بارزانی و تاله‌بانی توانیویانه له رێگای چه‌ند به‌رپرسێکی سیاسیی و بازرگانی ئه‌مه‌ریکییه‌وه خه‌ڵکی کوردستان سه‌رکوت بکه‌ن
Thursday, 21/04/2011, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی هه‌وال و به ئاگا له نێو مه‌کته‌بی سیاسی پارتی به کوردستانپۆستی راگه‌یاند : جه‌لال تاله‌بانی و هه‌روه‌ها مه‌سعود بارزانی توانیویانه له چه‌ند لایه‌که‌وه چه‌ند به‌رپرسێکی ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا گه‌مارۆ بده‌ن به‌وه‌ی بێده‌نگی هه‌ڵبژێرن له کرده‌ی سه‌ربازی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی کوردستان و سه‌پاندنی حوکمی عورفی نائاسایی.
سه‌رچاوه‌که وتی: هه‌ردوو گه‌وره مافیا توانیویانه (گارنه‌ر و زاڵمای خه‌لیلزاد) که هه‌ردووکیان پشکیان له ده‌رهێنانی نه‌وت له کوردستان هه‌یه، کاریان تێ بکه‌ن، که‌جه‌لال تاڵه‌بانی و مه‌سعود بارزانی پشکه‌کانیان بۆ زیادکردوون تا بتوانن له میانی ئه‌وانه‌وه ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکی چه‌واشه و رازی بکه‌ن بهێنن که ئه‌و ناره‌زایه‌تییه‌ی خه‌لکی کوردستان ده‌ستی ئیرانی له پشته، به‌و بۆنه‌یه‌وه مه‌سعود بارزانی له کاتی هاتنی گێتس ئه‌و پرسه‌ی خستۆته به‌رده‌می .
مرۆڤ ده‌بێت به وردی وتاره‌که‌ی مایکڵ رۆبن بخوێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ل ئه‌و ره‌وشه تازه‌یه‌ی که ئیستا هاتۆته ئاراوه تێهه‌ڵکێشی بکات و لێکدانه‌وه‌ی قوڵی له‌سه‌ر هه‌بێت.
سه‌رچاوه‌که ئه‌وه‌شی به دوور نه‌زان، که مه‌سعود و جه‌لال توانیبێتیان له رێگای دیاری و پاره به‌خشین بۆ کۆنسۆڵی به‌ریتانیا و ئه‌مه‌ریکا له هه‌ولێر و که‌رکوک ئه‌وانیشیان کریبێت و داوایانن لیکردبن که بێ ده‌نگی هه‌ڵبژێرن و راپۆرتی به ئاراسته‌یه‌ک بۆ ئیداره‌ی ئه‌مه‌ریکا به‌رز بکه‌نه‌وه که ئه‌و دوو بنه‌ماڵه مافدارن بۆ به‌کارهێنانی توندوتیژی دژی خه‌لکی کوردستان.
رووداوه‌کانی چه‌ند رۆژ پێش ئیستای هه‌ولێر، که بریتی بوو له سه‌رکوتکردن و سته‌مکاری زۆر له دژی خه‌ڵکی راپه‌ڕیوی هه‌ولێر، دواتر له 19ی نیسان ئه‌نجامدانی ئه‌و هه‌موو پێشێلکاریانه له سلێمانی و شار و شارۆچکه‌کانی دیکه‌ی کوردستان و جوڵاندنی هێزی سه‌ربازی دژی خه‌لکی سڤیل، رووداوی گه‌وره‌ن پێویست ده‌کات ئه‌مه‌ریکا هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر بکات و به توندی رێگری لێبکات.
به پێ بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، عێراق به کوردستانیشه‌وه له ژێر سیسته‌می داگیرکاری ئه‌مه‌ریکا و به‌ریتانیا دایه، واته به‌ره‌سمی عێراق له رووی ئاسایشه‌وه ئه‌مه‌ریکا لێی به‌رپرسه و ده‌بێ له جوڵاندنی هێز له شوێنێکه‌وه بۆ شوینێکی دیکه ئه‌مه‌ریکا لێی ئاگادار بێت.
ئه‌مه‌ریکا له ولاتێکی ئه‌وپه‌ڕی دنیا که شتێک ده‌قه‌ومێ قسه‌ی خۆی هه‌یه ، به‌ناوی مافی مرۆڤ و دیموکراسیه‌ت ، له پرسه‌که ده‌پێچێته‌وه ، که‌چی ئه‌وه‌تا هێزه‌کانی ئه‌مه‌ریکا له نێو خودی کوردستان و عێراقن ، بێ ده‌نگیان هه‌لبژاردووه و به به‌رچاوی ئه‌مه‌ریکییه‌کانه‌وه مافی مرۆڤی کورد و که‌رامه‌تی ئینسانی کورد پێشێل ده‌کرێت.
ئه‌مه‌ریکا له هه‌ڵبژاردنی بێده‌نگی بۆ جولاندنی ئه‌و هه‌موو هێزه سه‌رکوتکارییه و بێ ده‌نگی بۆ سه‌پاندنی حوکمی عورفی به‌سه‌ر کوردستان و به‌تایبه‌تی سڵێمانی ، راستگۆیی خۆی له مه‌ڕ پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤ و ده‌سته‌به‌رکردنی دیموکراسی خسته ژێر پرسیارێکی گه‌وره‌وه، له‌وه‌ش زیاتر خه‌لکی کوردستان ئیدی وه‌ک رزگارکه‌ر سه‌یری ئه‌و هێزه ناکات به‌ڵکو وه‌ک پشتیوانێک بۆ هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا سه‌یریان ده‌کات که په‌یوه‌ندی نه‌وت و بازرگانی به‌یه‌که‌وه‌یان ده‌به‌ستێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست