ئاڵای کوردستان
Sunday, 18/07/1999, 12:00
ئه‌م وتاره کاتی خۆی له (گۆڤاری کۆنتراکت) له‌سه‌ر ئاڵای کوردستان بڵاوکراوه‌ته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نرخێکی مێژوویی خۆی هه‌یه، زۆر که‌س له خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان ئه‌و گۆڤاره‌یان نه‌دیوه . به‌تایبه‌تیی قسه‌کردن له‌سه‌ر ئاڵا و داگرتنی ئاڵای کوردستان له خانه‌قین کراوه‌ته بابه‌تی رۆژ، بۆ ئه‌وه‌ی پارتیی و یه‌کێتیی له‌مه‌شیاندا وه‌کو گه‌مه‌ی ماده‌ی 140 و باسیی ده‌وڵه‌تیی کوردی له‌لایه‌ن مه‌سعود، ئه‌مه‌ش هه‌روا به هاسانی به‌ریاندا نه‌ڕوات خه‌ڵکی له‌م گهمهیهشیان تێبگات،به پێویستمان زانی لیره‌دا بڵاوی بکه‌ینه‌وه*************ئاڵای کوردستان*********************
گرتنی عه‌بدوڵڵا ئۆچه‌لان ته‌نیا ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌یه‌کی سیاسی دروست نه‌کرد، به‌ڵکو هه‌لێکی مێژوویی زۆر گرنگیشی بۆ مه‌سه‌له‌ی کورد ره‌خساند. ئه‌گه‌ر سیاسه‌تمه‌دارانی کورد بیانزانیایه ئه‌و هه‌له بقۆزنه‌وه، مه‌سه‌له‌ی کوردیان چه‌ند هه‌نگاوێک ده‌برده پێشه‌وه. قۆزتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌لانه له‌وه‌دایه که رای جیهانی بۆ مه‌سه‌له‌که رابکێشرێت و له قوژبنی بیرچوونه‌وه ده‌ربهێنرێت. یه‌کێک له خاڵه گرنگه‌کانی ئه‌و هه‌له مێژووییانه ئه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌که ده‌خاته بیری خه‌ڵکێکی زۆره‌وه و رای جه‌ماوه‌ریی بۆ دروست ده‌کات. سیاسه‌تمه‌دارانی کورد ده‌بێت ئه‌و را جه‌ماوه‌رییه به‌کاربهێنن بۆ ئه‌وه‌ی ، ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی پێ به ده‌ست بهێنن. له‌م کاتانه‌دا ئه‌و سیمبۆل و خاسییه‌تانه‌ی که مه‌سه‌له‌ی کوردی پێده‌ناسرێته‌وه ده‌بێت بهێنرێنه پێشه‌وه . یه‌کێک له‌و سیمبۆڵانه‌ی، له ده‌رفه‌تێکی وادا ده‌بێت بایه‌خی پێ بدرێت و به به‌رده‌وامی پیشان بدرێت ئاڵای کوردستانه.
ئاڵای کوردستان چۆنه؟له هه‌ر ده‌رفه‌تێکدا کورد بۆی لوابێت بۆ ئه‌و حکومه‌ته که درووست بووه، ئاڵایه‌کی داناوه . شێخ مه‌حمودی نه‌مر، که دامه‌زراندنی حکومه‌تی کوردستانی راگه‌یاند، ئاڵایه‌کی بۆ ئه‌و حکومه‌ته دروست کرد. قازی موحه‌مه‌دی سه‌رۆکی کۆماری کوردستان له مه‌هاباد نه‌خشه‌ی کوردستانی له ژووری کاری خۆی هه‌ڵواسیبوو. له رۆژی (22-1- 1946)دا، قازی موحه‌مه‌د کۆماری کوردستانی راگه‌یاند، مانگێک پێش ئه‌و بڕیاره، له رۆژی (17-12- 1945)دا ئاڵای کوردستان له بری ئاڵای ئێرانی له سه‌ر بینای دادگای شاری مه‌هاباد هه‌ڵکرا. به‌داخه‌وه له دوای ئه‌و دوو حکومه‌ته، بزووتنه‌وه کوردییه‌کانی ئه‌م سی چل ساڵه‌ی دوایی، بیری ئۆتۆنۆمی و خودموختارییان چه‌سپاند و ئاڵای کوردستانیان خسته ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که.
هه‌موو میلله‌تێک ئاڵایه‌کی هه‌یه که له یادی میللی‌دا، یان له کاتی رووداوێکی جیهانیدا به‌رزی ده‌که‌نه‌وه. میلله‌تی کورد، نه‌ک ته‌نیا داگیرکه‌ره‌کانی ئه‌و مافه‌ی ناده‌نێ، به‌ڵکو خۆشی ئه‌و مافه‌ی له خۆی سه‌ندۆته‌وه که ئاڵای هه‌بێت، بۆیه کاتێک له کوردستانی خواروو حکومه‌تی هه‌رێم درووست بوو ، په‌رله‌مانی ئه‌و حکومه‌ته رێی به خۆی نه‌دا ئاڵای کوردستان به‌رز بکاته‌وه و بیکات به سیمبۆڵی خۆی. به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵایه‌ک مانای ئه‌وه‌ی نه‌ده‌دا که ده‌وڵه‌تێکی جیایان درووست کردوه (هه‌رچه‌نده ئه‌وه مافێکی ره‌وای میلله‌تی کورده)، به‌ڵکو ئه‌مه ئه‌وه‌ی ده‌گه‌یاند که به ڕاستی په‌رله‌مانن و حکومه‌ته‌که‌شیان یاری منداڵانه نییه. له وڵاته‌کانی ئه‌وروپا، ناوچه و کۆمپانیای جیاواز جیاواز ئاڵای خۆیان هه‌یه، که‌چی حکومه‌تی هه‌رێم ئه‌و مافه‌ی به خۆی نه‌دا ئاڵایه‌ک به‌رزبکاته‌وه. حکومه‌تی هه‌رێم ئاڵای کوردستانی به‌رز نه‌کرده‌وه تا خه‌ڵکی کورد له ژێر سایه‌ی ئه‌و ئاڵایه‌دا کۆ ببێته‌وه و یه‌کبگرن، له بری ئه‌وه په‌ڕۆی سه‌وز و زه‌ردی بڵاوکرده‌وه و خه‌ڵکی فێری ئه‌وه کرد که له بری ئه‌وه‌ی رێز له ئاڵای کوردستان بگرن له سه‌ر په‌ڕۆی سه‌وز و زه‌رد بکه‌ونه گیانی یه‌کدی. ئاشکرایه که داگیرکه‌رانی کوردیش ئه‌و په‌ڕۆ سه‌وز و زه‌رده‌یان زۆر له ئاڵای کوردستان پێ باشتره.
له‌و رووداوانه‌ی دواییدا، ئه‌و کوردانه‌ی بۆ پشتگیری ئۆچه‌لان خۆپیشاندانیان ده‌کرد، له بری ئاڵای کوردستان ، ته‌نیا ئاڵای رێکخراوه‌که‌ی خۆیانیان به‌رز کرده‌وه، به‌و کاره‌یان پاڵپشتییان له‌و قسه‌یه‌ی حکومه‌تی تورکیا کرد که گوایه حکومه‌تی تورکیا گیروگرفتی مه‌سه‌له‌ی کوردی نییه، به‌ڵکو گیروگرفتی رێکخراوێکی هه‌یه، ئه‌و رێکخراوه‌ش تێرۆریسته. له بری به‌رزکردنه‌وه‌ی ئاڵای رێکخراوه‌کانیان، ئه‌گه‌ر رێکخراوه کوردییه‌کان ئاڵای کوردستان به‌رز بکه‌نه‌وه، به‌مه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن که کوردیش وه‌کوو هه‌موو میلله‌تێکی تر مافه‌ی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاڵایه‌کی خۆی هه‌بێت. ئه‌گه‌ر رێکخراوه‌کان نه‌توانن ئه‌و مافه به کورد ره‌وا ببینن، چۆن داگیرکه‌رێکی کوردستان ئه‌و مافه‌ی پێ ره‌وا ده‌بینێت؟
میلله‌تی کورد وه‌ک میلله‌تانی دیکه مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاڵای خۆی هه‌بێت و به‌رزی بکاته‌وه. خه‌ڵکی کورد چاکتره له خۆپیشاندان و کۆبوونه‌وه‌کاندا، له ئاهه‌نگ و یادکردنه‌وه‌کاندا، هه‌ر کاتێک ده‌رفه‌تێکی بۆ هه‌ڵکه‌وت به شانازییه‌وه ئاڵای کوردستان به‌رز بکاته‌وه.
ره‌نگه لێره‌دا پرسیارێکی گرنگ بێته پێشه‌وه: ئاڵای کوردستان کامه‌یه؟ له راستیدا گرنگ نییه کورد که ئه‌مڕۆ چ ئاڵایه‌ک هه‌ڵده‌بژێرێت و به‌رزی ده‌کاته‌وه، لێره‌دا گرنگ ئه‌وه‌یه که ئه‌و ئاڵایه‌ی هه‌ڵی ده‌بژێرێت بکرێت به سیمبۆلێکی یه‌کگرتنی کورد. فه‌له‌ستینییه‌کان زۆر پێشتر به‌ر له‌وه‌ی ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمییان بۆ درووست بکرێت، ئاڵایه‌کی خۆیان هه‌بوو که له جیهاندا به ئاڵای ئه‌وان ناسرابوو. ئیستاش که ده‌وڵه‌تیان راگه‌یاندووه، ئه‌و ئاڵایه‌ش له هه‌موو خۆپیشاندانێکدا (جا گرنگ نییه چ رێکخراوێک رێکی خستبێت)، ده‌شه‌کێته‌وه. کوردی کوردستانی خواروو له ساڵی (1970)دا ناوچه‌یه‌کی ئۆتۆنۆمی ده‌ست که‌وت، به‌ڵام زاتی ئه‌وه‌ی نه‌کرد ئاڵایه‌ک بۆ ئه‌و ناوچه‌یه به‌رز بکاته‌وه.
ئه‌و میلله‌ته‌ی ئاڵایه‌ک بۆ خۆی ره‌وا نه‌بینێت، ناتوانێت ده‌وڵه‌تێک بۆ خۆی دروست بکاتسهرچاوه:
(گۆڤاری کۆنتراکت ژماره 4 ساڵی 1999)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست