کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ی عزه‌دين به‌رواری، ئالۆزی ده‌كه‌ويته‌ نێوان مه‌سعود بارزانی و مەترانی مه‌سيحيه‌كانه‌وه‌

Saturday, 29/10/2011, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌يامنێری دهۆك
دوای تێپه‌ربوونی13ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و تاوانه‌ قێزيونه‌ی، كه‌ عزه‌دين به‌رواری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سياسیی و به‌رپرسی لقی يه‌كی پێشووتری دهۆكی پارتیي، كه‌ ده‌رهه‌ق بە‌ كچه‌ ته‌مه‌ن 17 ساله‌ مه‌سيحيیه‌كی شاری دهۆك کردیی، كه‌ دوای ده‌ستدرێژی كردن و لاقەکردنی ئه‌و كچه‌ (ئیختیساب) پاشانيش كوشتنی و شاردنه‌وه‌ی له‌ باخچه‌كه‌ی له‌ ده‌روه‌ی شاری دهۆك، ئاشكرابوونی له‌لايه‌ن كه‌سوكاركچه‌كه ‌و هه‌وڵی زۆری (سه‌ركيس ئاغاجان) بۆ ئاشكرابوونی ئه‌و تاوانه‌ كه‌ عزه‌دين به‌رواری ئه‌نجامی دابوو، له‌لايه‌ن مه‌سعود بارزانیيه‌وه‌ بۆ ماوه‌يه‌ك دورخرايه‌وه‌، به‌لام پێش كۆنگره‌ی 12 جارێكی ديكه‌ هينايه‌نه‌وه‌ ناو كۆنگره‌ و هه‌مان پۆستی پێدرايه‌وه‌، به‌لام له ‌ماوه‌ی زياتر له‌ 8 سالی پرۆسه‌ی ئازادیی مه‌سيحيه‌كانی دهۆك و موسل و به‌غداد چه‌ندين جار داوايان كردووه‌ عزه‌دين به‌رواری دادگایی بكرێت، به‌لام پارتی و سه‌رۆكه‌كه‌ی رازی نه‌بوون، پيش 2 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له‌ فاتيكانيشه‌وه‌ هه‌مان داواكاریی پێشكه‌ش كرا و مه‌سعودبارزانی برياری داوه‌ عزه‌دين ته‌سليم به‌ دادگا نه‌كات، ماوه‌ی 3 رۆژله‌مه‌وبه‌ريش مه‌ترانه‌كانی بادينان و موسل و به‌غدا نيردراوی خۆيان ناردۆته ‌لای مه‌سعود بارزانی ئه‌ويش وتويه‌تی پيويست به‌ دادگا ناكات خۆم سزای ده‌ده‌م. دياره‌ مه‌سيحيه‌كان به‌و شيوه‌يه‌ كه ‌وه‌ڵامه‌كه‌يان دراوه‌ته‌وه‌، ئيستا توڕه‌ن له‌ مه‌سعود بارزانی و دوای ئه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی زانيويتی مه‌ترانه‌كان توڕه‌ن نامه‌يه‌كی بۆ ئه‌وان ناردووه‌، ئه‌وانيش ووتويانه‌ تا عزه‌دين نه‌گيريت ئيمه‌ نامه‌كه‌ی مه‌سعودبارزانی وه‌رناگرين، به‌م شێوه‌يه‌ گرژی كه‌وتۆته‌ نێوان بنه‌ماڵه‌ی مه‌سعودبارزانی و گه‌وره‌پياوانی ئاينی مه‌سيحيه‌كانی بادينان و به‌غداو موسڵ‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە