پێشنیارێك بۆ گشت لایەنە بەشداربووەكانى هەڵبژاردن و كۆمپیونى هەلبژاردنەكان
Saturday, 29/06/2013, 12:00
1295 بینراوە
چۆن و چ میكانیزمێك بەكار بهێنریت بۆ ئەوەى ڕێگە بە غەش كردن نەدرێت لەهەڵبژاردنەكنى 21\9 2013
وەك ئاشكرایە لای هەموو تاكیكی ئەم كۆمەلگایەى كوردى كە پرۆسەى دیموكراسی لە هەموو وولاتێكدا پێوویستە نوێ بكرێتەوە . بۆ ئەوەى ڕیچگری بكرێت لە دروست بوونى دیكتاتۆر و بەچكە دیكتاتۆرر .
سەرەتایی ترین مافی تاكەكانیش ێندوقی دەنگدانە , بەلام لاى هەموو ئاشكرایە كە تەزویر و فرت و فێل واى لە تاكەكانى كۆمەڵگاى كوردى كردووە كە تەنانەت هیچ بڕاوایەك و قەناعەتیكیان بە دەنگدان نەماوە چونكە دەلین پیش ئەوەى بچین بۆ دەنگدان دەزانین كی براوەیەو كێش دەردەچیت ئەمەش هەموو بەو هۆیەوەیە . ئەم هەموو فیكر و ئایۆلۆژیاى بالادەستەكانە كە سەپاندویانە و چەسپیان كردووە لە مێشكی كۆمەڵگاى كوردى تەنانەت قەناعتیا بە بەشێك لەم كۆمەڵگایە كردووە كەتەنها و تەنها ئەوان دەتوانن حكومرانى بكەن یان بەبی ئەوان وولات توشی قەیران و دارمان دەبیت .
بۆیە پێوویستە لەسەر هەموو لایەنیك ئەم فكرە سەقەتە لەناومیشكی تاكەكانى كۆمەلگاى كوردی بسرنەوە.
ئەویش كارو جوهدى لیبرانى دەویت كە نابیت هەموو پرۆسەكە جیبهیلرێت بۆ كۆمسیۆن و هەموو ئامادەكارییەكانى بە ئارەزوورى دەسەلات بكریت .چونكە كۆمسیۆن پێشینە هەیە لەكوردستاندا و چەندین راپۆرتیش لەوبارەیەوە لەگۆڤارو رۆژنامەكانى كوردستانیش بەبەلگەوە بلاو كراونەتەوە دیارترینیان راپۆرتە نهینیەكانى لایەنیك بوو لەگۆڤارى لڤیندا بلاو كرایەوە وە نزیكترین هەلبژادنیش كە بەدەر نەبوو لەو دەردە كوشندەیە هەلبژاردنى پاریزگاى موێل بوو كە ئەوەندەى كە تاكەكانى كۆمەلگاى كوردى بی هیوا كرد لەهەلبژاردن .
دەبیت هەموو لایەن و قەوارە سیاسیەكان رەچاووی هەندیك خالی گرنك بكەن كە رێخۆش كەرە بۆ تەزویر كە دەسەلات پشتی پێدەبەستێت لە هەموو هەلبژاردنەكاندا .
یەكەم \قەت سەرنجتانداوە كە هەموو كارمەندان و بەرێوەبەرى بنكەكانى دەننگدان كێ و لەلایەن كێ وە دانراوە بێ گوومان نەخێر \لەگەڵ رێزمان بۆ كۆمسیۆن و مامۆستایانی بەڕێز هەرهەموو بەرێوەبەرى بنكەكان و كارمەندانى (تحقیق) لەناوەكان لەلایەن بەرێوەبەرى قوتابخان و جیگیرەكانیەوە بەڕێوە دەچێت .كە ئەوانیش لەلاەین دەسەلاتەوە بە تەزكیە وەك بەڕێوەبەر و جیگری بەڕێوە بەر دانراوون كە ئەمەش مایەى قبوڵ كردن نیە چونكە كەسێك بە تەزكیە دانرابێت چۆن چۆنی رێگە بە لایەنەكەى نادات بە ئارەزووى خۆی غەش(تەزویر
) و فێل بكاتتەنانەت ئاسانكاریشی بۆ دەكات وەك لەهەلبژاردنەكانى پێشوو بینیمان لە هەندێك بنكەدا شوێنی تایبەتی دانرا بوو بۆ سڕینەوەى مرەكەبەكە بەئامانجی دوو بارە دەنگدانەوە .
دەبیت ئەو بەڕێوە بەر و كارمەندى سەرلیستی ناوەكان لە كەسانی ئەكادیمی و خاوەن بڕوانامە بالاكان بن .یان لەڕێگە پركردنەوەى فۆرمی تیابەتەوە دیاری بكریت .
دووەم \ دەبیت بەرێوەبەر و جیگرو كارمەندانى سەر ێندوقەكان پەیمان نامەیان پێ پڕ بكریتەوە و تەنانەت لە كاتى بوونی هەر غەشێك لەو بنكەیە سزاى ماددى و بەند كردنیشی بۆ دیاری بكریت .
سێیەم \دەبێت بەڕێوەبەر و كارمەندانى بنكەكانى دەنگدان لەڕێگەى فرمی تایبەتیەوە دابنریت تایبەتیش نەبێت تەنها بەمامۆستا لەگەڵ ڕێزمدا بۆیان چونكە بە هەزاران خاوەن بڕوانامەى بەرز و كەسانی بەتوانا لەنێو كۆمەلگاى كوردیدا هەیە تەنانەت هەندێكیان پسپۆریان لەو بوارەداهەیە وەك خاوەن بروانامەى ماستەر و دكتۆرا لە كارى بەریوە بردن و ڕێكخستن و چمێریاری و هتد...........
چوارەم \ بۆ رێگە گرتن لە غەش (تەزویر) ی دەندانى تایبەت واتە پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە كە سەر بە وەزارەتى ناو خۆو پێشمەرگەن دەبێت لە رۆژی دەنگدان تەنها ڕێگە بەو كەسان بدرێت دەنگ بدەن كە لەخشتەى دەوامى ئەو فەرمانگە یان هیزە یان لایەن دەوامى فەرمى هەیە لە 21\9\2013 ئەویش بە وەرگرتنى خشتەكانەوەیە لەلاەیەن كۆمسیۆنە پێش هەڵژاردن بە مانگیك لەو وادەیە .
وە نا بیت لەرۆژى هەلبژاردندا هیچ هیزیك جولەى پی بكریت (هەلبژاردنى تایبەت بیت یان گشتى )
5\دەبیت بەپێ ی بەرنامەرێژى پێش وەخت و ئامادەكارى بۆ بكریت كە نابێت ڕێگە بەهیچ بەڕێوەبەرو سەرپەرشتیارێكى بنكەكانى دەنگدان بدرێت سەربەخۆى خۆی نوێنەرى لایەنەكان و چاودێرەكان بكاتە دەرەوەى بنكە ئەگەر ئەم حاڵەتە روویدا دەبێت ئەو بنكە بەبەتال ئەژمار بكریت واتە دەنگەكانى ئەژمار نەكریت چونكە بۆ مەبەستیك ئەو كارە كراوە .
ئەگەر هاتوو كۆمسیۆن و لایەنی دەسەلات بە رەچاو كردنى هەر خالیك ناكۆك بن یان كۆ دەنگیان نەنواند بە دلنیایەوە ئەوە مەبەستێكیان هەیە ئەویش دوو بارە بوونەوەیە لە غەش كە خەریكە دەبیتە نەریت لەلاى دەسەلات .
هیوا دارین ئەم خالانە رەچاو بكریت .
هیواى هەڵبژاردنێكی سەركەوتو پاك و بێگەرد بۆ كوردستانەكەمان دەخوازین .