۆیدا سەرکێش و دڵ ڕەقم. 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە