کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌ره‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌ی تیرۆر کردنی سه‌رده‌شت عوسمان زۆر نامه‌نتیقیانه‌یه‌

Thursday, 16/09/2010, 12:00



لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ دۆسیه‌ی ڕفاندن و تیرۆر کردنی خوێندکار و ڕۆژنامه‌نووس (سه‌رده‌شت عوسمان) گه‌شتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی که‌ وا گوایه‌ که‌سێکی سه‌ر به‌ گروپی (ئه‌نسار السلام) ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌ نوس (سه‌رده‌شت عوسمان) وێنه‌ی که‌سێکیان داناوه‌ به‌ ناوی (هشام محمود ئیسماعیل) ته‌مه‌ن 28 ساڵ وه‌ک که‌سێکی سه‌ره‌کی له‌ ئه‌نجامدانی تاوانه‌که‌ ئه‌یناسێنن !!! بێگومان گه‌شتن به‌ وه‌ها ده‌ره‌نجامێک زۆر جێگای شک و گومانه‌ هیچ مه‌نتیقیانه‌ نیه‌ ، چونکه‌ به‌ به‌ڵگه‌ی به‌هێز ئیسپات نه‌کراوه‌ ، ئه‌و وێنه‌یه‌ش که‌ خراوه‌ته‌ روو هه‌رگیز ڕێی تێناچێت ئه‌وکه‌سه‌ ته‌مه‌نی 28 ساڵ بێت ،جگه‌له‌مه‌ش ناوی به‌رپرسی بانده‌که‌ بۆ نه‌خراوه‌ته‌ روو ! به‌و پێیه‌ی که‌ ئه‌م ڕوداوه‌ له‌ هه‌رێمی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پارتی ڕویداوه‌ ، بۆیه‌ ئه‌توانین بڵێین پارتی یان ده‌سه‌ڵاتی زه‌رد ، په‌ پێی ئه‌و پێشینه‌یه‌ی که‌ هه‌یه‌تی بۆ ڕووپۆش کردنی مه‌سه‌له‌که‌ و لابردنی ئه‌و ته‌مه‌ی که‌ له‌سه‌ر دڵی خه‌ڵکی کوردستان دروست ببوو وه‌ها سینارێویه‌ک دروست بکات و مه‌سه‌له‌که‌ بئاڵێنێت به‌ گروپی (ئه‌نسار السلامه‌وه‌) بۆ حیزبێکی وه‌کوو پارتی که‌ خاوه‌نی هێز و پاره‌ و چه‌ک و ده‌سه‌ڵات و جه‌لادی خۆ فرۆشه‌ ، ئاسانه‌ چه‌ند که‌سێکی ناو زیندان ناچار به‌ قسه‌کردن بکات که‌وا یان ئه‌بێت دان بنێیت به‌ وه‌ها تاوانێکدا یان ده‌بێت بچیته‌ گۆڕستان ، بێگومان ئه‌وه‌ی قیمه‌تی نیه‌ لای حیزبه‌ ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ڕۆحی که‌سانی نه‌یاری ئه‌وانه‌ ، واته‌ هه‌رکه‌س به‌و بایه‌ شه‌نی نه‌کرد که‌ ئه‌وان شه‌نی پێ ئه‌که‌ن به‌ خائین و دوژمن و نه‌یاری خۆیانی ئه‌زانن ، ئاخر پارتی بتوانێت سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حوکمیه‌کان کۆنترۆڵ بکات و بیخاته‌ ژێر ڕکێفی خۆیه‌وه‌ و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌کاری بهێنێت و حکومه‌ت بتوێنێته‌وه‌ له‌ پێناوی حیزبا ، ئاساییه‌ بۆی لیژنه‌یه‌ک زۆر به‌ ئاسانی فریو بدات که‌ بۆ ڕۆژنامه‌نوسێکی ئازادی خوازی بێ پشت و په‌نا دروست کراوه‌

ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ نا ڕاسته‌ له‌ سه‌رجه‌م ده‌زگاکانی پارتی به‌ هه‌واڵێکی گرنگ باس ئه‌کرێت ، دیاره‌ مه‌به‌ستیانه‌ به‌م شێوه‌یه‌ لایه‌نگره‌کانیان و خه‌ڵک له‌ مه‌سه‌له‌که‌ تێبگه‌یه‌نن ! به‌ڵام هاوڵاتیانی کوردستان زۆر له‌وه‌ تێگه‌شتوو ترن که‌ به‌ وه‌ها ده‌ره‌نجامێکی ئیستغلال کراو فریوبخۆن ، بۆیه‌ ئه‌ڵێم ئه‌م ده‌ره‌نجامه‌ی که‌ له‌ لایه‌ن لیژنه‌که‌وه‌ ئاشکرا کرا ، نه‌بوه‌ ده‌لیلێکی باش ، تا هاوڵاتیان وا هه‌ست نه‌که‌ن که‌ ده‌سه‌ڵاتی زه‌رد له‌ پشتی تیرۆر کردنی ڕۆژنامه‌نوس‌ (سه‌رده‌شت عوسمان) ه‌وه‌ نیه‌ .
ده‌قی ڕه‌گه‌یه‌ندراوه‌که‌ له‌ سایتی کوردستان تیڤی
http://www.kurdistantv.net



 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە