کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود لەدەسەڵاتەكانى بەرهەم ێالح كەمدەكاتەوە

Tuesday, 21/06/2011, 12:00


دواى ئەوەى لەمانگى ئادارى ئەمساڵ لەسەرقەڵاى هەولێر سەرۆكى   هەرێم هەڵمەتى دەست پێكردنى پرۆژەى چاكسازى راگەیاند و بەڵێنى ئەوەیدا كەلەسێ مانگى داهاتوودا خەڵك ئەنجامەكەى بەئاشكرا دەبینێت ، دواى ئەوبەڵێنە و چەند رۆژێك لەمەوبەر سەرۆكى هەرێم بەشى یەكەمى پرۆژەچاكسازیەكەى راگەیاند ، هەرلەمیانەى ئەوچاكسازیەدا سەرۆكى هەرێم وردەوردە خەریكى كەمكردنەوەى دەسەڵاتەكانى بەرهەم ێالح سەرۆكى حكومەتى هەرێمى كوردستانە و ماوەیەك لەمەوبەر خانەنشینكردنى پلەى تایبەتى لەبەرهەم ێالح وەرگرتەوە و خستیە ژێردەستى خۆى و لەئێستاشدا بەنوسراوى ژمارە (6) ى سەرۆكایەتى هەرێمى كوردستان بریاردراوە هەردوو فەرمانگەى پلاندانان و بەدواداچوون لەحكومەت وەرگیرایەوە و بەم پێیەش لەمەودوا ئەنجومەنى وەزیران ناتوانێت هیچ تەندەرێك ئیعلان بكات و خۆى سەرپەرشتیان بكات بەڵكو هەمووتەندەرەكان دەگەرێتەوە بۆناو وەزارەتەكان و هەروەزارەتەكان خۆشیان سەرپەرشتى و بەدواداچون بۆپرۆژەكان دەكەن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست




کۆمێنت بنووسە