کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆران لە خانەقین دەگاتە لوتكە .... لە خانەقینەوە بۆهەموو كوردێك .......

Sunday, 17/01/2010, 12:00


بروسكەیەكى بە پەلە .....
سڵاوێكى گەرمى خەڵكى خانەقین بۆ هەركوردێكى ئەم سەرزەمینە . پشت بەخوا لە گەڵ گەیشتنى بزوتنەوەى گۆران بەخانەقین جارێكى دیكە حەماسەت كەوتۆتەوە نێو دڵ ودەرونمان .بەرپرسانى یەكێتى هەروەكو بەعس ئۆقرەیان نەماوە بەخەیاڵى بابردوى خۆیان ئەیانەوێت بەترس و تۆقاندن و هەڕەشە بمانترسێنن ، ئێمە زوڵم و هەرەشەى بەعس كارى لێنەكردین وورەمان لە شاخە سەركەشەكانى كوردستان بەرزترە . هەموو كوردێكى گۆران خواز دڵنیا دەكەینەوە كە یەكێتى لە خانەقین بەدڵنیاییەوە دەدۆرێت چونكە بەرپرسەكانى یەكێتى لە خانەقین گەورەترین زوڵمیان لە خەڵكى ئەم شارە كردوە لە سەرحسابى خانەقین گیرفانیان پر كردووە و خانەقینیش وێران . ێلاحى كوێخا بەرپرسى مەڵبەند بێ؟ حاڵى یەكێتى جوانە سەروەت و سامان پارە و هەرەشە ولێدان دەیان كارو كردەوەى تر كە لە داهاتوودا دەیانخەینە روو . قایمقامى خانەقین محمد مەلا حەسەن كە هەموو كەس دەزانێ خەریكى دزیە ئێستا ناونراوە حەمە نیوەبەنیوە چونكە هەرئیشێك بكرێت دەبێ شەریك بێت . داگیركردنى ئەو هەموو باخانە لەلایەن مەلا بەختیار و عیماد ئەحمەد و هێرۆ خان و بەرپرسانى دیكە لەبیرى كێ دەچێتەوە .
ئاخر خەڵك ئەخلاقى حسێن مەنێور دەبینێ دەزانێ بایى چەنن . ئەو رۆژەى عاشورا ئەو ئەخلاقەى حسێن مەنسور بەرامبەر كەناڵى knn كردى هەموو خەڵكى خانەقینى تورە كرد بە بەشێكى زۆرى بەرپرسەكانى یەكێتیشەوە .
چاوەروان بن شتى زیاترمان لایە .
هەرسەركەوتوو بن .

گۆران خوازێكى خانەقین
16_ 1_ 2010

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە