کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


نامه‌یه‌کی کراوه‌و گالته‌ ئامێز بۆ سه‌رۆک

Tuesday, 13/12/2011, 12:00


دیارو ئاشکرا هه‌س که‌ جه‌نابی ماعالیتان ئاگاداری ئه‌و هه‌راو هوریاو بوختان و ئالۆزیانه‌ هه‌ن که‌ موده‌تێ له‌مه‌وبه‌ر به‌رامبه‌ر ده‌زگاگانی ‌حوکمه‌ت و وه‌کو یه‌ژن هه‌موو جومگه‌ی حزبه‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان روویدا ، خۆ ئه‌گه‌ر خوانه‌خواسته مه‌عالیتان‌ ئاگادار نین وته‌عه‌جوب و حه‌یران ئه‌مێنن! ئه‌وه‌ به‌نده‌ی موخلیستان به‌ ئه‌رکی خۆی ئه‌زانیت و پیویست به‌ خۆ سه‌خله‌ت کردنی مه‌عالیتان ناکات چونکه‌ ته‌نها هه‌ندی له‌ ده‌زگای حوکمی و حزبیه‌ ‌تێکۆشه‌ره‌که‌تان له‌وناوچه‌یه‌ به‌ هیلاکا چوون له‌ سووتاندنی چه‌ند باره‌گاو ده‌زگای راگه‌یاندنی پارتێک که‌ هه‌ره‌شه‌بوون بۆسه‌ر گه‌نده‌لی و به‌یه‌که‌وه‌ نه‌ژیانی سه‌رجه‌م کۆمه‌لانی خه‌لک ‌ وکاریان ئه‌کرد له‌ پیناوی به‌ره‌للاکردنی ئازادیه‌کانی خه‌لکدا، ئه‌وانیش ته‌نها به‌ئه‌رکی حیزبی و حوکومی خۆیان هه‌ستاوون و ته‌واو!!!.
به‌رێز ئه‌زبه‌نی: هیچ خه‌فه‌تی بۆ مه‌خۆچونکه‌ هۆی رودانی ئه‌ومه‌سه‌له‌یه‌‌ ده‌مه‌قاله‌یه‌کی بچکۆله‌ی ناو عێل وعه‌شره‌ته‌و له‌ نیوان کۆمه‌لێک له‌ کوروکاڵدا رویان داوه و به‌نه‌زه‌ر ئیعتیبار وه‌رناگیرێت و شکور بۆ خوا خۆتان هیچ زه‌ره‌رێکمان به‌ر نه‌که‌وتووه‌ و کورو کاڵیش سه‌لامه‌تن وبه‌ره‌نده‌ن و پاش ماوه‌یه‌کی ترخۆت حه‌کیمانه‌ ئاشتیان ئه‌که‌یته‌وه هیچ له‌ به‌ینا نامینیت.‌
به‌رێز جه‌نابی سه‌رۆک: ئه‌مه‌وێت عه‌رزی مه‌عالیتان بکه‌م که‌ فه‌خامه‌تتان و پارته‌ تێکۆشه‌ره‌که‌تان زۆر له‌وه‌ بالا ده‌ست ترو به‌ ئه‌‌زموون ترن که‌ پارتیکی بچکۆله‌ی وه‌ها بتوانێت له‌به‌رامبه‌ر پارتی ئیوه‌دا بوه‌ستێت ، چونکه‌ هه‌موو که‌سێکی به‌شه‌ره‌ف له‌م وللاته‌ ئاگاداره‌ وعیلمی فره‌ هه‌س پێی که‌ پارتیتان چه‌نده‌ها شکۆمه‌ندی و سه‌روه‌ری بۆ ئه‌م میلله‌ته‌ ژیرده‌سته‌یه‌ تۆمار کردوه‌و فه‌راهه‌م هیناوه‌ له‌دوای راپه‌رینی گه‌له‌که‌مانه‌وه‌ که‌ حه‌ز ئه‌که‌م لێره‌دا که‌مێکی وه‌بیر مه‌عالیتانی بێنمه‌وه‌ له‌ چه‌ن خاڵێکدا ئه‌ویش:
یه‌که‌م :هه‌ر له‌م به‌ینه‌ پیشوه‌دا بووکه‌ کۆمه‌لیک له‌خه‌لکی وویستیان دیموکراتیه‌ته‌که‌مان بشێوێنن وه‌زعی ئه‌م هه‌ریمه ساوایه‌‌ تێک بده‌ن، پارته‌ تیکۆشه‌ره‌که‌تان جاریکی تر بویرانه‌ و ئازایانه‌ هاتنه‌ ده‌ستو چه‌ندکه‌سیکیان لی کوشتن و کۆمه‌لیکیشیان لێ بریندار کردن، که‌ ئه‌مه‌ سه‌روریه‌که‌ که‌ هه‌رگیز له‌ زهنی خه‌لکی تیکۆشه‌رو به‌شه‌ره‌فی ئه‌م هه‌ریمه‌دا وون نابیت و بیر ناچیته‌وه‌.
دووه‌م:ئه‌گه‌ر به‌ هه‌له‌دا نه‌چوبم ئه‌ویش هه‌ر ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ ئیستا بوو وابزانم هه‌لبژاردنی رابوردوو بوو پارته‌ شکۆداره‌که‌تان سه‌روه‌ریه‌کی تری خسته‌ سه‌ر سه‌روه‌ریه‌کانی تری حزب، ئه‌ویش به‌ده‌رکردن و سوتاندن وتالان کردنی باره‌گاکانی کۆمه‌لیک که‌س که‌ ناویان له‌ خۆیان نابوو‌ گۆران و ئه‌یانویست لیتان تیک بده‌ن و بیگۆرن و نه‌هیلن به‌ ئارامی وبێ کیشه‌ خوا پاروویه‌کی چه‌وری داوه‌ بیخۆن و موشکیله‌ی ئیقتیسادی بۆ دروست ئه‌کردن. 
سێهه‌م: چه‌ند سالیک له‌مه‌و به‌رله‌ 31ی مانگیکی گه‌رمدا بوو پارته‌ شۆرشگیره‌که‌تان له‌ولاوه‌ له‌گه‌ل کۆمه‌لیک پاله‌واندا خۆیان کرده‌وه به‌ هه‌ولیری پایته‌ختداو دوژمنانی لیوه‌ده‌رناو ئازادی کرد! چونکه‌ ئه‌وانیش له‌سه‌رپاره‌و پولی ئیبراهیم خه‌لیل خه‌ریکی ئاژاوه‌ ببون له‌ته‌کتاندا،(نازانم ئه‌م خه‌لکه‌ بۆ ئه‌وه‌نده‌ پوله‌کین وچاویان له‌ مالی خه‌لکییه‌!!!) له‌و ساته‌وه‌ هه‌تتا ئیستاشی له‌سه‌ربی هه‌ولیری قه‌لاو مناره‌ له‌ ژیر ره‌حمه‌تی کلاشی سپی و پۆساڵی ره‌شی قاره‌مانانی ئیوه‌دایه !.
ئه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ عه‌رز بیت له‌ خزمه‌تتانا، که‌هه‌ر که‌س و لایه‌نێک ویستیان ئارامی و ئاسایشی هه‌رێم تێک بده‌ن و بیر له‌ ئازادی ومازادی خه‌لک بکه‌نه‌وه‌و ویستیان چاوی خه‌لکی بکه‌نه‌وه‌ و نه‌هیلن به‌ ئارامی پاروه‌ چه‌وره‌کان بگلێنن وبێن باسی گه‌نده‌لی ومه‌نده‌لی بۆ خه‌لکی بکه‌ن وده‌ستی ئیوه‌یان بۆ که‌شف بکه‌ن، ئه‌وه‌ مافی ئیوه‌و ده‌زگاکانی پۆلیس وئاسایشه‌کانتانه‌‌ که‌ سه‌رکووتیان بکه‌ن وبه‌ده‌ردی 17ی شوباتیان به‌ن، وه‌ گوێیش مه‌ده‌ن به‌ که‌ناله‌کانی راگه‌یاندن وته‌له‌فزیۆن و ئه‌و جۆره‌ شته‌ قۆرانه‌‌! چونکه‌ خۆت ئه‌زانی راگه‌یاندن گرو کفیکه‌و ته‌واو ئه‌بێت و براوه‌ هه‌ر حیزبی قاعیده‌. ‌‌
هاوڵاتییەک

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە