کێ یه‌کلاکه‌ره‌ه‌وی مافی چاره‌ی خۆنوسین میله‌تانه‌؟

Friday, 28/01/2011, 12:00



حارس ئەلزاری سەرۆكی یەكەتیی زانایانی موسڵمانانی سوننە لەعێراق رۆژی سێشەم ڕێکه‌وتی 25 مانگی یه‌کی 2011 لە لێدوانێكیدا بۆ عێراقییەكانی دانیشتووی قەتەڕ رای گەیاندبوو:
" ئەوەی لە عێراقدا باسی فیدراڵییەت و مافی چارە خۆنووسین بكات، لە شەرعی ئیسلامدا فتوای كوشتنی لەسەرە"
هه‌رچه‌ند رۆژێک دوای لێدوانه‌که‌ی حارس ئه‌لزاری واته‌ رۆژی چوار شه‌م‌ ڕێکه‌وتی 26 ی مانگی یه‌کی2011 سه‌‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان به‌ فۆری وه‌ڵامی قسه‌کانی سه‌رۆکی یه‌که‌یتی زانایانی موسڵمانانی سوننه‌ی عێراقی ئه‌لزاری داوه‌ته‌وه‌و هه‌ریه‌ک له‌وان مافی چاره‌ی خۆنوسین میله‌تانی سه‌ر خڕه‌ری زه‌وی به‌ مافێکی ڕاوی ده‌زانن، به‌لام ئێده‌عاکه‌ی حارس ئه‌لزاری و وه‌ڵامی سه‌رۆکی هه‌رێم و پارله‌مان جێ سه‌ره‌نجدان و ڕامانی زیاترن‌‌.
یه‌که‌م پرسیار له‌سه‌ر وه‌ڵامه‌که‌ی سه‌‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و په‌رله‌مانی کوردستان ئه‌وه‌یه‌، ئایا قسه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و پارله‌مانی هه‌رێمی کوردستان له‌و ڕابه‌ته‌دا وه‌ڵامێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ بۆ حارس ئه‌لزاری بوون؟
دووهه‌م، ئایا حارس ئەلزاری سەرۆكی یەكەتیی زانایانی موسڵمانانی سوننە به‌ ده‌رکردنی ئه‌وه‌ بڕیاره‌ یاساکانی مه‌ده‌نی مافی مرۆڤی پێشێلکردون‌؟
سێهه‌م کێ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی مافی مرۆڤن،‌ یاساکانی مه‌ده‌نی یان مه‌لاکانی ناوه‌ندییه‌کانی ئیسلامی کوردستان؟
بابزانیین ڕێککوتننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌‌باره‌ت به‌مافی چاره‌ی خۆنوسین میله‌تان چ ده‌لێن.
ڕێکه‌وتننامه‌کانی نێونه‌ته‌وه‌یی حه‌قو حه‌قۆقی میله‌تانی سه‌رخڕره‌ی زه‌وی به‌وشێوه‌یه‌ ڕاڤه‌کردون:

هه‌موو مرۆڤێک له‌ ده‌ربڕینی بیروڕای ئازادی مافی مه‌ده‌نی و سیاسیو ده‌نگدان ئازاد و سه‌ربه‌خۆیه و له‌ مافێکی‌ یه‌کسانی به‌ر له‌ یاسادا به‌رخورداره‌.
ئازادی بیروکردنه‌وه، ئازدای ئائین ومه‌زهه‌ب و هه‌ڵسوورانی ئازاد مافی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌موو تاکێکه‌.
مرۆڤ له دیاری کردنی چاره‌نوسی خۆی سه‌ربه‌خۆیه‌ و حه‌قی ده‌رس خوێندنی یه‌کسانی به‌ زمانی زگماگی هه‌یه‌.
یه‌کێک له‌ بناخه‌کانی بنچێنه‌یی مافی مرۆڤ ئه‌وه‌یه‌ که‌ هه‌موو مرۆڤێک ئازدا له‌دایک بووه‌و له‌ مافوڕێزێکی هاوتا وهاوسه‌نگ و یه‌کسانو به‌رابه‌ر به‌رخورداره‌. هه‌ڵاواردنو چه‌وساندنه‌وه‌ به‌پێی ڕه‌سه‌ن و ڕه‌گه‌زو مه‌زهه‌ب‌ پێشێلکردن وله ‌ژێرپێنانی بنچێنه‌کانی مافی مروڤن.
زیاتر له‌وه‌ش، هەموو هاوڵاتییەکی هەراش و بالق ئەو مافەی هەیە خۆی بڕیار دەرکا تایبەتی بکام نەتەوەیە، دەوڵەت و هیچ ناوه‌ندییه‌کی تر ناتوانی هیچ بڕیارێک لەو بارەوە وەرگرێت.
تاک سەربەستە و ڕێبازی بڕیارده‌رکه‌رده‌نی نابێ بکەوێتە ژێر ڕکێفی گۆشاری دەسەڵاتداران و حکومه‌تو ناوه‌ندییه‌کانی ئائینو هتد.
به‌ڵام بزانیین قسه‌کانی حارس ئەلزاری سەرۆكی یەكەتیی زانایانی موسڵمانانی سوننە لەعێراق ماناو ئاکامی بۆ میله‌تی کورد چن؟
به‌ پێی قسه‌کانی ئه‌لزاری باسی فیدراڵییەت و مافی چارە خۆنووسین لە شەرعی ئیسلامدا مه‌زه‌نده‌ی فتوای كوشتنی لەسەرە.
جگه‌له‌وه‌ قسه‌کانی ئه‌لزاری ده‌ستتێواردنی ڕاستوخۆ له سنوره‌کانی‌ یاسای مه‌ده‌نی و کاروباری داموده‌زاگایی حکومه‌تی هه‌رێمه، پێشێلکردنو بێ ڕێزی به‌ مافی ده‌ربڕینی بیروباوه‌ری ئازادو پێوه‌رو په‌یماننامه‌کانی مافی مرۆڤن و هاوکات ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕکردن دژی مافی ڕه‌وا و ڕاسته‌قینه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورده‌.
پێوانو‌ هه‌ڵسه‌نگاندی مافی چاره‌سه‌ری خۆنوسین میله‌تی کورد له‌ ڕه‌وانگای ئه‌لزاری یاساکانی ئیسلامییه و له‌ گه‌ڵ هێچ ڕێککه‌وتننامه‌یه‌کی مافی مرۆڤ ناێخوێنیته‌وه‌‌.
ئه‌لزاری به‌و لێدوانه‌ی مرۆڤ له‌ یاساکانی مه‌ده‌نی هه‌ڵاوارد ده‌کا و ڕێزگرتن له‌ نرخی ده‌ربڕینی مافی بیرورای ئازادی مرۆڤ که‌ بناخه‌ی دراژتنی پێکهاتنی یاساکانی مه‌ده‌نی‌ و دێموکراسین پێشێلیکردون‌.
ئه‌لزرای له‌ بیری ده‌چێ که‌ میله‌تان له‌ ڕێگای ده‌نگدان ده‌توانن بڕیار ده‌ربکه‌ن چ ئائینێک و مه‌زهه‌بێک هه‌ڵبژاردنده‌که‌ن و به‌کام نه‌ته‌وه‌ پێوه‌ندیان هه‌یه‌.
ئامرازی هەڵاوارد کردنی نەتەوەکانی سەرخڕەی زەوی زمانی نه‌ته‌وه‌کانه‌ نه‌ ئائێن و مه‌زهه‌بیان، زمانی هەر نەتەوەیەک پێناسەی ئەو نەتەوەیە.
ئه‌گه‌ر عه‌ره‌بو فارسو تورک هەریەک وه‌ک نه‌ته‌وه‌ێکی سەر بەخۆ ناسراوەن به‌ هۆی زمانه‌کانیانن نه‌ ئائین و مه‌زهه‌به‌کانیان.
گه‌ر له‌ عه‌ره‌بو فارسو تورک زمانه‌کانیان لێی وه‌رگیرێته‌وه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به‌ناوی عه‌ره‌بو فارسو تورک له‌سه‌ر خڕه‌ی زه‌وی نامێنێ به‌ پێچه‌وانه‌ی مه‌زهه‌به‌کانیان‌.
ده‌بێ به‌وه‌ش ئاماژه‌بکرێ وه‌لامدانه‌وه‌ی سه‌رۆکی هه‌رێم و پارله‌مانی نه‌ک جوابێکی یه‌کلاکه‌ره‌وه بۆ قسه‌کانی ئه‌لزاری ‌نین‌، به‌ڵکو هه‌ڵویستێکی لاواز و ڕێپیدان مه‌لاکان بۆ ده‌ستێوه‌ردانی زیاتر له‌ سنوره‌کانی یاسای مه‌ده‌نی و کاروباری داموده‌زگایی هه‌رێم له‌ داهاتوودایه‌‌.
له‌ دونیای ئه‌وڕۆدا وتارێکی ئاوای وه‌ک ئه‌لزاری نه‌ک هه‌ر په‌سه‌ند نییه‌و جه‌زاشی ده‌که‌وێته‌ سه‌ر، حکومه‌ت و پارله‌مانی هه‌رێم ده‌بوا ئاوا ئاسان له‌و مه‌سه‌له‌یه‌ تێپه‌ر نه‌بن و بۆ پاراستنی سنوره‌کانی یاسای مه‌ده‌نی و مافی هه‌وڵاتی ڕه‌وشتێکی یاسایی توندی له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌و شێوه‌ ڕێبازوکرده‌وه‌‌ له‌خۆ نیشان دابا.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە