کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بانگەوازى گروپى راپەرین (خۆپیشاندانى هێمنانە)

Monday, 21/02/2011, 12:00


جەماوەرى شارى سلێمانى بەشەرەف ئەى گەنجان و لاوانى خوێن گەرم

تكایە تكایە تكایە ..........داواتان لێ دەكەین كە سبەینێ كاتژمێر1ى پاش نیوەرۆ لە بەردەركى سەرا (گۆرەپانى ئازادى) خۆپیشاندانێكى جەماوەرى بەرفراوان ساز دەدەین بەلام پێویستە پەیمان و سوێندى شەرەف بخۆێن كە بە هیچ شێوەیەك توند و تیژى بەكار نەهێنین و با واز لە شەرە بەرد و ئاگركردنەوە بهێنین تا كەس نەتوانێت گولەبارانمان بكات , وە بە نیازین گۆرەپانى ئازادى بە جێ نەهێلین تا داواكاریەكانمان جێبەجێنەكرێت وە بە هیچ پاساوێك كۆتایی بە خۆپیشاندانەكەمان ناهێنین و با بە هۆى چەند كەسێكەوە ئاراستەى خۆپیشاندانەكەمان نەگۆردرێت بەرەو شوێنى تر و توندى تیژى لێبكەوێتەوە چونكە كێشەى ئێمە لقى چوار نیە بەلكو سیستمى حوكمرانیە لە كوردستان .

وە با باشترین وەفادارییمان بۆ گیانى بریندارو شەهیدەكان ئەوە بێت كە بە خۆپیشادانى هێمنانە بەردەوام بین و بیسەلمێنین كە ئەتوانین بەشێوەیەكى زۆر هێمنانە لە گۆرەپانەكەدا بمێنینەوە و بەردەوام بین تا دەنگمان بگات بە هەموو لایەك . چونكە بەهۆى توند و تیژیەوە تەنانەت كەنالە جیهانیەكان و ناوخۆییەكان نەیانتوانى روومالى راستى خۆپیشاندانەكەمان بكەن وە با بە هەموو شێوەیەك خۆمان بە دور بگرین لە كێشە حیزبیەكان گرنگ ئەوەیە بەردەوام بین لە خۆپیشاندانەكانمان وەبا هەموومان چەپكە گولێكمان پێبێت بۆ وەفادارى خوێنى ئەو شەهیدانە

بۆیە تكامان وایە لە هەموو لایە ك سبەینێ كاتژمێر 1 ى پاشنیوەرۆ دەست دەكەین بەخۆپیشاندان بەلام دووبارە تكامان وایە پەیمان شكێن نەبین و بە هێمنانە بەردەوام بین .بۆیە گرنگە هەموو هاوولاتیان سبەینێ ئامادە بن

دلنیا بن بە ئامانج ئەگەین ...بۆ پێشەوە





20/2/201

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە