کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لەهەڵەبجەى شەهید ناوەندى چاك داڵدەدانى قاسم ئاغاى ڕسواكرد

Tuesday, 26/10/2010, 12:00




لە یاداشتێكدا كە دانەیەكى بۆ پەیامنێرى كوردستان پۆست نێردراوە ، ناوەندى چاك لەهەڵەبجەى شەهید ، داڵدەدانى قاسم ئاغاى كۆیە ریسوا دەكەن و داوادەكەن دەسەڵاتى كوردى قاسم ئاغا داڵدەنەدات ، لەیاداشتەكەدا هاتوە و دەڵێت "داوا دەكەین هیچى تر داڵدەى ئەو تۆمەتبارانە نەدرێ كەتۆمەتبارى تاوانى ئەنفالن ، چونكە بۆسومعەى هەرێمى كوردستان دەبێتە نەنگى كە سەروەرى یاساو مافى كەسوكارى قوربانیان بكرێتە قوربانى كەمیتە كەسێك كەدوێنێ لەتەنگانەدا دژى میللەتەكەى خۆیان بوون و ئەمڕۆش لەسایەى ئازادى و دەسەڵاتى كوردیدا بەبێباكیەوە هەڵسوكەوت بكەن و لەسەرووى یاساوەبن و ژیانى ئەوان لەسایەى حزبەكانەوە لەژیانى مەینەتبارى قوربانیا باشتر بەڕێوە بچێت .جێگەى باسە ناوەندى چاك لەهەڵەبجەى شەهید كەمپینێكى پێك هێنا بۆبەرەنگاربونەوەى داڵدەدانى قاسم ئاغا لەلایەن دەسەڵاتى كوردیەوە , لە كاتى پێكهێنانى كەمپینەكەدا لە باخى گشتى هەڵەبجە چەندین وتار لەلایەن ڕۆشنبیران و نوێنەرى قامقامى هەڵەبجەى شەهید ڕۆژنامەنوسان ئەندامانى ناوەندى چاك و گروپى 88 وە پێشكەشكران وداڵدەدانى قاسم ئاغایان لەلایەن دەسەڵاتى كوردیەوە ئیدانەكردو داوایانكرد هەرچى زوترە دەسەڵات ئەو گەورە ئەنفالچیە دەستگیربكات و ڕاپێچى دادگاى بكات .
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە