کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌فه‌رمانی‌ عومه‌ر فه‌تاح كۆمپانیایه‌كی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ 18 ملیۆن دۆلاری‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ بردووه‌

Thursday, 06/08/2009, 12:00


ئارا ئیبراهیم
عومه‌ر فه‌تاح جێگری پێشووی‌ سه‌رۆكی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به‌ نووسراوی ژماره‌ (4901) له‌ 7/5/2001 ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌ بڕی‌ 18 ملیۆن دۆلار له‌ پاره‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ وێستگه‌ی‌ (448) میگاواتی‌ ته‌قته‌ق به‌بێ‌ (خیگاب چمان) بدرێت به‌ كۆمپانیای‌ (Allenborough Energy Corp)، كۆمپانیاكه‌ش هیچ كارێكی‌ له‌ پرۆژه‌كه‌دا نه‌كردووه‌‌و گرێبه‌سته‌كه‌ش هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه‌‌و ماوه‌ی‌ دوو ساڵیشه‌ بێده‌نگی‌ له‌و پاره‌یه‌ كراوه‌.

هیوا شێخ جه‌نگی‌ برازای‌ تاڵه‌بانی‌ كه‌ ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ ئێستا تۆمه‌تباركرابوو به‌ بردنی‌ ئه‌و پاره‌یه‌‌و خاوه‌نی‌ كۆمپانیای‌ (ENRGY)ه‌‌و كۆمپانیای‌ (Allenborough Energy Corp) داوای‌ لێكردووه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكاوه‌ كه‌لوپه‌لیان بۆ بهێنێت، ئاماده‌یی‌ خۆی‌ نیشاندا كه‌ بچێته‌ به‌رده‌م دادگا‌و ئه‌و تۆمه‌ته‌ ره‌تبكاته‌وه‌.

هیوا شێخ جه‌نگی‌ له‌باره‌ی‌ ئه‌و كێشه‌یه‌وه‌ وه‌ك كه‌سێكی‌ ئاگادار به‌ هاوڵاتی‌ راگه‌یاند بڕی‌ 18ملیۆن‌و 750هه‌زار دۆلاریان خستووه‌ته‌ سه‌ر حیسابی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ ناوبژیكار، ئه‌و پاره‌یه‌ له‌بانكێكه‌ له‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا، به‌بێ (خگاب چمان) به‌بێ گرنتی‌‌و خه‌واندنی‌ پاره‌ له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیایه‌وه‌، حكومه‌تی هه‌رێم پاره‌كه‌ی‌ پێداون‌و تائێستاش داوای‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌ش جێی‌ گومانه‌، چونكه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پاره‌ نادرێت، به‌بێ گره‌نتی‌.

برازاكه‌ی‌ تاڵه‌بانی‌ ئه‌وه‌شی‌ روونكرده‌وه‌كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ له‌بانكی‌ بازرگانی‌ عێراقی لقی‌ سلێمانی‌ خراوه‌ته‌ سه‌ر حیسابی‌ كۆمپانیایه‌كی‌ محامات، كه‌ نوێنه‌ری‌ هه‌یه‌ له‌كوردستاندا، وتیشی ته‌له‌فونم بۆ كردوون وتوویانه‌ تا ئێستا كه‌س داوای‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌، چونكه‌ له‌و كاته‌وه‌ له‌بانكێكدا له‌ له‌نده‌نی‌ پایته‌ختی‌ به‌ریتانیا دانراوه‌، سودی‌ هاتووه‌ته‌ سه‌ر، ئێستا ده‌بێت حكومه‌ت داوای‌ زیاتر له‌ 20ملیۆن دۆلار بكات.

سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ كه‌ كه‌سێك له‌پشت هێشتنه‌وه‌ی‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بێت له‌و بانكه‌دا، هیوا شێخ جه‌نگی‌، وتی‌ به‌ڵێ یه‌كێك له‌ناو حكومه‌تدا هه‌بووه‌ كه‌ نه‌یویستووه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ بێته‌وه‌، دیاره‌ سوودی‌ خۆی‌ تێدایه‌.

هیوا وتیشی‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین گه‌نده‌ڵی‌ حكومه‌ته‌، چونكه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ پرۆژه‌یه‌كی‌ خزمه‌تگوزاری‌ گه‌وره‌ی‌ پێ ئه‌نجام ده‌درا، بێجگه‌ له‌م پرۆژه‌یه‌ دوور نییه‌ نمونه‌ی‌ تر هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی‌ ئه‌و شتانه‌یان كردووه‌ ده‌بێت دادگایی‌ بكرێن‌و به‌گه‌وره‌تین شێوه‌ سزا بدرێت، نیشانه‌ی‌ پرسیار دروستبووه‌ له‌سه‌ر كه‌سێك له‌ناو حكومه‌ت، بۆچی‌ تائێستا داوای‌ ئه‌و پاره‌یه‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

هیوا ئاوات قاره‌مانی‌ نوێنه‌ری‌ ئه‌و كۆمپانیا ناوبژیكاره‌ له‌له‌نده‌نه‌وه‌ له‌لێدوانێكیدا به‌ هاوڵاتی‌ وت ئه‌و پاره‌یه‌ دوای‌ 21 رۆژ دراوته‌ كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌، لای‌ كۆمپانیای‌ ناوبژیكار نه‌ماوه‌، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكیه‌كه‌ هه‌موو شته‌كانی‌ ئاماده‌ كردبوو، به‌ڵام حكومه‌تی‌ هه‌رێم خۆی‌ نه‌یویستووه‌‌و داوای‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ نه‌كردووه‌ته‌وه‌، كێشه‌كه‌ له‌لای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمه‌ نه‌ك كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كه‌.

وه‌زیری‌ كاره‌بای‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌ هاوڵاتی رایگه‌یاند كه‌ كۆمپانیای‌ ناوبراو ئیشه‌كانی‌ خۆی‌ جێبه‌جێ نه‌كردووه‌‌و وتی‌ واژۆمان له‌سه‌ر ئه‌و گرێبه‌سته‌ كردووه‌، راسته‌ ئه‌و پاره‌یه‌ی‌ پێدراوه‌، به‌ڵام هێشتا كێشه‌كه‌ یه‌كلایی‌ نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

ده‌رباره‌ی‌ ئه‌وه‌ی‌ كه‌ ئه‌و پاره‌یه‌ به‌بێ ختاب زه‌مان دراوه‌ به‌و كۆمپانیایه‌، ئایا ئه‌وه‌ كه‌موكورتی‌ نییه‌، هۆشیار سیوه‌یلی‌ وه‌زیری‌ كاره‌با بۆ هاوڵاتی‌ وتی‌ به‌ڵێ‌ ئه‌وه‌ كه‌موكورتیه‌كه‌ روویداوه‌، نه‌ده‌بوو به‌بێ‌ گره‌نتی‌ پاره‌ی‌ پێبدرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە