کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌زگای زانياری به‌ نهينی زانياری له‌سه‌ر ته‌قه‌كه‌رانی لق٤ كۆكردۆته‌وه‌

Wednesday, 21/09/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنيری سليمانی
دوای ئه‌وه‌ی برياره‌كه‌ی مه‌سعود بارزانی بۆ ده‌ستگير كردنی تاوانبارانی رۆژی ١٧ی شوبات كه‌ له‌ لقی ٤وه‌ ته‌قه‌يان له‌ خه‌لكی سليمانی كردووه‌، ناوه‌كانيان ناسراوه‌ته‌وه‌ له‌ لايه‌ن لێژنه‌يه‌كی تايبه‌ت له‌ هۆبه‌ی دژه‌ تيرۆری يه‌كيتی پێك هينراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ناو ناونيشان و ئه‌ركی كۆن و نويی ئه‌و تاوانبارانه‌ی پارتی سازكردووه‌،به‌تايبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌ بێ ڕه‌حمانه‌و بي به‌زه‌يان له‌ رۆژی ١٧ی شوبات به‌ ئاشكرا ته‌قه‌يان كردووه‌!
سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی لاهۆر تاله‌بانی به‌رپرسی دژه‌ تيرۆری يه‌كيتی،ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ پاراستنی پارتی ماوه‌ی ٣ ساله‌ به‌ بي ترس ته‌راتين ده‌كه‌ن له‌ سنوری يه‌كيتی و چه‌ندين تاوانی سه‌ير و سه‌مه‌ره‌يان ئه‌نجامداوه‌
بۆ ئه‌و كاره‌ ئيستا ده‌زگای زانياری ليستی ٢٨ كه‌سی له‌ ته‌قه‌كه‌رانی ١٧ی شوباتی كۆكردۆته‌وه‌، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی دژه‌ تيرۆره‌وه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ لاهۆر تاله‌بانی به‌هۆی به‌رپرسی رێكخراوی مالی كورد هوڵندا، ، كه‌ كاديری ئيعلامی لقی ٢١ی پارتیيه‌، ئه‌و زانياريانه‌ی گه‌ياندۆته‌ ناو يه‌كيتی و به‌ پيچه‌وانه‌شه‌وه‌ زانياری دژه‌كه‌ی گه‌ياندۆته‌ لای پارتی، سه‌رچاوه‌يه‌ك له‌ نووسينگه‌ی فازیل رەئوف ناسراو بە فازيلی مه‌ليح ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه‌ كه‌ ئه‌م که‌سه‌ ماوه‌ ماوه‌ زانياری داوه‌ته‌ ئاسايش و ده‌زگای زانياری له‌ ريگه‌ی ده‌زگای زانياری و دژه‌ تيرۆرو، به‌ هه‌مانشيوه‌ زانياری چه‌واشه‌كاری گه‌ياندۆته‌ لای پاراستنی پارتی له‌ رێگه‌ی هيمن هه‌ورامی و نه‌زهه‌ت حالی.
يه‌كيك له‌ پاسه‌وانه‌كانی فازيل ره‌وف ناسراو ئه‌وه‌ی دركاندووه‌ كه‌ ئه‌و ريكخراوه‌ له‌لايه‌ن عيماد ئه‌حمه‌د و حاكم قادر و ئه‌رسه‌لان بايزی يه‌كيتی يه‌وه‌ لێی ئاگادارن و هاوكاريیان كردووه‌و، به‌ هه‌مان شيوه‌ش له‌لايه‌ن هيمن هه‌ورامی و فازيل ميرانی يه‌وه‌ هاوكاری كراوه‌و، له‌ كاتی خۆپيشاندانه‌كالندا، زانياری بۆ هه‌ردوو لای ئه‌منی يه‌كيتی و پارتی ناردووه‌و، هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌و که‌سه‌ سه‌ردانی پاراستنی سه‌لاحه‌دينی كردووه‌و داوای ٥ مليۆن ديناری كردووه‌، به‌لام به‌ هۆی ئه‌وه‌ی زياتر له‌ ٦٠ رۆژه‌ نه‌زهه‌ت حالی له‌ هۆلندايه‌ ته‌نها ٢٠٠ هه‌زار ديناريان بۆ ئه‌و كارە سه‌رف كردووه‌!


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە