کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یادى ژنان بەیادى سەركەوتنى هاوپەیمانى پیشاندرا

Wednesday, 10/03/2010, 12:00


دوێنێ شەو9/10-3 لەكوردسات یادى 8 ى مارس رۆژى جیهانى ژنان وەك ئاهەنگى سەركەوتنى لیستى هاوپەیمانى لەكۆیە نیشاندرا ئەم ئاهەنگە لەپاركى هاموون سازكرا بوو وەك یادى ژنان نەك وەك سەركەوتنى هاوپەیمانى بەڵام بۆ ئەوەى وەك كارەكانى تر چۆن لەمەوبەر خەڵكیان چەواشە دەكرد بەهەمان شێوە دەیانەوێ بەشێوەیەكى تر نیشان بدەن كە لە كۆیە لیستى هاوپەیمانى سەركەوتوو بووەو خەڵك بەم بۆنەیەوە ئاهەنگ دەگێرێت هاوپەیمانى بەهەزار جۆرى كارى ساختەلەبنكەكانى هەڵبژارد لەسەرجەم شارەكانى كوردستان بەتایبەت لەشارى كۆیە دەرچووە بە 6200 ناسنامەى وەهمى دروست كراو بەو هەموو چاودێرە حزبیەى لەپێش دەرگاكانى بنكەكان و دەنگدانى چەندین جارەى پاسەوانانى بەرپرسان و چەند بارە بوونەوەى دەنگدەرە تایبەتیەكان و چەندین كارى ترى ژێر بەژێرى ساختەیى ئەو كات توانیان دەرچن لەكۆیە خەڵكێكى زۆر لەهەموو هەڵبژاردنەكان متمانەى بەهەڵبژردن نییە و لەوباوەرەدایە كەشتێكى بێ بایەخە هەندێكى تر بەهیچ شێوەیەك ناچن دەنگ بدەن چونكە دەزانن گەر بچن ونەچن هیچ لەمەسەلەكە ناگۆرێت چونكە ئەو تەزویرات و ساختەییەى لەكوردستان دەكرێ لەهیچ شوێنێكى دونیا ناكرێ هەربۆیە خەڵك متمانەى بەهەڵبژاردن نییە ئەوانى كەناچن دەنگ بدەن دەنگەكانیان بۆكوێ دەچێ هەتا دەكرێت و دەلوێت و دەرفەت دەبێ دەنگى ئەوانیش پردەكرێتەوە و بەقازانجى خۆیان دەیخەنە ناو سندوقەكان .
لەرووى ساختەكاریەكانیشەوە كۆمسیۆن بێ دەنگەو هیچ هەڵوێستێكى نیە ئەگەر هیچ هەڵوێستێكى هەبوایە قوتابخانەى چرۆى پوچەڵ دەكردەوە چونكە ئەوەى لەوێ كراوە بێ لایەنى پێوە دیار نەبوەو بریتی بووە لەوەى كە(پسولەكان بدرێت بەمەڵبەندو بڵین بۆخۆتان پرى بكەنەوە) جگە لەمەش ناسنامە وەهمیەكانى بۆ ئەم مەبەستە دروست كراون دەورى زۆرى لەو قوتابخانەیە بینیوە هەربۆ بەرچاوى خوێنەرانى كوردستانپۆست ئەگینا هیچ شتێك و هەنگاوێك لەكۆمسیۆن بەدى ناكرێت .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە