کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پاشه‌ڕۆژی کورد به‌ ده‌ست بنه‌ماله‌ی بارزانییه‌وه‌ زۆر مه‌ترسییداره‌

Thursday, 26/07/2012, 12:00


ئازيزان سڵاوتان لێبێت ، من وه‌ك خوێنه‌رێکی به‌رده‌وامی کوردستانپۆست که‌مێك پێش ئێستا نوسينێکم به‌رچاوکه‌وت له سايته‌که‌تان به ناوی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی پيلانێکی گڵاو بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ئاماده‌ ده‌که‌ن ، ئازيزان من وه‌ك کوردێك مافی ئه‌وه به خۆم ئه‌ده‌م چه‌ند تکایه‌ك له ئێوه‌ی ئازيز بکه‌م ، ئينجا نازانم ئێوه تا چه‌ند حساب بۆ تکاو ڕجای تاکێکی وه‌ك من ده‌که‌ن ، خۆتان و ويژدانی خۆتان ، تکام ئه‌وه‌یه که زۆر جدديانه بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌م پيلانه‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی بنوسن چونکه پيلانه‌که ڕاسته له ئارادایه و زۆر زۆر جدديه بۆیه پێشنيار ئه‌که‌م ئێستا که کێشه‌ی کورد له ڕۆژئاوا ده‌ستی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی تێکه‌وت که‌واته چيتر ئه‌و کێشه‌یه کێشه‌یه‌کی ناوخۆيی کوردانی ڕۆژئاوا ونيه به‌ڵکو بۆته کێشه‌ی هه‌مو کورد له هه‌رکوێ بن ، بۆیه ئه‌رکی ئێوه‌یه به‌شێکی کوردستانپۆست ته‌رخان بکه‌ن بۆ کوردانی ڕۆژئاوا ونوسينه‌کانی به ديالێکتی بادينی يان زمانی عه‌ره‌بی بێت که ئه‌وان باشتر لێی تێده‌گه‌ن . ئازيزان به‌نده له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردو له یه‌کێك له په‌يجه‌کانی حکومه‌تی سوريا له فه‌يسبوك هه‌واڵێکی له سه‌ر زاری به‌رپرسێکی ئيستيخباراتی سوری بڵاو کرایه‌وه که تورکيا و ئۆپۆزسيۆنی سوری یه‌کێك له خاڵه‌کانی ڕێکه‌وتنيان نه‌دانی هيچ مافێکه به کورد له ڕۆژئاوا له حاڵه‌تی ڕوخانی ئه‌سه‌د ، خاڵێکی که‌ش به‌ڵێن دانی ته‌نزيمی قاعيده و ئيخوان و وه‌هابيه‌کانه به پاکتاو کردنی په‌که‌که له قه‌نديل وه‌ك دانه‌وه‌ی چاکه به تورکيا پاش لێبونه‌وه له ئه‌سه‌د ، ئازيزان زۆر سه‌يره که هيچ سايت يان ڕۆژنامه‌یه‌کی کوردی سه‌ربه‌خۆ یان ئۆپۆزسيۆن گرنگی به‌م هه‌واڵه ترسناکانه نادات و بگره له بری ئه‌وه به شان و باڵی ئۆپۆزسيۆنی سوريدا هه‌ڵده‌ده‌ن و تيرۆريسته‌کانيان به شۆڕشگێڕ ناوزه‌ند ده‌که‌ن و له هه‌مان کاتيشدا به گه‌ريلاکانی په‌که‌که ده‌ڵێن چه‌کدار ! که له زمانی بازاڕی کورديدا چه‌کدار به واتای جاش دێت خۆشتان باش ئه‌وه‌ ده‌زانن ، ئازيزان هه‌ر به‌پێی هه‌واڵێکی تری په‌يجێکی تری نزيك له ده‌سه‌ڵاتی سوريا مه‌سعود به‌رزانی ئيتيفاقێکی له‌گه‌ڵ هۆزی شه‌ممه‌ری به‌ناوبانگی سونه‌ی عه‌ره‌ب ئيمزا کردوه که ئه‌م هۆزه ڕاسته‌وخۆ به سعوديه‌وه گرێدراون بۆ هاريکاریکردنی یه‌كتر له پێناوی گرتنی ناوچه نه‌وتيه‌کانی سوريا له نزيك سنوری هه‌رێم و پاشان به‌رزانی نيازی وایه له‌گه‌ڵ سونه‌کان پێکه‌وه ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ ڕابگه‌يه‌نه‌ن له ژێر چاودێری و ريعايه‌تی تورکيادا ، ئه‌وه‌ی سه‌يره ئه‌وه‌یه که نێچير و مه‌سعود ئيمزای ئه‌وه‌یان کردوه که ئه‌و ده‌وڵه‌ته به هيچ شێوه‌یه‌ك ناوی کوردستان نابێت بۆ ڕازیکردنی تورکيا ، وه ده‌وڵه‌تێکی نيمچه فيدڕاڵی ده‌بێت و نيسبه‌تی عه‌ره‌ب تيايدا له نيوه زياتر ئه‌بێت که ئه‌مه ئێجگار مه‌ترسيداره له‌سه‌ر کورد و سونه‌کانيش به‌وه ڕازی کراون به‌رزانی و بنه‌ماڵه‌که‌ی جۆرێك له پاشای هه‌تا هه‌تایی بن له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا ! خێر و بێر و سامانی نه‌وتی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش زۆربه‌ی بۆ تورکيا ده‌بێت ! ئا لێره‌وه ده‌ر ده‌که‌وێت که بارزانی پيلانێکی ئێجگار مه‌ترسيداری له‌گه‌ڵ تورکيا و عه‌ره‌بی سونه‌دا داناوه که بێشك خه‌ونی کوردی تيادا له‌چاڵ ده‌نرێت و ته‌نها و ته‌نها گه‌ره‌نتی ئه‌وه‌ی تێدایه که به‌رزانی و 1000 پياوه‌که‌ی بنه‌ماڵه تا ماون شای کوردان بن و کورديش غوڵام و سوغره‌کێشی تورك و عه‌ره‌بی سونه ! ، تکایه ئه‌م هه‌واڵانه بڵاو بکه‌نه‌وه و گومانتان له ڕاستیان نه‌بێت ، بۆ مێژو ئه‌م ئيمه‌‌يڵه‌م هه‌ڵگرن .

ئازيزان سه‌ره‌تای ئه‌و پيلانه له خۆرئاوا ده‌ستی پێکردوه ، ئه‌وه‌تا عه‌بدول باسيت سه‌يدای خۆفرۆش و نۆکه‌ری بابول عالی دوێنێ له ئه‌سته‌نبوڵه‌وه ڕايگه‌ياند که کورد هيچ داوایه‌‌کی نيه له سوريادا و هه‌ڕه‌شه له کوردان و په‌که‌که ده‌کات که ئه‌بێت به زوترين کات شاره کورديه‌کان بده‌نه ده‌ست تيرۆريستانی سه‌ر به تورك و مه‌سعود ده‌نا ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ئه‌سه‌د دێت به‌سه‌ر ئه‌وانيش دێت ! ئا به‌م زيهنيه‌ته بير ئه‌که‌نه‌وه ، ئازيزان گه‌ر ئێوه‌ی به‌ڕێز زۆر سه‌رقاڵن و کاتتان نيه من ئاماده‌م به خۆبه‌خشی ڕۆژانه هه‌واڵه‌کانی ڕۆژئاواتان بۆ بنێرم به لينکه‌وه تا قسه‌کانمان به‌ڵگه‌دار بن و گه‌ر ئێوه هه‌ر وتارێکتان مه‌به‌ست بێت وه‌ربگێڕدرێته سه‌ر زمانی عه‌ره‌بی ئه‌وا له خزمه‌تاندام ، به هيوای سه‌رکه‌وتن بۆ ئێوه



ئه‌مه لينکی ناماقوڵيه‌کانی سه‌يدایه دژی کورد
http://www.kurdpress.com/NSite/FullStory/News/?Id=17005#Title=

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە