کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گردبونەوەیەکی نارەزایەتی دژی کوشتنی کاوە گەرمیانی لە سدنی رێکخرا....

Tuesday, 17/12/2013, 12:00

1185 بینراوە




لە درێژەی ئەو زنجیرە نارەزایەتی یانەی کە لەناوەوەو دەرەوەی کوردستان لە دژی تیررۆی کاوە گەرمیانی رێکخراوە ئەمرۆ کاتژمیر ٤-٥ پاشنیوەڕو بە بەشداری ژمارەیەک کەس لە رەوەندی کوردی و کەسانی بەرگریکار لە ئازادی سیاسی لە سدنی-ئوسترالیا لەبەردەم پەرلەمانی ویلایەتی نیوساوس ویلز گردبونەویەکی نارەزایەتی دژ بە کوشتنی کاوە گەرمیانی رۆژنامەنوس ریکخرا. شایانی ئاماژە پیکردنە کاوە گەرمیانی رۆژی ٥-١٢ لە کەلار کە لە ژێر دەسەڵاتی یەکیتی نیشتیمانی دایە تیرور کرا بەهۆی رەخنەکانی وەک رۆژنامەنوسیکی بوێرو ئازادیخواز لە دژی دەسەڵاتی گەندەڵو سەرکوتگەری هەردو حزبی دەسەڵاتدار.

لە گردبونەوەکەدا سەرەتا دارا رەسول بە ووتەیەک سوپاسی ئامادەبووانی کرد بۆ بەشداری کردن و گرینگی ئەم نارەزایەتی یە،و هاوکات ئاماژەی بە شیوازی تیرۆری کاوە گەرمیان و تیرۆرکراوانی تریش کرد.

پاشان موزەفەر عەبدوڵا لە ووتەیەکدا وێرای ڕیسوا کردنی کارنامەی بکوژی و ببڕی هەردو حزبی دەسەڵاتدار لە کوردستان هەروەها لەسەر گرینگی دەڕبرینی نارەزایەتی لە ناوەوەو دەرەوە بۆ ڕیسواکردنی دەسەڵاتداران قسەی کرد . هاوکات ئاماژەی بە کەمپەینەکە کرد و رایگەیاند کە لە چوار چیوەی ئەم کەمپیەنەدا لە ئاییندەدا هەڵدەستن بە چالاکی تر بۆ بەرگری لە ئازادی سیاسی و رۆژنامەنوسی و تا دەسگیر کردنی بکوژان و تاوانبارانی کاوە گەرمیانی.

پاشان سەروەر سالح بانگەوازی کەمپەینە سەراسەری یەکەی خویندەوە کە لە لایەن ٤ کەسایەتی یەوە لە کوردستان ڕاگەیاندرابوو.

بە دوای ئەودا دکتور پشتوان عەبدوڵا چالاکوانی سیاسی لە وتەیەکدا ئاماژەی بە رۆڵی ئەو ڕۆژنامەنوسە بوێرانەی وەک کاوە گەرمیانی و سەردەشت عوسمان کرد ،و هاوکات ئاماژەی بە دەسگیر کردن و ئازار دانی خۆی کرد لە لایەن پارتی یەوە لە شاری هەولیر .لەم بارەیەوە وەک شاهید عیانێک کۆمەڵێک راستی ڕونکردەوە لەسەر ڕادەی دڕندایەتی و سەرکوتگەری و دژی ئازادی هەردو حزبی دەسەڵاتدار.

پاشان یاداشنامەیەک کە ئامادە کرابو بە ناوی ئامادەبوانەوە درایە نوێنەرانی پەرلەمانی نیو ساوس ویلز .لە یاداشنامەکەدا وێرای ئاماژە بە تیرۆری کاوە گەرمیانی و چەندین تیرۆری تر لەم چەند ساڵەدا و کاری سەرکوتگەرانەی هەردو حزبی دەسەڵاتدار بۆ مافو ئازادی یەکانی خەڵک هاوکات داوا لە پەرلەمانی ئوسترالیا کرابو کە بە فەرمی ئەو سەرکوت و کارە تیرۆریانەی هەردو حزبی دەسەڵاتدار سەرکۆنە بکەن .پاشان یاداشنامەکە لە لایەن جەبار مستەفاوە بۆ ئامادەبوان خویندرایەوە.

هەروەها تاهیر پرتەوی بە نوێنەرایەتی کۆمیتەی هاوپشتی لە کریکارانی ئیران پەیامی پشتیوانی خۆیانی گەیاند بە ئامادەبوان و تیرۆری رۆژنامەنوسانو هەڵسوراوانی سیاسی ڕیسوا کرد کە لە لایەن پارتی و یەکیتی یەوە لە چەند سالی رابردوە ئەنجام دەدرێت.

هەر لە گردبونەوەکەدا چەندین دروشم بە زمانی ئینگلیزی بە کۆمەڵ دەوترایەوە کە سەرنجی هەزاران کەسی بە لای گردبونەوەکەدا ڕدەاکیشا.



١٦-١٢-٢٠١٣

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)