کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


ئاوا‌ره‌ موته‌ فه‌ریقه‌کانی شه‌ری ناوخۆ ئاو له‌ دنگدا ده‌کوتن

Monday, 20/04/2009, 12:00

1799 بینراوە


له‌ دوای ئه‌وه‌ی جه‌لالی و مه‌لایی نه‌هامه‌تییان کرده‌ دیاری بۆ خه‌ڵکی کوردستان و ئاگری شه‌ریان رۆژ له‌دوای رۆژ خۆشتر ده‌کرد جگه‌ له‌و هه‌مو لافاوی خوێنه‌ ده‌یان هه‌زار ماڵیشیان ده‌ر به‌ده‌رو بێ ماڵ و حاڵ کردو خه‌ڵکیان خسته‌ سه‌ر جاده‌، له‌ دوای ئه‌وه‌ش که‌ رێککه‌وتن کۆمه‌ڵێ ماڵیان له‌ ماڵه‌ ئاواره‌کان وه‌ک ژن به‌ژن لێ کرد ، له‌ گه‌ڵ رێزی ته‌واوم بۆ ئه‌و ماڵانه‌ که‌ ناوی ژن به‌ژنیان لێ دێنم به‌ڵام باسه‌ که‌ واده‌خوازێ چونکه‌ واقعه‌و ده‌بێ باسی بکه‌ین ، جاران که‌ ژن به‌ژن ده‌کرا له‌ کاتی گواستنه‌وه‌یاندا به‌هه‌ردولایانه‌وه‌ جێگایه‌کیان ده‌ستنیشان ده‌کرد که‌ هه‌ردو بوک له‌و شوێنه‌دا له‌یه‌ک بدرێن ، بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵه‌ ماڵانه‌ش که‌ ئاڵو گۆریان پێ ده‌کردن سنوری ئه‌مامی دێگه‌ڵه‌یان دیاری کردبو له‌وێدا له‌یه‌کیان ده‌داو به‌ 7 حه‌وت هه‌زار دینار سه‌ر قفڵانه‌ی ماره‌ییه‌کانیان ده‌خمڵاند، له‌دوای ئه‌وه‌ش ورده‌ ورده‌ بارو دۆخه‌که‌یان بۆ خۆیان ئاسایی کرده‌وه‌، هه‌ر که‌وتنه‌ ماچکردنی لارومه‌ته‌ گڵاوه‌کانی یه‌ک و ده‌عوه‌ت و ده‌عوه‌ت کاری ئیدی سه‌رانی جه‌لالی و مه‌لایی باقی ئاواره‌کانی تریان په‌راوێز خست ، چونکه‌ کاریان پێیان نه‌ماو فیلمه‌که‌ کۆتایی پێهات ، چه‌ندین جاریشه‌ ئاواره‌ موته‌فه‌ریقه‌کان ده‌رژێنه‌ سه‌ر جاده‌و که‌سیش وه‌ڵامی نه‌دانه‌وه‌ به‌ڵام سه‌ر له‌بیانی ئه‌مرۆ 19|4| 2009 جارێکی دیکه‌ رژانه‌ سه‌ر جاده‌و له‌ لای شوقه‌کانی نێچیرو زه‌که‌ریای هاورێی نێچیره‌وه‌ به‌ره‌و په‌رله‌مان به‌ هوتاف کێشانو هۆیها رێپێوانێکیان رێکخست ، به‌ڵام ئه‌مجاره‌ جیاواز له‌ جاره‌کانی تر و هه‌رزو مه‌سعود بارزانی یه‌کێک له‌ مه‌حه‌مه‌د سه‌عید سه‌حافه‌ کانی خۆی ناردو به‌درۆ به‌ڵێنی پێدان که‌ له‌ نزیکترین ده‌رفه‌تدا کێشه‌کانتان بۆ چاره‌ سه‌ر ده‌کرێ ، لێره‌دا ده‌پرسم بۆ هه‌مو جاره‌کانی تر ئاواره‌کان ده‌رژانه‌ سه‌ر جاده‌ که‌سێک نه‌بو وه‌ڵامیان بداته‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مرۆ نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی گه‌شته‌ لایان چونکه‌ پرۆسه‌یه‌کی چاره‌ نوسساز له‌ پیشه‌و ده‌یانه‌وێ به‌م شێوه‌یه‌ و درۆزانانه‌ وه‌زعه‌که‌ راگرن و به‌پێی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ ئاواره‌کان ده‌نگیان بۆ بدات ، به‌ڵام گه‌ر ئاواره‌ موته‌ فه‌ریقه‌کان که‌ رێژه‌یان به‌ده‌ هه‌زار ماڵ مه‌زه‌نده‌ ده‌کرێت بروا به‌م درۆ زل و شاخ دارانه‌ بکه‌ن و ده‌نگیان پێ بده‌ن ئه‌وا ئاو له‌ دنگدا ده‌کوتن دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ستێکی ته‌ر ده‌هێنن به‌هینتانا .......


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)