لەیلا تەرابلوسى و هێرۆ برایم ئەحمەد.. ژنه یهکهمهکانی دیکتاتۆر و مافیاکان..
Monday, 17/01/2011, 12:00
كە سەرۆكى تونس ڕاو نرا ,دەركەوت زۆربەى دزى و گەندەڵیەكانى ووڵاتى تونس , هەر لە بە هەدەر دانى سامانى گشتى و قۆرخ كردنى بازاڕو دەست گرتن بە سەر بازاڕدا و بونى سەدان كۆمپانیاى بازرگانى بەناوى ئەم ژنەوە بەر ئەم ژنە ئەكەوێت , ئەگەر مێردەكەى دیكتاتۆرێكى گەورە بوبێت ئەوا ژنەكەشى لە بوارى گەندەڵى و قۆرخ كردنى بازرگانى و بازاڕدا هەر گەورەترین دیكتاتۆر بوە , لەیلا تەرابلوسى لە حكومەتى تونسدا خۆى حكومەتێك بوو , هیچ شتێك بێ ئەو و بڕیارى ئەو نەكراوە , ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ كوردستانیش هێرۆى برایم ئەحمەدیش وەربگرین ,زۆر لە یەك دەچن و سێوێكن كراون بە دوو لەتەوە , ئەمیش لێرە دەیان پۆستى بە دەستەوەیە , بازرگانى قۆرخ كردوە , وەكو كۆسرەت ووتى هیچ شتێك بە بێ هێرۆ ناكرێ , ئەو كاتە مەكتەب سیاسیش نەبوە , ئێستا كوردساتى بە دەستە و خۆى خانمى یەكەمە , مەكتەب سیاسیە , لێپرسراوى مەڵبەندە و خانمى یەكەمى عێراقە و ژنى سەرۆك كۆمارو سكرتێرى یەكێتیە ,خوشكى شانازى لێپرسراوى مەكتەبى بریتانیاى یەكێتیە و دایكى قوبادە كە نوێنەرى حكومەتى هەرێمە لە ئەمریكا و دایكى پاڤێڵیشە كە ماوەیەكى زۆر سەرۆكى دەزگاى دژە گەل بوە , شتى ترى زۆر بە ناوەوەیە , تەلەفزیونى خاك و گۆڤارى خاك و سیخورمە شى بەناوەوەیە ,ئەم هەموو شتەشى بەناوەوەیە كەچى لە ناو یەكێتیشدا سەرۆكى تەكەتولێكە و وەكو هەواڵەكان دزەیان كردوە خۆى داناوە دواى مردنى مێردەكەى ببێتە سكرتێرى یەكێتى و ئەمەیش قۆرخ بكات , ئەم خانمانە كە دزى و قۆرخ كردنى بازاڕ و داگیر كردنى سەرو سامانى خەڵك درێغیان نەكردوە , ئەمیش بەتەنها گردێكى گەورەی داگیر كردوە بۆ قەبرەكەى باوكى و وەكو سەربازگەیەكى گەورە وایە , چەندین پێشمەرگەى لیواى تایبەتى سكرتاریەت حیمایەى دەكەن و جوانترین و خۆشترین و گران بە هاترین كۆشكى لە سەر ئەو گردە بۆ باوكى دروست كردوە و شەووڕۆژ كارەبا و ئاوى نابڕێ , تا بەردەمى قەبرەكەشى جادەى قیرە , ئەمیش لێرە لەم هەرێمە یان تەنها لەم شارەدا خۆى بە حاكمى یەكەم دەزانێ و هیچ حسابێك بۆ حكومەت و شتى واناكات و بە حكومەتەكەى ڕاگەیاندوە من لێرە شتم , نابێت بێ بڕیارو ئاگادارى من هیچ شتێك لەم شارەدا ڕوو بدات , ماوەیەكى زۆرە لەگەڵ سەرۆكى حكومەت كە بەرهەمە شەڕیانە لە سەر ئەوەى بەرهەمیش هیچ حسابێك بۆ خانمى یەكەم ناكات , لە سەر گۆڕینى پۆستێكى ئیدارى لە بارەگاى مەڵبەند سەرۆكى حكومەتى سوك و ڕیسوا كرد ,نەسرییەكى كراوەیى هەیە ,بە ئارەزووى خۆى پارە ى یەكێتى تەخشان و پەخشان ئەكات , بۆ خۆ دەرخستنیش و بۆ شاردنەوەى كارە قێزەونەكانیان , هەندێك كارى خێرخوازى ئەكات و خەڵاتى بلەى باوكیشى دابەش ئەكات و ئێستاش خەڵاتێكى ترى داناوە بەناوى خەڵاتى مرۆڤە مەزنەكان , ئەمەش هەر بۆ خۆ دەرخستن و خۆ شاردنەوەیە , جاران ئەیانووت لە پشت هەموو مرۆڤێكى مەزنەوە ژنێك هەیە , بەڵام دەركەوت لە پشت هەموو دیكتاتۆرێكیشەوە ژنێكى دیكتاتۆرو فیڵاوى هەیە كە ئەوانیش هیچیان كەمتر نیە لە مێردەكانیان , ئەمانە چیان كەمترە لە مێردەكانیان ئەوەى بن على لە تونس كردبوى , دەركەوت ژنەكەى زۆر زیاترى كردوە , ئەوەى تاڵەبانى كردویەتى , هێرۆش زیاترى كردوە , بێ گومان ماڵى مەلا مستەفاش بە هەمان شێوە ,ئەوەتا هێرۆش لە سلێمانى میللەتێكى ناچار كردوە بۆ هەموو شتێك هانا بۆ ئەو بەرن , ئەمەش لەبەر ئەوەیە ئەو پارەیەى مێردەكەى لەم میللەتەى ئەدزێ ئەم دەیكات بە پیاوەتى بۆ خۆى و خۆیانى پێوە با ئەدەن ,زین الدین و تاڵەبانى ماوەیەكى زۆر دژى دیكتاتۆر بوون , كەچى ئێستا خۆیان خراپترین دیكتاتۆرن ,ژنەكانیشیان هەر وابوون و واش ماونەتەوە , كۆتایى بە دیكتاتۆریەتى لەیلاو زین الدین هات , نوخشە بێت لە جلال و مەسعودو هێرۆش..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست