شێت بوونى شوڕشگێڕەكانى شاخ لە سایكۆلۆژیاى شاردا نەوشیروان بەنمونە
Sunday, 13/12/2009, 12:00
هەموو ئەوسستمانەى كەنەیان توانیوە لەسەربنەمایەكى دیموكراتیانە هەموو دەنگ ورەنگ وبیروئایدیا ونەتەوە و دینەكان لەچوارچێوەى بەرژەوەندى گشتى نەتەوەیدا كۆبكاتەوە تەنها لەدیدێكى فاشیزمیابەوە بە ئایدیاى خۆیان بەتاك بیر سەپاندنەوە بیریان كردوەتەوە ئەوا توشى بەرەنگاربونەوە بەپێی كاردانەوە هاتون لەم نێوەندە دا بەرەى بەرەنگار وبەرگرى هەلگرى هەر باشخانێكى سیاسى و گشتى بوبێ بەپێى ئاراستە و پێوانەى ئەوسستمەى خۆى, خۆى لە ناوچون پاراستوە ئەگەر تەرازووى هاوسەنگى هەمەلایەنى جەنگ هاوسەنگ نەبوبێ زۆرترین پێكدادانەكانى جیهان بەپلەى سەرەكى یان دینى بووە یان نەتەوایەتى وە یان چینایەتى ئەم كێشمە كێشەى نێوان دوو بەرەكان بۆ خۆى بەردەوام بووە هەر یەكەیان هەڵگرى پاشخانێكى ئایدیاى خۆى بووە لێرەوە سەردەمى سەربەخۆى نەتەوەكان كورد یەكێك بووە لەو نەتەوانەى كە بەردەوام لە بەرەنگارى و بەرگریدا بووە لە شوناسى نەتەوەیەك ئەم قۆناغى بەرگریكردنە هێندەى بەپێى جوگرافیاى كوردستان شاخەكان و دێهاتەكان بووە هێندە ناو شارەكان نەبووە ئەوەش كۆمەڵێك هۆكارى هەیە یەكێك لە فاكتەرە سەرەكیەكان بەرگرى چەكدارى بووە كە شاخ پێگەیەكى پارتى زانى باش بووە بۆ بەرەنگاربونەوە , لێرەدا كورد وەك بەرەى بەرەنگارى وقۆناغى شاخ هەلگرى فكر‌و سمبولەكانى بەرەنگاربونەوە بووە وە لەپاشخانیدا سستمى حكومڕانى نەتەوەیەكى سەربەخۆى ناو جیهانى گۆڕانكاریەكان و هەمەلایەنەى پێ نەبوە و نەیتوانیوە لەو قۆناغەدا پێشبینى و ئامادەكارى ڕۆژانى شار‌و حكومڕانى ئیدارى سستمەكانى شار بكات و پێناسەى شار وەك سایكۆلۆژیایەكى تر بكات یان بە واتایەكى تر كار لەسەر پێكهاتى نەتەوەیەك بكات لەسەر ئاستى دەوڵتێكى دیمو‌كراتى بتوانێت سستمەكانى سەرۆكایەتى هەرێم و یاسادانان و دادەورى و جێ بەجێ كردن لە هەگبەیدا وەك باكگراوندیكى مت بوو پێ بێت بۆیە لە قۆناغى گواستنەوەدا لە شاخەوە بۆ شار كە سەركردایەتى بڕیاردان و كۆى شۆڕشگێڕەكانى شاخ هەندێكیان نەبێت نامۆ بوون بەشارى تازە و چۆنیەتى بەڕێوە بردنى وە زۆرینەیان لە ئاستى بەرپرسیاریەتى شاردا نەبوون و وەك بنەماڵە بیریان دەكردەوە بگرە دەبوو نەتەوەیەك بۆ مەبەستى بەرژەوەندى بنەماڵەیەك بەكار بێت وە هاتنە سەر بەڕێوەبردنى شارى گەورە كە پێشتر داگیركەران زانستیانە و فاشیزمانە لە ڕ‌وى دابەشبونى دانیشتوان و پەروەردە و ئەدەبیاتى گشتى و سیاسى و ئابورى و فەرهەنگیەوە كاریان لەسەر كردبوو كە ئەمەش نوخبەیەكى سیاسى و ئیدارى ڕ‌ۆشنبیرى پڕۆفیشناڵى پێویست بوو كە بتوانێت لە قۆناغى شارى گەورەو ئیدارەى حكومەتێك لەسەر ئاستى ناوخۆ و دەرەوەدا كاربكرێت كە بتوانێت لەسەر ئاستى تاك و گشتى شناسى نەتەوە بگێڕێتەوە بۆیان, ئەم شۆڕشگێڕانە كە دێنە ناو شارەكانەوە بەر كۆمەڵێك چەمكى تازەى شار دەكەون بە پێى ئەو پێناسەى شار هەیەتى كە پێویستى بە زۆرترین كادرى پڕۆفیشناڵى سیاسى و ئیدارى و ڕێكخراوەى هەیە كە تێگەیشتنیان هەبێت بۆ چەمكەكانى مەدەنى بوون تا بتوانێت لە ئاست گۆڕ‌انى شارەكان و كات و خێرایى كاركردن بێت بۆ بەرەو پێش بردنى كۆمەڵگا چونكە ئەگەر لە شاخ (شێنێ) پێناسەى شۆڕشگێڕەكان بووبێ ئەوا لە شاردا هەولێر و سلێمانى و دهۆك و كەركوك پێناسەى ئەم بەشەى نەتەوەیەكە وەتا چەندێ توانراوە وێنەیەك بدەینە دەرەوەى خۆمان كە شۆڕشگێڕەكانى شاخ لە مڕۆى شاردا ئەم شێوەیە لە سستم بەرهەم دێنن , وە ئایاكاندیدو نوێنەران و وەفدى كوردى لە بەغدا چى كردووە..؟یان دەبێت شیعرەكەى پیرە مێرد دوبارە بێتەوە كە دەڵێ:
قەدرى میللەتان بە جارێ شكان
نەحەیاتان ما نە ناونیشان
بارى تەعنەتان وا هاتە سەر شان
وەفدى كوردستان میللەت فرۆشان
هەرزە وەكیلى شارى خامۆشان
, دەسەڵاتێك پڕاو پڕ گواستنەوەى كەلتورەكانى خێڵ و ناوچە و دەستەگەرى بۆ ناو سستمى حكومڕانى بێت, دەبێ بپرسین ئەم شێوەیە دەكەوێتە كوێى نەزمى نوێ ى جیهان و سوسیال دیموكرات و گلوبالە وە لە كاتێكدا لە بەردەم كرانەوەى نەتەوەكانى دنیاداین , ئالێرەوە ئەوانەى لە شاخدا بە پێ ى بەرهەمى پاشخانى كۆمەڵایەتى ئێمە تا ئاستێك بوونە سمبولى سێبەرى كاریزما بە ویستى خۆیان لە نێوەندى شاردا ڕو بە ڕ‌وى دنیایەك لە هەڵە و فاوڵى سەیر بوون یان با بڵێین گوتارى سیاسى ئەگەر زانستیانە هەڵكۆڵینى لەسەر بكەین ئەوا زۆر كۆمیدیانە یە لە ئاست بەرژەوەندى باڵاى نەتەوەیەكدا نیە وە لە هەمان كاتدا تراژیدیایەكیان وێنا كردوە بۆ شوناسى كوردى چونكە دەسەڵات تەنها دروشمە و دروشمەكانیش ناوەڕۆك و قورسایى خۆیان لە دەست داوە و لە پشت دیوارە كۆنكرێتیەكان و پشتى كەوالیسەوە دنیایەك حكایەتى سەیرى سەركردایەتى و دەسەڵاتى نا ئەقلانى دەگێڕنەوە بەرامبەر پێچەوانەى هەقیقەتى دروشمەكان هەموو ئەمان بونە هۆى بونى سپەیسێكى گەورە لە نێوان تاك و دەسەڵاتدا نەبونى ئۆپۆزسیۆ ن و چاوەكانى چاودێرى بە تەواوەتى هێڵەكانى لاواز بونى شۆڕشگێڕەكانى شاخى لە بەردەم كەلتورى خێڵ و ناوچەدا تۆخ تر كردەوە , ئەو نوخبەیەى كە لە شاخ و لە شاردا كە لە هەناوى (كۆمەڵە) وە دروست و پەروەردەبوون بە دەركردن بەم سپەیسانە و هۆیەكانى وە دواى 1991 ى ڕاپەڕیە (ڕەهەند)ییەكان نوخبەیەكى ڕۆشنبیر بەرهەم دەهێنن ئەمانە پاشخانى سایكۆلۆژیاى شار دەزانن وە بزوتنەوەى گۆڕانیان دروست كرد وەك پێویستى قۆناغێك كە ئاوێنەى داواكارى شەقام و پێویستى ئاسایشى نەتەوەیەك دیارى بكات چونكە دواى 19 ساڵ و پێگەیشتنى نەوەیەكى نوێ ى یاخى و پڕ داواكارى ڕەوندى كورد لە ڕۆژئاوا و ئیفلیج بونى هەموو بنەماكانى نەتەوەى زەمینەى ئەم بەرە ڕكەبەرەى ڕەخساند لێرەدا دەپرسین ئایا دەسەڵات (ناتوانین دەسەڵاتى ئەم هەرێمە بە دەسەڵات ناو بەرین چونكە دەسەڵاتیش بنەماى خۆى هەیە بەڵام بە پێى باوى ووشەكە بەكارى دەهێنین) تا چەندێ ئەوانەى لە شاخدا بوون هەڵگرى ئەقڵى بەڕێوەبردن بوون..؟ نوخبەیەكى كەم لە ئاست بەڕێوەبردنى شار‌و حكومڕانى نەتەوەیەكدا بوون...ئێستە چ وا دەكات بە خۆیان بڵێن وەك نوشیروان دەیڵێ (شێت بوون بوو) ئەمە بەو واتایە دێت كە خەونەكان نابێتە ڕاستى بۆ سستمێكى ئەقلانى وە پێچەوانەكان خۆى پێ پێناسە دەكات , چونكە دەسەڵات ناتوانێ كراوە بێت و ژمارەكان ئاشكرا بكات لە بەردەم ڕاى گشتیدا ئەو نوخبەیەى هەڵگرى پاشخانێكى بەڕێوەبردنى شار‌و دەوڵەت بوون دەیانخەنە دەرەوەى بازنەى خۆیان داواكاریەكانى ئەم نوخبەیە وەك دژ بەكار دەهێنرێ بۆیە نەوشیروان دواى ئەوەى كە ئەوروپا جێ دەهێڵێت و دەگەڕێتەوە كوردستانێكى سەختى داگیركراو دواى خەباتێكى دورو درێژى پڕ نوسین و ڕێكخستن و پێشمەرگایەتى ئاشنا بە سایكۆلۆژیاى شار و بەڕێوەبردن بە هاوكارى ڕاى شەقام و نوخبەى ڕەهەندیەكان ئەیانەوێ میكانیزمى دەستاو دەست كردنى دەسەڵات و دروست كردنى دەسەڵاتێكى تەندروست بۆ زیندوكردنەوەى جوڵەكانى ناو كایە كۆمەڵایەتیەكان بهێننە ئاراوە ناچار دەكرێ بكەوێتە گفتوگۆ لەگەڵ خۆیدا و بڵێت (بڵێى من شێت نەبو بێتم) ئەكرێ خوێندنەوەى زیاتر بۆ ئەم نوسینەى نەوشیروان بكرێ كە بە چەند قۆناغێك داواى چاكسازى بكات و لە سەر ئاستى بەشێكى ئازاد لە نەتەوەیەك , خۆ بە شێت زانین و گەڕانەوەى نەوشیروان بۆ ناو خۆى دانیشتن لەگەڵ خۆیدا جۆرە ڕەخنەگرتنێكە لە ئەدائى حكومەت و پەرلەمان و دەسەڵاتى حزبە كلاسیكیەكان وەیان وەك حسین بەفرى دەڵیت (گرەو كردن بێت لەسەر ئەسپى تۆپیو) ئەو پرسیارانەى نەوشیروان لە خۆى دەكات دەمان خاتە بەردەم پرسیارێك , كە ئایا سایكۆاۆژیاى شار‌و كۆمەڵگاى كوردى تا چەندێ هەزمى ئەم دروشمانە دەكات وەك وەڵامێك بۆ نەوشیروان و ڕەهندییەكان و هەموو ئەوانەى پاشخانێكى ڕ‌ۆشنبیرى گشتیان هەیە دەكرێ بڵێین (25/7)سەلماندى كە نەخێر شێت بوون نییە ئەمە داواكارى سەر شەقامى كوردیە لەسەر هەموو ئاستەكاندا بەڵام لە دواى هەموو ئەمانەوە كاركردن لە ناو سایكۆلۆژیاى شاردا و ئەم گفت‌و گۆیانەى ناو خود دەمانخاتە بەردەم چەند پرسیارێك كە بڵێین دروشمەكان لە ئاستى ناوەڕۆكى خۆیاندا مردون وە ئایا دروشمەكانى گۆڕانیش بە ئەقڵى شاخەوە پراكتیزە ناكرێ ..؟جارێكى تر فۆتۆكۆپى دەسەڵاتى خێڵەكى و ناوچەیى و دەستەگەرى نابێتەوە وە دەتوانین شاریانە و نەتەوایەتیانە مامەڵە لەگەڵ گۆڕانەكانى ناوخۆ و دەرەوەدا بكەین تا بە نەوشیروان بڵێین شێت بوونى تۆ شێتێتى خەباتى شاخ نییە ئەوە نەبونى تێنەگەیشتنى بەرامبەرەكانە كە ناتوانن جگە لە خۆیان (ئەوى دى) بخوێننەوە چونكە لە بەرژەوەندییانا نییە وە نەگونجانە لەگەڵ سایكۆلۆژیاى شاردا وە مامەڵەى شەقامیش لە گەڵ گۆڕاندا زۆر وردە دەبێ گۆڕانیش پێوانەى شێتێتى دوبارە نەكاتەوە چونكە(ئەوەى بە شیرى گەرم زمانى سوتابێ فوو لە ماستاویش دەكات)
ئەمەش دەقى ئەو چەند دێڕەى نەوشیروان مستەفایە:
بیرم كرده‌وه چی بكه‌م:
ئه‌مجاره‌ش بڕۆمه‌وه بۆ ده‌ره‌وه؟
بێده‌نگی هه‌ڵبژێرم؟
فه‌رمانه ناڕاسته‌كه‌ی جێبه‌جێ بكه‌م ده‌س له درێژه پێدانی كۆبونه‌وه‌كان هه‌لبگرم؟
به گژیانا بچمه‌وه؟
وازیان لێ بهێنم، به تایبه‌تی هێشتا هیچ زه‌مینه‌ی رێكخستن یا ئاڕاسته كردنی هیج جۆره ناڕه‌زاییه‌كی كاریگه‌ر دروست نه بوبو؟
بڕیارم دا واز بهێنم و، بیر له رێگه‌یه‌كی تری كار بكه‌مه‌وه.
من له دڵی خۆم دا خه‌ریكی تاووتوێ كردنی ئه‌و باسانه بوم نامه‌یه‌کی مام جه‌لالم بۆ هات.
4 ی 11 ی 2000
ئه‌مڕۆ مام جه‌لال نامه‌یه‌کی درێژی بۆ ناردم. له نامه‌که‌دا به لایه‌کی دا ستایشی زۆری کردوم و ده‌وری منی له یه‌کێتی دا به‌رز کردۆته‌وه، به لایه‌کی تری دا هێرشێکی دوژمنانه‌ی توندی کردۆته سه‌رم. هه‌مو ئه‌و قسه و قسه‌ڵۆکه ناڕاستانه‌ی چه‌ند وه‌خته ناحه‌زه‌کانم له ناو باڵه ناکۆکه‌کانی یه‌کێتی دا و له ناو خه‌ڵک دا بڵاوی ئه‌که‌نه‌وه گۆیا من دژی هه‌ولێری و که‌رکوکی و بادینی و یه‌زیدی و پێشمه‌رگه‌ی کۆن و ژن و عه‌ره‌ب و چی و چی... م ئه‌م له‌م نامه‌یه‌دا هه‌موی به کوردیه‌کی رون و ره‌وان له دژی من "ته‌وسیق" و "ته‌قنین" کردوه. له مێژ بو ئه‌م بیسته‌وه و، گومانم ئه‌کرد ئاشی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رچاوه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی زۆری ئه‌و قسه و باسانه هاوڕێکانی خۆم بن، ئه‌م نامه‌یه گومانه‌که‌ی کردم به یه‌قین.
*
ئه‌م نامه‌یه ئه‌شێ به‌شێ بێ له‌و جه‌نگه نهێنی و ژێر به‌ژێره پروپاگه‌نده‌ییه‌ی له دوای راپه‌رینه‌وه به جۆرێکی سیسته‌ماتیک له ناو یهکێتیو ده‌ره‌وه‌ی دا کاری له سه‌ر ئه‌کرد بۆ جێگیرکردنی خۆی‌و هه‌ڵکه‌ندنی من. له پێش کۆنگره‌ی یه‌که‌مه‌وه ده‌ستی پێ کرد بو، له ڕۆژانی کۆبونه‌وه‌کانی کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا به فراوانی کاری بۆ کرد‌و، دوای کۆنگره‌ش تا ئێستا درێژه‌ی پێ ئه‌دا. ئه‌م نامه‌یه‌ش نمونهیهکێتی. ئه‌گینا که‌سێک پانزه ساڵی خۆشترین قۆناغی ته‌مه‌نی به پێشمه‌رگایه‌تی له شاخه‌کانی کوردستاندا به‌سه‌ر بردبێو، له جزیره‌ی سوریاوه به پێ سنوره‌کانی سوریا، تورکیا، عیراق‌و سنوره‌کانی ئێران‌و تورکیا‌و عیراقی پێوا بێ‌و په‌یوه‌ندی هاورێیه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌دان تێکۆشه‌ری سه‌رانسه‌ری کوردستان دروست کردبێ، ئه‌چێته عه‌قڵی کێوه ئه‌و که‌سه رقی له ههولێریو کهرکوکیو بادینی بێ.
له خۆمم پرسی:
- تۆ بڵێی ئه‌م هه‌مو ساڵه من شێت بوبم بۆیه داومه‌ته شاخ؟
- تۆ بڵێی که‌سێ دێوانه‌ی خۆشه‌ویستی نه‌ته‌وه‌و نیشتمانه‌که‌ی نه‌بێ که کهرکوکو هه‌ولێرو بادینان، به‌شێکین بتوانێ به‌رگه‌ی پانزه ساڵی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی به‌عس بگرێ؟
- تۆ بڵێی ئه‌و هه‌موو جه‌وله‌و شه‌روشۆرو ناخۆشییانه‌ی له ناوچه‌کانی هه‌ولێر کردومه‌و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری پێشمه‌رگه‌و کادیرو فه‌رمانده‌کانی هه‌ولێرو خۆشناوه‌تی‌و باڵه‌کایه‌تی که تا ئێستاش له نزیکترین هاورێکانمن ڕاست نه‌بێ؟
له خۆمم پرسی:
- ئایا ئه‌توانم له‌گه‌ڵ که‌سێک دا کاری جدی بکه‌م که هه‌مو بۆچونه‌کانی منی له‌سه‌ر گۆڕینی شێوازی سیستمی کاری حیزبایه‌تی کورت کردۆته‌وه بۆ ئه‌م شته شه‌خسیانه که هیچیان راست نین؟
- ئایا ئه‌توانم له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌و کادرانێکی وادا کار بکه‌م که له جیاتی بیرکردنه‌وه له چاککردنی رێکخستنی حیزب‌و داووده‌زگاکانی، که‌وتونه‌ته ململانێیه‌کی قێزه‌ون بۆ پارێزگاری له ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌تییه‌کانی خۆیان؟
- ئایا ئه‌توانم درێژه به کارکردن بده‌م له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌یه‌کدا که به هاوکاری ئه‌وانه‌ی له خۆیه‌وه نزیکن به‌رده‌وام پروپاگه‌نده‌ی دوژمنانه بۆ هه‌ر قسه‌یه‌کی من ئه‌که‌ن که بێ مه‌به‌ست یان بۆ مه‌به‌ستێکی دیاریکراو وتومه؟
ئه‌وانه هه‌موو هه‌وڵێکی خۆیان خستۆته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵک چه‌واشه بکهنو بیروبۆچونه‌کانی من‌و هه‌وڵه‌کانی من بۆ ڕیفۆرمی ناوخۆی یه‌کێتی به خراپ پیشان بدهنو به ئاقارێکی تری دا ببه‌ن.
- من باسی چاککردنی ئه‌دائی حکومه‌ت ئه‌که‌م ئه‌وان ئه‌ڵێن رقی له هه‌ولێره، له بادینانه، له که‌رکوکه.
- من باسی چاککردنی ئه‌دای ئاسایش، رێکخستن‌و رێکخراوه‌کان ئه‌که‌م، ئه‌وان ئه‌یخه‌نه قالبی تۆڵه‌و رق‌و قینه‌وه....
- من ئه‌مه‌وێ ئه‌م ئه‌زموونه ستالینییه‌ی حیزب کۆتایی بێ‌و حیزبێکی داووده‌زگای مۆدێرن دروست بکه‌ین، ئه‌وان پروپاگه‌نده‌ی موچه‌بڕین‌و دهرکردنو تۆڵه‌کردنه‌وه‌م دوا ئه‌خه‌ن.
- من بیر له تازه‌کردنه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌که‌مه‌وه، ئه‌وان ئه‌چن ئه‌مه وه‌ک تۆڵه‌کردنه‌وه پیشانی ئهمو ئه‌و ئه‌ده‌ن.
- من ئه‌مه‌وێ ئه‌خلاقی به‌زۆرکردنی خه‌ڵک به حیزبی‌و ته‌زکیه نه‌هێڵین، ئه‌وان پروپاگه‌نده‌ی خه‌ڵک شکان‌و قسه‌ی ره‌قم دوا ئه‌خه‌ن.
له‌م نامه‌یه‌وه ئیتر به باشی‌و بێ هیچ گومان‌و دوودڵیه‌ک تێگه‌یشتم کارکردن له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌دا ئاسنی سارد کوتانه. باسی هه‌ر شتێک بکهیتو ده‌ست بۆ هه‌ر شتێک به‌ریت چه‌ندان لێپرسراو به فیتی ئه‌م دژی ئهوهستنو ناهێڵن هیچ کارێکی تیا بکه‌یت.
دوای ئه‌و هه‌موو پرسیاره ئه‌شێ جارێكی تر بتوانم له گه‌ڵ ئه‌م كابرایه كار بكه‌م؟
له‌م وڵاتانه‌دا سه‌ركرده كه دروست ئه‌بێ، به هه‌ر بارێكدا بگۆڕێ، گۆڕینی سته‌مه، مه‌گه‌ر فریشته‌ی گیانكێشان، حه‌زره‌تی ئیزرائیل، ده‌ستاوده‌ستی هێمنانه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌سته‌به‌ر بكات. جه‌مال عه‌بدوناسر له میسر، ماوتسی تۆنگ له چین، مه‌لا مسته‌فای بارزانی له كوردستان، تا خۆیان نه‌مردن، له ده‌سه‌ڵات نه‌كه‌وتن، ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ وڵاتی ئه‌وروپیدا گه‌لان به رێگه‌ی دیمۆكراتی نه‌یانتوانی ئه‌و گۆڕینه بكه‌ن: فرانكۆ له ئیسپانیا، سالازار له پورتوگال، تیتۆ له یۆگۆسلاڤیا، تا خۆیان نه‌مردن هیچ حیزب و هێزێ نه‌یتوانی بیان گۆڕێ.
بۆ ئه‌وه‌ی ئازاد بم له قسه و هه‌ڵسوكه‌وتی خۆم دا بڕیارم دا وازهێنانی خۆم له یه‌كێتی به مام جه‌لال و م س به نوسین رابگه‌یه‌نم:
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست